دادگا 13 ساڵه دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی پێشتگوێ خستووه
کوردستان 01:50 PM - 2023-05-04سەردەشت عوسمان
به‌رۆژی رووناك رۆژنامه‌نوسێك له‌به‌رچاوی ده‌یان پۆلیس و سه‌دان خوێندكاری زانكۆ له‌هه‌ولێر ده‌ڕفێنرێت و پاشان تیرۆر ده‌كرێت، پاش 13 ساڵیش هێشتا تاوانبارانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیرنه‌كراون و دادگا چاوی له‌تاوانباران داخستووه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له كپكردنی ئەو ده‌نگه ئازا‌و ئازادانه‌ی كه له‌راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌ده‌كرێت.
دۆسیه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان دانه‌خراوه
برایه‌كی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ڵێت:" ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خشه‌داڕێژه‌رو ئه‌نجامده‌ری تیرۆری سه‌رده‌شت بوون له‌ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و ئه‌منی هه‌ولێر گه‌وره‌ترن و رێگه‌ناده‌ن ئه‌و دۆسیه‌یه رێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌ربگرێت، له‌كاتێكدا ئاشكرایه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ديارن كێن و بۆچی تیرۆریان كرد".
به‌شدار عوسمان برای شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان له‌ساڵیادی تیرۆركردنی براكه‌ی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر چی كه‌یسی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان لای حكومه‌ت داخراوه‌و هه‌ر باسیشی لێوه‌ناكرێت، به‌ڵام لای ئێمه‌و رۆژنامه‌نوسان و ئازادی خوازان دانه‌خراوه‌و به‌زیندووی ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا تاوانبارانی تیرۆری براكه‌م دادگایی نه‌كراون و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زای و ده‌زگای ئه‌منی له‌و تاوانه‌دا به‌كارهێنراون".
"به‌ڵگه‌ی زۆر له‌به‌رده‌ستدا هه‌بوو كه ده‌توانرا بكوژانی سه‌رده‌شت ده‌ستگیربكرێن، به‌ڵام له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی باڵای حكومه‌ته‌وه په‌رده‌پۆشكراو دۆسیه‌كه لای ئه‌وان داخرا" به‌شدار عوسمان وایوت.
تاوانباران له‌ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا گه‌وره‌ترن
ئه‌مڕ‌ۆ 13 ساڵ به‌سه‌ر رفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری به‌شی زمانی ئینگلیزی كۆلێجی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین تێده‌په‌ڕ‌ێت، كه له‌هه‌ولێر له‌به‌رده‌م زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه رفێنراو دوای دوو رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی به قۆڵبه‌ستكراوی و تیرۆر كراوی له ده‌وروبه‌ری موسڵ دۆزرایه‌وه، هه‌تا ئه‌مڕ‌ۆش بكوژان و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیرنه‌كراون و به ئازادی ده‌سوڕ‌ێنه‌وه.
به‌شدار عوسمان ده‌شڵێت:" نه‌خشه‌داڕێژه‌ران و تاوانبارانی تیرۆری زه‌رده‌شت له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و ئه‌منی كۆنترۆڵی دۆسیه‌كه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و تاوانه تائێستا به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌و په‌رده‌پۆش كراوه".
"سێ مانگ پێش ئه‌وه‌ی زه‌رده‌شت تیرۆر بكرێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێری لێ ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام گوێیان به داواكه‌ی نه‌داو تاوانه‌كه به‌رۆژی رووناك له‌به‌رچاوی ده‌یان پۆلیس و هێزی ئه‌منی و سه‌دان خوێندكار ئه‌نجامدرا، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌بوو كه ته‌رمی براكه‌م به‌ناو ده‌یان بازگه‌ی ئه‌منی دا براوه‌ته موسڵ ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌خشته داڕێژه‌رو ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌بووه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و قه‌زایی هه‌ولێر زۆر گه‌وره‌تره" براكه‌ی سه‌رده‌شت وایوت.
كه‌شی رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیداره
له‌هه‌رێمی كوردستان پێنج كه‌یسی تیرۆری رۆژنامه‌نوسی هه‌یه، كه‌هه‌تا ئێستا ته‌نها بكوژی یه‌كێكیان ده‌ستگیركراوه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بارودۆخی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێم به مه‌ترسیدار ناو ببه‌ن.
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان تایبه‌ت به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA وتی: "راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌شی رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا مه‌ترسیداره و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی رۆژنامه‌نوسان ئازادن و ده‌ستگیرناكرێن".
"له‌هه‌رێمی كوردستان پێنج كه‌یسی تیرۆری قه‌ڵه‌ممان هه‌یه كه شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نوسان، ( سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه و كاوه گه‌رمیانی و ویداد حسێن و عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف)ه، كه‌هه‌تا ئه‌مڕ‌ۆ جگه له بكوژانی كاوه گه‌رمیانی بكوژی هیچ كام له رۆژنامه‌نوسه‌كانی تر ده‌ستگیرنه‌كراون و ئه‌وانه بكوژانی ئازادن و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌رێمی كوردستان تیرۆری به ئه‌نقه‌ست كراوه"، كاروان ئه‌نوه‌ر وایوت.
شیرازه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی بگه‌ڕ‌ێته‌وه
لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریدا رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوادەکەن ھه‌ڕ‌ه‌شه‌كردن و ده‌ستدرێژیكردن و به‌ندكردنی سه‌ر رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر كاره‌كانیان رابگیرێت.
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ده‌شڵێت: "ئێمه هیوای ئه‌وه ئه‌خوازین شیرازه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی بگه‌ڕ‌ێته‌وه، نه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌نوسێك شتێك بنوسێت به دڵی لایه‌نێكی دیاریكراو نه‌بوو هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی لێبكه‌ن و ده‌ستگیری بكه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌ی بده‌ن و پاشانیش تیرۆری بكه‌ن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی 3ی ئایار رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی و له‌و بۆنه‌یه‌شدا سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوابكه‌ن: "ھه‌ڕ‌ه‌شه‌كردن و ده‌ستدرێژیكردن و به‌ندكردنی سه‌ر رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر كاره‌كانیان رابگیرێت"، كه ئه‌و داواكاریانه په‌یامێكن روبه‌ڕ‌ووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێته‌وه كه هێشتا (كاری رۆژنامه‌نووسی مه‌ترسیداره و ئازادی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌و هه‌ڕ‌ه‌شه و تۆقاندن له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وامه و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه)، هاوكات چه‌ندین رۆژنامه‌نوس له زیندانه‌كانی بادینانن و به‌كه‌یسی نوێ و خستنه‌پاڵی تاوانی بێ بنه‌ما سزاكانیان درێژده‌كرێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18