له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی ده‌رمانی هه‌وكردنی مێشكی منداڵ گه‌یشته گه‌رمیان
کوردستان 02:59 PM - 2023-05-14
PUKMEDIA
گەشتی کاروانی یەکەمی دەرمانی هەوکردنی مێشکی منداڵ
له‌سه‌ر
داوای فراكسیۆنی یه‌كێتی كاروانی یه‌كه‌می ده‌رمان بۆ منداڵانی توشبوو به‌نه‌خۆشی
هه‌وكردنی مشێك له به‌غداوه گه‌یشته گه‌رمیان و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراقیش ده‌ڵێت: "هێشتا نه‌خۆشێكی زۆر له‌نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌رمیانن و چاره‌سه‌ر
وه‌رده‌گرن".
كاروانی یه‌كه‌م گه‌یشت
كاروان
یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"ئه‌مڕ‌ۆ كاروانی یه‌كه‌می ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌عیراق داوامان كردبوو بۆ ئه‌و
منداڵانه‌ی توشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی مێشك بوون گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌رمیان".
"له سه‌ردانێكی مه‌یدانیمدا
بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له كه‌لار پێیانڕاگه‌یاندم كه كاروانی یه‌كه‌می ده‌رمانی
هه‌وكردنی مێشكی منداڵ له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقه‌وه گه‌یشتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی
گه‌رمیان، كه به‌داخه‌وه له‌ئێستادا 84 منداڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌ژێر چاودێری
پزیشكدان و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن"، كاروان یاروه‌یس واده‌ڵێت.
داواكاری په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی جێبه‌جێكرا
دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی مێشك له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و سلێمانی، ئه‌ندامانی
فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌تی و خه‌ڵكی سلێمانی
به‌گشتی داوای ده‌رمانیان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كرد‌و ئه‌مڕۆش كاروانی یه‌كه‌می
ده‌رمانه‌كه گه‌یشته گه‌رمیان.
پێشتریش
د. بڕ‌یار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:
"هه‌وڵه‌كـانمان ئه‌نجامی هه‌بوو بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌وكردنی مێشك، كه له به‌شی پاڵپشتی به‌غداوه ئاماده‌كراو
ده‌گاته ته‌ندروستی سلێمانی ".
به
وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره: "به‌شی زیاده‌ی سلێمانی (ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی،
به‌شه پێویستی چاره‌سه‌ره‌كـانی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی هه‌وكردنی مێشكی منداڵان، لیستێكی
تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه راوێژكاریه‌كان) له‌خۆده‌گرێت و بۆ سلێمانی دێت".
په‌رله‌مانتارانی
یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر داوای ته‌ندروستی سلێمانی
داواكاری و پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان پێشكه‌ش به وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق
كرد‌و ره‌زامه‌ندی وه‌زیریان بۆ ناردنی به‌شه زیاده‌ی پێویستی ده‌رمان و پێداویستییه
پزیشكییه‌كان وه‌رگرت و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كاروانی ده‌رمانی نەخۆشی هه‌وكردنی مێشكی
منداڵ گه‌یشته گه‌رمیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

