داوای یەکێتی بۆ خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك جێبه‌جێ ده‌كرێت
کوردستان 12:18 PM - 2023-05-07
PUKMEDIA
بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی کوردی
له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق سه‌رۆك بافڵ چه‌ند داواكارییه‌كی بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق كرد، یه‌كێك له‌داواكارییه‌كانیش گواستنه‌وه‌ی میلاكی خوێندنی كوردی بوو بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك-یش ده‌ڵێت:"سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كه‌ین كه به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ مامۆستایانی كه‌ركوك جێبه‌جێكرد".
پێشتر بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕ‌ێوه‌به‌ر و مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك كۆبووه‌و به‌ڵێنی پێدان هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ مووچه و قوتی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌ململانێ سیاسییه‌كان دووربخاته‌وه‌و مووچه‌كانیان بخاته سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ.
سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كرێت
په‌روین فاتیح حه‌مید به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ته‌واو بووه‌و هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندییان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕ‌یوه و ته‌نها چه‌ند رێكارێكی یاسایی كه‌م ماون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی به‌پشتیوانی یه‌كێتی جێبه‌جێ بكرێت".
"وه‌ك خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك سوپاسی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ مامۆستایانی خوێندنی كوردی جێبه‌جێ كرد، له‌ئێستاشدا پرۆسه‌كه ته‌نها پێداچوونه‌وه له ژماره و راستی و دروستی دۆسیه‌ی مامۆستایانی ماوه"، په‌روین فاتیح حه‌مید وایوت.
بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ خوێندنی كوردی له كه‌ركوك ته‌رخانده‌كرێت
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌دواداچوون بۆ داواكه‌ی سه‌رۆك بافڵ له‌باره‌ی بڕ‌یاری ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خوێندنی كوردی له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات.
سه‌باح حه‌بیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر پشكی كه‌ركوك له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بافڵ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق كۆبووه‌وه و به‌ڵێنی لێوه‌رگرت كه ئه‌و داواكارییه‌ی یه‌كێتی بكرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، فراكسیۆنه‌كه‌شمان بۆ به‌دواداچوونی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه‌و به‌ڵێنیاندا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خوێندنی كوردی له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ته‌رخان بكرێت ".
"له ئێستاشدا لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق و هه‌رێم پێكهاتووه بۆ پێداچوونه‌وه به ئاماره‌كاندا و ماوه‌ی پێنج هه‌فته دراوه‌ته لیژنه‌كه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانیان" سه‌باح حه‌بیب واده‌ڵێت.
یه‌كێتی رێگری له تێكه‌ڵكردنی قوتی مامۆستایان به ململانێی سیاسی ده‌كات
پێداگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌دواداچوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ماف و خزمه‌تكردنی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، رێگری له تێكه‌ڵكردنی قوت و مووچه‌ی مامۆستایان به ململانێی سیاسی كرا.
سه‌باح حه‌بیب راشیگه‌یاند: "وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقمان كردووه و به‌ڵێنی پێداوین كه ئه‌و پرسه جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده و دارایی بۆ ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان راسپاردووه ".
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشتریش چه‌ندینجار هه‌وڵی داوه ئه‌و خزمه‌ته پێشكه‌ش به مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك بكات، به‌ڵام به هه‌وڵی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مجاره توانرا گواستنه‌وه‌ی میلاك بۆ ئه‌و مامۆستایانه بكرێت و رێگری له تێكه‌ڵكردنی قوت و مووچه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان به ململانێی سیاسی بكرێت".
رێككه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌شی خوێندنی كوردی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان خزمه‌تێكی دیكه‌ی یه‌كێتییه به‌و ناوچانه‌و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ته‌واو ده‌كرێن و به‌مه‌ش سه‌رۆك بافڵ به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێ كرد.
مامۆستایانی خوێندنی كوردی چاوی هیوایان له یه‌كێتی-یه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

