riklam

وەفدێکی یەکێتی سەردانی ئەو گوندە دەکات کە داعش پەلاماری دا

ی ن ک 06:50 PM - 2023-05-12
سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆ گوندی شنف PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆ گوندی شنف

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا سەردانی گوندی شنف-ی کرد کە چەکدارانی داعش ھێرشیان کردبووە سەری.

رۆژی 12ی5 وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا سەردانی گوندی شنف-ی کرد کە چەکدارانی داعش ھێرشیان کردبووە سەری و وەفدەکە بەشداری پرسەی سێ شەهیدەکەی کرد و ئامادەیی یەکێتی-یان نیشاندا بۆ پشتوانی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ناوچەکە لە چەکدارانی داعش.

رۆژی 11ی5 تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی شنفی ناحیەی نەمردوی خواروی پارێزگای نەینەوای دا و سێ کەس شەھید کران. وەفدەکەی یەکێتی پرسەوسەرەخۆشی بە خانەوادەی ھەرسێ شەھیدی دەستی تیرۆرستانی داعش گەیاند و پشتیوانی و ھاوکاری بەردەوامی یەکێتی بۆ دانیشتوانی گوندەکە دووپاتکرایەوە، بەڵێنیان پێدرا کە یەکێتی ئامادەیە بۆ پاراستن گیانی دانیشتوانی ناوچەکە، هەموو ڕێکارێک بگرێتەبەر.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket