یه‌كێتی پێشێلكردنی ده‌ستوور و مافی كه‌ركوكییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه
کوردستان 02:16 PM - 2023-05-13
PUKMEDIA
کەرکوک
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی به‌هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن
نه‌دا، چونكه پێیوابوو له‌چه‌ندین بڕگه‌دا مافی كوردی له‌كه‌ركوك تێدا پێشێلكراوه،
به‌ڵام یه‌كده‌نگی كورد له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌گرنگ ده‌زانێت و بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار هه‌نگاوی كرداری ناوه، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكیش
له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان یه‌كێتی تانه ده‌گرێت و پێیوایه
پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
یه‌كێتی پێشێلكردنی مافی كه‌ركوكییه‌كان به‌یاسا ره‌تده‌كاته‌وه
حاكم
سابیر ئیسماعیل لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی
له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "هه‌مواركردنه‌وه‌ی
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، به‌پێی خواستی
چه‌ند لایه‌نێك و بێ گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ ده‌ستوور و مافی خه‌ڵك و مافی ده‌نگده‌ر داڕ‌ێژراوه
و ئه‌مه‌ش وایكردووه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مواره‌دا نه‌بێت و له دادگای فیدراڵی
تانه‌ی لێبدات".
"ئه‌گه‌ر
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق به‌پێی ئه‌م پڕ‌ۆژه‌یاسایه به‌ڕ‌ێوه‌بچێت كه یه‌كێتی
له‌گه‌ڵیدا نییه و ده‌نگی پێنه‌داوه، ئه‌وا كێشه بۆ ده‌نگده‌رانی كورد و
توركمان له كه‌ركوك دروست ده‌بێت و یاساكه خزمه‌ت به گه‌لی عیراق به‌گشتی و پێكهاته‌كانی
كه‌ركوك به‌تایبه‌ت ناكات"، حاكم سابیر ئیسماعیل وایوت.
یه‌كێتی به‌رده‌وامه له هاتنه‌ده‌نگ له‌سه‌ر مافی كه‌ركوكییه‌كان
یه‌كێتی
له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌مافی كه‌ركوكییه‌كان به‌رده‌وامه‌و تانه له‌یاسای هه‌ڵبژاردن
ده‌دات، چونكه چه‌ند بڕ‌گه‌یه‌كی ئه‌و پڕ‌ۆژه‌یاسایه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 140 و
ده‌ستووره و رێگا به عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌دات له كه‌ركوك ده‌نگ بده‌ن.
لێپرسراوی
بۆردی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: "یه‌كێك
له‌و بڕ‌گانه‌ی دیكه‌ی پڕ‌ۆژه‌یاساكه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵیدا
نییه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن ناتوانێت كه‌سی یه‌كه‌می شاره‌كه كه پارێزگاره
ده‌ستنیشان بكات، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و هه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره
پێویسته لایه‌نی زۆرینه پارێزگار ده‌ستنیشان بكات".
ده‌شڵێت:
"یه‌كێكی دیكه له‌و بڕ‌گانه‌ی له‌پڕ‌ۆژه‌یاساكه‌دا هه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی
مادده‌ی 140ـه كه مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و رێگا به عه‌ره‌بی هاورده ده‌دات
كه له كه‌ركوك ده‌نگ بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر
هه‌وڵیدا له په‌رله‌مان ئه‌و پڕ‌ۆژه یاسایه تێنه‌په‌ڕ‌ێنرێت، به‌ڵام له ئێستادا
كه تێپه‌ڕ‌ێنراوه یه‌كێتی به‌رده‌وامه له هاتنه‌ده‌نگ له‌سه‌ر مافی كه‌ركوكییه‌كان،
هه‌ربۆیه تانه له پڕ‌ۆژه‌یاساكه ده‌دات تا بتوانێت مافی خه‌ڵك بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕ‌ێنێته‌وه".
یه‌كێتی هه‌رگیز كه‌ركوكی جێنه‌هێشتووه
هه‌ڵبژاردنی
پارێزگاكانی عیراق له‌كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت مافی
هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراوبێت، هه‌روه‌ها له كاته هه‌ستیاره‌كاندا هه‌رگیز كه‌ركوكی
جێنه‌هێشتووه.
حه‌سیبه
عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كه‌ركوك به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چه‌ند گرنگ بێت، له كه‌ركوك دوو ئه‌وه‌نده
گرنگه، چونكه ئێستا پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شی بۆ خۆی
قۆستووه‌ته‌وه و خراپ به‌كاری ده‌هێنێت".
"یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا هه‌رگیز كه‌ركوكی جێنه‌هێشتووه، هه‌ربۆیه
كه‌ركوكییه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتییان له‌به‌رچاوه و له سه‌رجه‌م پرسه
نیشتمانییه‌كاندا پشتگیری یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه‌ركوك یه‌كێتی بێت
و یه‌كێتیش كه‌ركوك بێت"، حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا واده‌ڵێت.
هه‌وڵی سڕ‌ینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كه‌ركوك ده‌درێت
هه‌وڵی
ژێربه‌ژێری زۆر هه‌یه كه ناسنامه‌ی كوردبوونی كه‌ركوك بسڕ‌درێته‌وه، جیاكردنه‌وه‌ی
كه‌ركوك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق له پڕ‌ۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا
یه‌كێكه له‌و هه‌وڵانه.
ئه‌و
ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: "هه‌وڵی ژێربه‌ژێر و رێككه‌وتنی
لابه‌لای زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردبوونی ئه‌و شاره بسڕ‌نه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی
هه‌رگیز رێگا به‌وه نادات و بۆ رێگری له‌و پڕ‌ۆژه‌یاسایه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات".
"له پڕ‌ۆژه‌یاساكه‌دا
مافی كورد پێشێلكراوه به‌وه‌ی ده‌نگی چه‌مچه‌ماڵ و خورماتوو و چه‌ندین قه‌زا و
ناحیه‌ی دیكه‌ی كورد نشین له كه‌ركوك جیاكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی
كورد ده‌نگی یه‌كه‌م نه‌بێت له‌و شاره، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مافی پێكهاته‌كانی
دیكه‌ی ئه‌و شاره له پڕ‌ۆژه‌یاساكه‌دا پێشێلكراوه، بۆیه كورد و توركمانه‌كان
دژی پڕ‌ۆژه یاساكه وه‌ستاونه‌ته‌وه و داوایان له یۆنامی كردووه هاوكاریانبێت
له گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان"، حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا.
یه‌كێتی تانه له‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر مادده‌كانی 12 و 13ی هه‌ڵبژاردنه‌كان تانه‌ی ده‌بێت،
چونكه پێی وایه له هه‌مواری سێیه‌می هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك بڕ‌گه‌و مادده ده‌ستكاری
كراوه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراق به‌گشتی و خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌تایبه‌تی نییه.
له‌مادده‌ی 12دا هاتووه، پارێزگاكان به‌سنووری ئیداره‌ی ئێستایانه‌وه یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن
ده‌بن بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق،
به‌پێی ئه‌م مادده‌یه چه‌مچه‌ماڵ و خورماتوو و چه‌ندین قه‌زاو ناحییه كه سه‌ر
به كه‌ركووكن لێی دابڕ‌اون.
هه‌روه‌ها
له‌مادده‌ی 13 به‌شی یه‌كه‌می بڕ‌گه‌ی ئه‌لفدا هاتووه، پشت به ئاماری دانیشتوانی
ساڵی 1957 بۆ پارێزگای كه‌ركووك ده‌به‌سترێت، ئه‌مه‌ش مادده‌ی 12 ره‌تده‌كاته‌وه‌و
پێچه‌وانه‌یه‌تی، چونكه به‌پێی ئه‌م بڕ‌گه‌یه له‌و مادده‌یه چه‌مچه‌مال و
خورماتوو و سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحییه‌كانی ئێستا كه سه‌ر به كه‌ركوكن ده‌توانن بۆ
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها
له مادده‌ی 13 به‌شی یه‌كه‌می بڕ‌گه‌ی (ج) هاتووه، هاووڵاتیانی دانیشتوانی كه‌ركوك
كه پێش ساڵی 2003 فۆڕمی خۆراكیان هه‌بووه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ئه‌مه‌ش رێگه
به عه‌ره‌بی هاورده ده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق له‌كه‌ركوك ده‌نگ
بده‌ن.
یه‌كێك
له‌و ماددانه‌ی دیكه كه یه‌كێتی تانه‌ی لێده‌دات بریتتیه له به‌شی دووه‌می
مادده‌ی 13، كه تێیدا هاتووه ئه‌نجامی هه‌ڵژاردنه‌كان نابێته بنه‌ما بۆ بارودۆخی
یاسایی و كارگێڕی و دیاریكردنی چاره‌نوسی پارێزگاری كه‌ركوك، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو
نا ده‌ستووریه.
له‌به‌شی
چواره‌می مادده‌ی 13 ، له‌م ماده‌یه‌دا هاتووه، ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركوك
دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا دابه‌شده‌كرێت و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش خاڵێكی ناده‌ستووری دیكه‌یه كه یه‌كێتی تانه‌ی لێده‌دات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

