سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ دەستبەکاربوو
کوردستان 02:01 PM - 2023-05-08
PUKMEDIA
سەرپەرشتیار مەڵبەندی چەمچەماڵ دەستبەکاربوو
سەركەوت زەكی وەك سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕیكخستنی چەمچەماڵ دەسبەكاربوو، هەروەك ستایشی كارەكانی لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندەكە كرا كە لەماوەی كاركردنیدا جێدەستی دیاربووە.
رۆژی دووشەمە لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی مستەفا چاڵاوی جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەلا ئاری ئەندامی سەركردایەتی و ئەندامانی مەكتەبی ڕێكخستن و ھەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند و كۆمیتە و ئۆرگانەكانی سنوری چەمچەماڵ لە سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن وەك سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی چەمچەماڵ دەستبەكاربوو.
لەوتەیەكدا سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ باسی لە گۆرانكارییەكان لەئۆرگانەكانی یەكێتی دا كرد و رایگەیاند :" لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و دەستەی كارگێڕ ئەم گۆڕانكاریانە دەكرێت و لە ئێستادا ئەركی سەرپەرشتی مەڵبەندی چەمچەماڵ جێبەجێ دەكەین".
"ئەمانەوێت لە ماوەی كاركردنماندا كاری ڕێكخراوەی بكەین و كاری حزبی ببوژێنیینەوە بەجۆرێك لەگەڵ سروشتی لە كاری حزبی و هەلومەرجی ئێستادا بگونجێت" سەركەوت زەكی وایوت .
سەركەوت زەكی دەستخۆشی لە ڕێبوار عومەر لێپرسراوی پێشوی مەڵبەند كرد كە كاری زۆر باشی لە مەڵبەند كردوە و توانیویانە خزمەتی باشی ئەم شارە بكەن هیوای سەركەوتنی لە كاری داھاتوویدا بۆخواست .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

