یه‌كێتی و زانكۆی سلێمانی ده‌چنه‌وه گفتوگۆی توێژه‌رانی به‌غدا
کوردستان 05:09 PM - 2023-05-15
PUKMEDIA
یه‌كێتی و زانكۆی سلێمانی ده‌چنه‌وه گفتوگۆی توێژه‌رانی به‌غدا
دوای ساڵانێكی زۆر ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له زانكۆی موسته‌نسه‌رییه له‌به‌غدا باس له رۆڵ و كاریگه‌ری سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌عیراق و پێگه‌ی زانكۆی سلێمانی له بزاوتی رۆشنبیری كوردستان كرا.
له‌لایه‌ن دوو خوێندكاری به ڕ‌ه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌وه تێزی دكتۆرایه‌ك به ناونیشانی (مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و رۆڵ و كاریگه‌ری سیاسی له عیراق) و نامه‌ی ماسته‌رێك به‌ناونیشانی ( دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی و رۆڵی له گه‌شه‌پێدانی فكری و سیاسی له‌ساڵانی 1968 بۆ 1992) له‌زانكۆی موسته‌نسه‌رییه له‌به‌غدا به‌ئاماده‌بوونی میوانێكی زۆر پێشكه‌شكرد.
مەڵبەندی بەغدا تێزێکی دکتۆرای خوێندکارێکی عەرەب لەسەر یەکێتی دەکاتە کتێب
مەڵبەندی بەغدای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری ئەکادیمی خوێندکارێکی عەرەب دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی تێزێکی دکتۆرا کە تایبەیە بە رۆڵی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌عیراق لە ساڵانی رابردوو، لێپرسراوی مەڵبەندەکەش ئەرکی بەچاپ گەیاندنی تێزی دکتۆراکە دەگرێتە ئەستۆ پاش چاککردنی تێبینییەکان توێژینەوەکە دەکرێتە کتێب.
رابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو خوێندکارەی تێزی دکتۆراکەی لەسەر یەکێتیی بوو ماوەی 20 ساڵە سەرسامی بیر و بۆچون و هەڵوێستە نیشتمانییەکانی سەرۆک مام جەلال بووە، ئەمەش پاڵنەرێکی گرنگ بووە کە تێزی دکتۆراکەی تایبەت بکات بە رۆڵی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌عیراق له‌ساڵانی 1975 بۆ 1992، مەڵبەندی بەغداش هاوکاری جدیی بوون، لەرووی زمانەوانی و وەرگێڕان و ئەکادیمییەوە".
"دکتۆراکەی خوێندکار (عه‌لی عه‌زیب ره‌حیمه) دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەلایەن سەرپەرشتیاران، دکتۆراکە بە پلەی باڵا وەرگیرا کە بەرزترین پلەیە بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانستە مرۆڤایەتییەکان"، رابیحە حەمەد وایوت.
دەشڵێت: "بەڵێنمان داوە تێزی دکتۆراکە لە چوارچێوەی کتێبێک‌دا بە چاپ بگەیەنین، هەروەها مەڵبەندی بەغدا هەموو کات دەرگای بۆ توێژەران کراوەیە، کەدەیانەوێت هاوکاری ئەکادیمی بکرێن بۆ ئەو توێژینەوانەی کە تایبەتن بە سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دۆزی گەلی کورد".
یه‌كێتی و زانكۆی سلێمانی ده‌چنه‌وه ناو زانكۆی موسته‌نسه‌رییه
کورد ئامادەییەکی گەورەی هەبوو لە زانکۆی موستەنسەڕییە و بەشدار بوو لەتێزێکی دکتۆرا و ماستەرنامەیەکی دوو خوێندکاری عەرەب، لەسەر کورد و یەکێتی و سەرۆک مام جەلال و زانکۆی سلێمانی.
كاروان ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌شداربووی تێزی دكتۆرا و نامه‌ی ماسته‌ره‌كه به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 15-5-2023 كورد له زانكۆی موسته‌نسه‌رییه جیاواز له ساڵانی رابردوو ئاماده‌ییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له تێزی دكتۆرای (عه‌لی عه‌زیب ره‌حیمه)، كه تایبه‌ت بوو به‌رۆڵی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌عیراق له‌ساڵانی 1975 بۆ 1992)، هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كی ماسته‌ری (ئه‌یات ئه‌حمه‌د) كه ئه‌ویش تایبه‌ت بوو به مێژووی دروستبوونی زانكۆی سلێمانی و رۆڵی له‌بزاوتی رۆشنبیری كوردستان ".
"له تێزی دكتۆراكه‌دا گفتوگۆ له مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و رۆڵ و كاریگه‌ری له عیراق كرا، كه زیاتر له پێنج سه‌عاتی خایاند و به پله‌ی زۆر باش تێزه‌كه وه‌رگیرا، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان زانكۆ نامه‌یه‌كی ماسته‌ر له‌باره‌ی مێژووی دروستبوونی زانكۆی سلێمانی و كه باڵی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی هه‌بوو تێیدا به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له راگرانی زانكۆكه‌و لێپرسراو و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و میوانێكی زۆر پیشكه‌شكرا". كاروان ئه‌نوه‌ر وایوت.
نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌و تێزی دكتۆراكه ده‌كرێته كتێب
وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌سلێمانییه‌وه به‌شداربوون، به‌ڵێنیان به‌توێژه‌ران دا كه تێزی دكتۆراكه‌و نامه‌ی ماسته‌ره‌كه له‌چوارچێوه‌ی كتێب دا به‌چاپ بگه‌یه‌نن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌پكه گوڵی رێز و وه‌فامان پێشكه‌ش به هه‌ردوو خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كه كرد و به‌ڵێنمان پێدان تێزی دكتۆراكه و نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی كتێبدا به چاپ بگه‌یه‌نین".
"ئه‌مڕۆ یه‌كێك بوو له‌و رۆژانه‌ی كه هه‌ستمان ده‌كرد گه‌ڕ‌اوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌غدا بوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و دابڕ‌انه زۆره‌ی كه‌له‌دوای مام جه‌لال یه‌كێتی له‌به‌غدا هه‌یبوو"، كاروان ئه‌نوه‌ر وای وت.
پێگه‌ی یه‌كێتی له‌به‌ناوبانگترین زانكۆی عیراق باس ده‌كرێت
مێژووی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی، ئه‌مڕۆ دوو بابه‌تی گرنگ بوون كه‌له‌به‌غداو گفتووگۆیان له‌باره‌وه كرا، ئه‌م دوو بابه‌ته ئه‌كادیمییه ڕ‌ه‌نگه بابه‌تێكی تایبه‌ت نه‌بن له پرۆسه‌ی خوێندن، به‌ڵام له‌ڕ‌ووه سیاسییه‌كه‌وه گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌كادیمیی كورده بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكانی عیراق، له‌وه‌ش گرنگتره ئه‌وه‌یه كه دوو خوێندكاری به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا به‌زمانێكی پاراوی عه‌ره‌بی و به‌بێ ترس له‌سه‌ر كورد و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و زانكۆی سلێمانی دوان، كه‌له‌ساڵانی ڕ‌ابردوودا به‌هۆی حزبی به‌عسه‌وه كاڵبووبووه‌وه.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

