قوباد تاڵەبانی و وەفدێكی ئەڵمانیا: نابێت دیموكراسی لە هەرێم پاشەكشێ بكات
کوردستان 02:30 PM - 2023-05-03
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای حکومەتی ئەڵمانیا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەفدێكی باڵای حكومەتی ئەڵمانیا كە پێكهاتبوو لە یۆخن فلاسبارس وەزیری دەوڵەت بۆ هاریكاری ئابوری و گەشەپێدان و ڤێرنەر گاتزەر وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دارایی كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێكی پرسی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.
لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوار شەممە 3ی ئایاری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەكە لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق و كونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێم و دابان شەدەڵە ئامادەی بوون، جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی هاوكارییەكانی حكومەتی ئەڵمانیای كرد لە بواری چاكسازیدا لە هەرێمی كوردستان و رۆڵی ئاژانسەكانی پەرەپێدانی ئەو وڵاتەشی لە كوردستان بەرز نرخاند. داواشیكرد هاوكارییەكانی ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەكاندا بەردەوام بێت و وەفدەكەی حكومەتی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە جەختی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاوكارییەكان.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە بە زوویی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و نابێت رێگە بدرێت پرۆسەی دیموكراسی لە هەرێم پاشەكشە بكات.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی شەنگال كرا، وەفدەكەی حكومەتی ئەڵمانیا داوایكرد بە زوویی دۆخی شەنگال ئاسایی بكرێتەوە و ئاوارەكان بگەڕێندرێنەوە ناوچەكانی خۆیان و لە رووی ئابوری و ئاوەدانییەوە گرنگی بە ناوچەی شەنگال بدرێت.
لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە ئێزیدییەكان پێكهاتەیەكی گرنگ و رەسەنی كوردستان و عێراقن، وتیشی "بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال پێویستە لەسەرەتادا ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە دابین بكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بۆ ئەمەش گرنگە هەردوو حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش خواست و بۆچوونی دانیشتوانی شەنگال بە گرنگ وەربگرن و نوێنەران و خەڵكی ناوچەكە بەشدار بكرێن لە ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناوچەكەی خۆیان".
لە تەورەێكی دیكەدا گفتوگۆكرا لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "بە درێژایی ساڵانی رابردوو بە داخەوە ئەمە یەكەمجارە كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان دەهێنرێتە ناو حكومەتەوە و هیوای خواست ئەم كێشانە بە زوویی چارەسەر بكرێن بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم بتوانێت بە دوور لە ململانێی سیاسی و حیزبی بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاوڵاتیان و ناوچە جۆراوجۆرەكانی كوردستان بكات".
پرسی ژینگە تەورەێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: "عیراق و كوردستان قوربانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوان و بە پێویستی زانی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەی بە پلانی هاوبەش رووبەڕووی كاریگەرییە خراپە پێشبینیكراوەكانی گۆڕانكارییە ژینگەییەكان ببنەوە، داواشیكرد، حكومەتی ئەڵمانیا و وڵاتانی دۆست لەمبارەیەوە هاوكاری عیراق و كوردستان بكەن".
بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی لە عیراق، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی باڵیۆزی ئەڵمانیای كرد لە بەغدا كە لەماوەی كاركردنیدا جێدەستی دیاربووە لە هێوركردنەوەی ناكۆكییە سیاسییەكان و هیوای خواست لە ئەركی داهاتوویدا سەركەوتووبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

