riklam

نێروەیی: فرە بازنەیی مافەکان دەگێڕێتەوە

کوردستان 12:12 PM - 2023-05-10
هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان

هەڵبژاردن

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێ غه‌لوغه‌ش و ته‌واو دیموكراسی ته‌ئكید له‌فره‌بازنه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌و لێپرسراوی بۆردی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون-یش له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" دڵنیاین هه‌ر حزب و لایه‌نێكی هه‌رێم ئه‌و جیاوازییانه‌ ببینێت كه‌ له‌ یه‌ك بازنه‌یی و فره‌بازنه‌ییدا هه‌یه‌، ناتوانن دژایه‌تی فره‌بازنه‌یی بكات".

 

یه‌كێتی بۆ فره‌بازنه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌وێت ؟

له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"هه‌ڵبژاردن به‌ یه‌ك بازنه‌یی نادادی زۆری تێدایه‌و واده‌كات كاندیدی پارێزگایه‌ك به‌ده‌نگی پارێزگایه‌كی دیكه‌ ده‌ربچێت، كه‌ له‌راستیدا ئه‌و كاندیده‌ ده‌رچووه‌ ناتوانێت داواكاری ئه‌و پارێزگایه‌ی لێی ده‌رچووه‌ بگه‌یه‌نێت، چونكه‌ دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه‌و ئاگاداری داواكاری خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه‌ نیه‌"

" فره‌بازنه‌یی ژماره‌ی كوردسییه‌كانی پارێزگاكان باشتر دیاریی ده‌كات و رێگرده‌بێت له‌و نادادییه‌ی له‌ یه‌ك بازنه‌ییدا له‌باره‌ی كورسی پارێزگاكان ده‌كرێت،" له‌تیف نێروه‌یی واده‌ڵێت.


رایگشتی له‌ زیانه‌كانی یه‌ك بازنه‌یی ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌

ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌نێوان یه‌ك بازنه‌یی و فره‌ بازنه‌یی دا بۆ ئه‌وه‌بوو ڕ‌ایگشتی ئاگادار بكرێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی بۆ فره‌بازنه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌وێت؟

 

بە ڤیدیۆ لینکی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن.

لێپرسراوی بۆردی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ده‌شڵێت:"جگه‌ له‌ ڕ‌ایگشتی، سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش، ئه‌و جیاوازی و نادادییه‌ گه‌وره‌ ببینن كه‌ له‌یه‌ك بازنه‌یی به‌راورد به‌ فره‌بازنه‌یی هه‌یه‌، ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاوڕانه‌بن، چونكه‌ دواجار یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ته‌واو دیموكراسی فره‌ بازنه‌یی ده‌وێت".


راشیگه‌یاند: "به‌هۆی یه‌ك بازنه‌ییه‌وه‌ 8 كورسی كه‌متر بۆ سلێمانی دانراوه‌و كورسیه‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی فره‌ بازنه‌یی ده‌وێت".

خستنه‌ڕ‌ووی ئه‌و راستیانه‌ له‌باره‌ی فره‌ بازنه‌یی و یه‌ك بازنه‌یی لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتییەوە ده‌رگایه‌كی نوێ به‌ڕ‌ووی لایه‌نه‌كاندا ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ و گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر فره‌بازنه‌یی.


PUKMEDIA

 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket