هه‌وڵده‌درێت له‌بودجه‌دا شایسته داراییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه جێگیر بكرێت
کوردستان 02:59 PM - 2023-05-04
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕ‌ۆ ژه‌یاسای به پارێزگابوونی ھه‌ڵه‌بجه خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت:" له‌ھه‌وڵداین ھه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕ‌ۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بدرێت".
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه نوسینێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت:" ئه‌مه‌ی خواره‌وه دوا داڕ‌شتنی (پڕ‌ۆژه یاسای ھێنانه كایه‌ی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌یه له كۆماری عیراق)ه به ھه‌ردوو زمانی كوردی وعه‌ره‌بی، كه وا بڕ‌یاره ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت".
"له ھه‌وڵداین له‌گه‌ڵ خوشك و برایانم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ھه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگیشی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه ھیچ ڕ‌ێگرییه‌كی په‌یڕ‌ه‌ویی نیه بۆ ده‌نگدان له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م له ھه‌مان ڕ‌ۆژ " ئامانج ره‌حیم وایوت.
ده‌شڵێت:" دوای ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن و ده‌رچواندنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه له ڕ‌ۆژنامه‌ی ڕ‌ه‌سمی وه‌قایعی عیراقی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به گوێره‌ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه له ڕ‌ۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه."
ئامانج ره‌حیم راشیگه‌یاندوه:"گرنگی ھه‌ر چیی زوو ده‌نگدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه له ڕ‌ۆژنامه‌ی وه‌قایع بۆ ئه‌وه‌یه كه پێش په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی عیراق بێت تا ھه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا به‌ھره‌مه‌ند بێت له ھه‌موو ئه‌و شایستانه‌ی كه یاسای بودجه به پارێزگاكانی داوه به تایبه‌تیش كه بودجه‌ی ئه‌مجاره بۆ سێ ساڵه له‌٢٠٢٣ تاوه‌كو ٢٠٢٥ واته تا ساڵی ٢٠٢٦ یاسای دیكه‌ی بوودجه ده‌رناچێت."
"له سه‌ر ئاستی ھه‌رێمیش ده‌بێت به ھه‌مئاھه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدڕ‌اڵی به گوێره‌ی مادده‌ی دووه‌می یاساكه سنووری جوگرافی و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه ده‌ستنیشان بكرێت". سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وایوت.
پێشتریش د. بڕ‌یار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "له‌سه‌ر داواكاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م و كۆتایی بۆ پڕ‌ۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت" .
جێی ئاماژه‌یه، له دانیشتنی شه‌وی 16-4-2023ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیمزای بۆ زیادكردنی به‌شه‌بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه و خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌می پڕ‌ۆژه یاسای زیادكردنی پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه له‌عیراق بۆ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆكرده‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن كار بكه‌ن بۆ ھێنانه كایه‌ی كۆدی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاكه ودانانی ھه‌ڵه‌بجه له‌نه‌خشه‌ی جیھان وه‌ك پارێزگا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

