له نوگره‌سه‌لمانه‌وه یادی نیشتمانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:25 AM - 2023-05-16
فۆتۆ:زمناکۆ یەحیایی
تاوانی ئەنفال
ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان وه‌ك رێزلێنان بۆ كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌نوگره‌سه‌لمانن و له‌ناو قه‌ڵای نوگره سه‌لمان به‌شداری یادی رۆژی نیشتمانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستانیش ده‌ڵێت:" له‌م یاده‌دا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین ئه‌مڕ‌ۆژه به‌گرنگ سه‌یربكه‌ن و به‌پێی یاسای گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كار بكه‌ن بۆ پشكنین و گه‌ڕ‌ان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هینانه‌وه‌یان ".
یه‌كه‌مجاره رۆژی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌نوگره‌سه‌لمان ده‌كرێته‌وه
سالار مه‌حمود سه‌رۆكی یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: " 16 ی 5ی هه‌موو ساڵێك رۆژی نیشتمانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه به‌پێی بڕ‌یاری حكومه‌تی عیراقی كه‌ساڵی 2007 ده‌ریكردوه، ئه‌مساڵ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و نوسه‌ر و توێژه‌ری بواری جینۆساید چوونه‌ته قه‌ڵای نوگره‌سه‌لمان و له‌نزیك گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ناو قه‌ڵاکە له‌شاری سه‌ماوه یادی قوربانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه ".
"یادكردنه‌وه‌ی رۆژی نیشتمانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ئه‌مساڵدا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و بۆیه‌كه‌مجاره وه‌ك بۆنه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه، كه‌ده‌بێته نه‌ریتێك ساڵانه ئه‌م یاده له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌جنوبی عیراق ده‌كرێته‌وه، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقیش ئه‌مڕ‌ۆژه به‌گرنگ سه‌یربكه‌ن و به‌پێی یاسای گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كار بكه‌ن بۆ پشكنین و گه‌ڕ‌ان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هینانه‌وه‌یان ". سالار مه‌حمود وایوت.
حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاوڕ له‌م كه‌یسه بده‌نه‌وه
كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی تری عه‌ره‌ب له به‌غدا و سه‌ماوه بانگهێشتی یاده‌كه كراون و هاوباشیده‌كه‌ن له مه‌راسیمه‌كه، هاوکات ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی بایه‌خدان به‌و مۆنۆمێنتانه‌ی كه‌له‌ئێستادا وه‌ك ره‌مزی قوربانییه‌كان لێیده‌ڕوانرێت و داوادەکرێت نه‌ك كه‌ناڵه‌كانی میدیا حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاوڕ له‌م كه‌یسه بده‌نه‌وه .
سالار مه‌حمود ده‌شڵێت:" ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی بایه‌خدان به‌و مۆنۆمێنتانه‌ی كه‌له‌ئێستادا وه‌ك ره‌مزی قوربانییه‌كان لێیده‌ڕوانرێت، هه‌روه‌ها پێویستیشه كاربكرێت بۆ به‌رزڕ‌اگرتنی یاده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری، هاوكات تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م بۆنه‌یه له‌قه‌ڵای نوگره‌سه‌لمان ئه‌وه‌یه كه چالاكی هونه‌ری و پێشانگا و شانۆ و وتار به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و زمانه‌كانی تریش پێشكه‌شده‌كرێت".
راشیگه‌یاند:" كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی تری عه‌ره‌ب له به‌غدا و سه‌ماوه بانگهێشتی یاده‌كه كراون و هاوباشیده‌كه‌ن له مه‌راسیمه‌كه، هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌غداش به‌ڵێنی به‌شداریكردنیان داوه، هیوادارین نه‌ك كه‌ناڵه‌كانی میدیا حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاوڕ له‌م كه‌یسه بده‌نه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندی به جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مانه‌وه هه‌یه".
قائیمقامی نوگره سه‌لمان: یه‌كێتی به‌رده‌وام هه‌وڵی گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوانی داوه
عه‌لی خه‌ڵه‌ف قائیمقامی نوگره‌سه‌لمان له‌لێدوانێكدا بۆ گه‌لی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ڕێوره‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان ڕ‌ایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڕ‌ی به كۆمه‌ڵ له‌سنوره‌كه هه‌یه كه‌به‌شێكی زۆریان هاووڵاتی كوردن".
" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م قۆناغه و پێشتریش له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌وڵی گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوانی بۆ زێدی خۆیان داوه‌و سوپاسی یه‌كێتی ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام پشتیوانیان ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی روفاتی قوربانیه‌كان".
یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان: تاوانه‌كانی به‌عس مه‌ترسیداربوون
هاوكات یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان بۆ رۆژی نیشتمانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی 10 خاڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عیراق به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری پیلانی قۆناغه‌كانی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردن، عیراق له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس زنجیره‌یه‌ك تاوانی مه‌ترسیداری ئه‌نجامدا، ھه‌ر له‌راگواستن و كۆچپێكردن تا ده‌گاته تاوانی كۆمه‌ڵكوژی.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
حكومه‌تی عیراقی ساڵی ٢٠٠٧ بڕ‌یاری ده‌ركرد به ده‌ستنیشان كردنی رۆژی ٥/١٦ی ھه‌موو ساڵێك به رۆژی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
جینۆسایدی فه‌یلیه‌كان و سه‌رنگومی بارزانیه‌كان و كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه‌و شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له‌و تاوانانه‌ن كه به‌سه‌دان ھه‌زار مرۆڤ به كۆمه‌ڵ كوژران و به‌ھه‌زانیش ھه‌ر به زیندوویی خرانه گۆڕ‌ی به‌كۆمه‌ڵه‌وه.
تاوانی گۆڕ‌ه به كۆمه‌ڵه‌كان دۆسیه‌یه‌كی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیه تاوانێكی گه‌وره‌ی دژ به مرۆڤایه‌تیه.
ناوچه جیاجیاكانی عیراق گۆڕ‌ی به كۆمه‌ڵی تێدایه به‌تایبه‌تیش ناوه‌ڕ‌است و خوارووی عیراق.
ته‌نیا سه‌حراكانی سه‌ماوه زیاتر له ١٥٠ گۆڕ‌ی به كۆمه‌ڵی ئه‌نفالی تێدایه به‌شێكیان دۆزراونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیان ھێشتا نه دۆزراونه‌ته‌وه.
مێژووی كۆمه‌ڵكوژی كورد له عیراقدا هه‌م كۆن و هه‌م نوێیه. بوونی زیاتر له ٢٧٠ گۆڕ‌ی به كۆمه‌ڵ به‌پێی ئاماری نافه‌رمی ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس له عیراق و بێ ھه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی. ئێستاش بێده‌ربه‌ستیه‌كی زۆر و
بێباكی مه‌ترسیدار له ئاستی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان له‌م دۆسیه به‌دی ده‌كرێت. به‌پێی په‌یماننامه‌ی رووبه‌ڕ‌ووبونه‌وه‌ی
تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ساڵی 1948 و رێككه‌وتنامه‌ی چواری جنێڤ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاتێتیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ وه‌ك چۆن له‌كاتی كۆمه‌ڵكوژیه‌كاندا بێده‌نگ بوون ئێستاش خۆیان نه‌بان كردوه.
حكومه‌تی عیراقیش كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
یاسای گۆڕ‌ه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ژماره (٥)ی ساڵی ٢٠٠٦ به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عیراقی دیاریكردوه سه‌باره‌ت به پاراستنی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ھه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ گه‌ڕ‌ان و پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، ده‌رھینان و گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌یان به ڕ‌ێزه‌وه بۆ نیشتمان و ناو كه‌سوكاریان.
دیاریكردنی رۆژێكی نیشتمانی بۆ گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
له‌م رۆژه‌دا وه‌كو یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان جه‌خت له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، له‌وانه‌ش:-
یه‌كه‌م: ھه‌ڵدانه‌وه‌و ھێنانه‌وه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه دۆزراوه‌و تۆماركراوه‌كان.
دووه‌م: گه‌ڕ‌ان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ونبوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه نه‌دۆزراوه‌كان.
سێیه‌م: به‌پێی كات و گۆڕ‌انی كه‌ش و ھه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان دروست ده‌بێت. ئه‌ركێكی چیتر له دواخستن نه‌ھاتوه بۆ پاراستنی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
چواره‌م: په‌له كردن له ھێنانه‌وه‌ی ئێسك و پروسكه‌كان و به‌ڕ‌ێزو مه‌راسیمی تایبه‌ته‌وه بدرێنه‌وه به كه‌سوكاریان. به‌پشت به‌ستن به‌ماده ٦ ی یاسای گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
پێنجه‌م: دروستكردنی گۆڕ‌ستانی شایسته‌و مه‌زاری شایسته به رۆحی به‌رزه فڕ‌ی قوربانیه‌كان.
شه‌شه‌م: دروستكردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به پرسی جینۆساید له‌ناو ئه‌و دامه‌زراودا بایه‌خ به دۆسیه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بدرێت.
حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA بۆ قوربانیان و كه‌سوكاری قوربانیان وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی ناسینه‌وه.
ھه‌شته‌م: له‌ھه‌رێمی كوردستان و عیراق ساڵانه له رۆژی ٥/١٦ مه‌راسیمی نیشتمانی بۆ له‌بیر نه‌كردنی تاوانه‌كان و یادكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
نۆیه‌م: ئه‌مساڵ بۆ ئه‌و رۆژه نیشتمانیه كه‌سوكاری قوربانیانی گۆڕ‌ی به‌كۆمه‌ڵ و توێژه‌رو نوسه‌رانی بواری جینۆساید به‌شداری ده‌كه‌ن له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له قه‌ڵای نوگره سه‌لمان له پارێزگای سه‌ماوه قه‌زای سه‌لمان. وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ساڵانه یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه نیشتمانیه له‌سه‌ر گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
ده‌یه‌م: داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ھه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بایه‌خ به‌م رۆژه بده‌ن و ئاوڕ‌ێك له رۆژگاره تاڵه‌كان بده‌نه‌وه له‌پێناو دوباره نه‌بونه‌وه‌و له‌بیرنه‌كردن و رێزگرتن له قوربانیانی جینۆساید.
یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان
٢٠٢٣/٥/١٦
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-07 سه‌رۆك عه‌شیره‌تی سورچی: داوا له‌خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن به‌یه‌كێتی
پەیامێک لە ناوەندی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01:17 PM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
کوردستان 06:35 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى کاوەی ئیزاعە
پرسەنامە 04:55 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى عەریف بەکر
پرسەنامە 04:46 PM - 2025-11-06 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
کوردستان 03:58 PM - 2025-11-06 -
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06







دابەزێنە

