یەکێتی و لایەنەکان هەڵوێستیان نەگۆڕەو پارتیش لەهەڵبژاردن پاشگەزدەبێتەوە
کوردستان 04:51 PM - 2023-05-01.jpg)
دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان
یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم جگه له‌پارتی هاوڕان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژادن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام پارتی له‌به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌زبوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش گه‌رموگوڕی كۆبوونه‌وه‌کانی نێوان پارتی و لایەنەکانی بۆ هه‌ڵبژاردن سارد كردوه‌ته‌وه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی-ش ده‌ڵێت:" یه‌كێتی ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه پارتی 11 كورسی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا كردبێته‌وه، هاوكات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بۆ هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاوڕایه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان ده‌ڵێت:" هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن دژایه‌تی لایه‌نێك نیه‌و بۆ خزمه‌تی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه".
پێشتریش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو رێككه‌وتن كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌و تۆماری ده‌نگدانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێرێت و كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه، به‌ڵام پارتی له‌و رێككه‌وتنه په‌شیمان بوه‌ته‌وه‌و نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت.
پارتی بەڵێنەکەی ناباتە سەر
ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "گه‌رموگوڕی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن به‌هۆی پارتییه‌وه ساردبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوانمان پرسی هه‌ڵبژاردن بێت، ئه‌وا یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی ناوه‌و داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه".
"یه‌كێتی سه‌قفی داواكاری هه‌ڵبژاردنی به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه‌و ته‌نها وه‌ك رابردوو داوای خه‌ڵكی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه پارتییه به‌ڵێنه‌كه‌ی ناباته سه‌ر، له‌كاتێكدا ئێمه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ره‌تناكه‌ینه‌وه، وه‌ك هه‌موو جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنیش له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی پارتی هه‌نگاوێكی ناوه، به‌ڵام به‌كردار جێبه‌جێی نه‌كردوه"، ستران عه‌بدوڵڵا وایوت.
یه‌كێتی 11 و سفر ره‌تده‌كاته‌وه
یه‌كێتی ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه 11 و سفر له‌به‌ژه‌وه‌ندی پارتی ده‌ستپێبكات، به‌پێچه‌وانه ده‌یه‌وێت هه‌موو حزبه‌كان له پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو دیموكراسیدا سه‌نگی خۆیان بزانن.
ستران عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت:"له‌ئێستادا پرسی پێكهاته‌كان له‌سوودی پارتییه، بۆیه نایه‌وێت له‌سه‌ر پرسی پێكهاته‌كان رێكبكه‌وێت، هه‌ر بۆیه یه‌كێتی ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه به‌مسۆگه‌ری پارتی 11 كورسی ده‌سته‌به‌ر كردبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی ده‌وێت ته‌واو دیموكراسی بێت و لایه‌نه‌كان سه‌نگی خۆیان بزانن".
راشیگه‌یاند: "یه‌كێتی سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان نییه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌مووكات ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌پرسی هه‌ڵبژاردندا بینیمان كه ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی بوو، به‌ڵام پارتی تا شوێنێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌نگاوده‌نێت پاشان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه".
سه‌پاندنی ئیراده‌ی لایه‌نێك ره‌تده‌كرێته‌وه
لایه‌نه‌كانی هه‌رێم ته‌ئكید له هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه‌و نایانه‌وێت لایه‌نێكی دیاریكراو ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌دا بسه‌پێنێت.
یاسین حه‌مه عه‌لی سه‌رپه‌رشتیاری ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی سیاسی كه هه‌ڵبژاردنیش به‌شێكه لێی له‌كات و ساتی خۆیدائه‌نجامبدرێت و دوانه‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناكۆكی لایه‌نه‌كان له رابردوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌بووه‌و دوایخستوه".
"پرسی هه‌ڵبژاردن ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌یه و پێویسته سازانی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت، له‌كاتێكدا پێشتر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكیه‌كانیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه رێككه‌وتبوون و سازدانی له‌سه‌ر كراوه، بۆیه ناكرێت ئیراده‌ی لایه‌نێكی دیاریكراو كه‌پیشتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا رێككه‌وتوه‌و ئێستا په‌شیمان بوه‌ته‌وه فه‌ڕ‌ز بكرێت به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌دا"، یاسین حه‌مه عه‌لی وایوت.
دیموكراسی هه‌ڵبژاردن سه‌نگه‌رگرتن نییه
ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان جگه له‌پارتی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به پرۆسه‌كه ده‌كات و له‌پێناو ده‌رخستنی رووی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستانه، نه‌ك سه‌نگه‌ر گرتن له لایه‌نێكی دیاریكراو.
سه‌رپه‌رشتیاری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان ده‌شڵێت: "هاوڕ‌ابوونی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن له نێوان گۆڕ‌ان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، سه‌نگه‌رگرتن نییه له لایه‌نێك، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ خزمه‌تی دیموكراسی پرۆسه‌كه‌یه".
"ده‌كرێت له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا چاو له‌حكومه‌تی فیدراڵ بكرێت، ناكرێت له چوارچێوه‌ی عیراقدا بیت، به‌ڵام له پرسه نیشتمانییه‌كاندا جیاواز بیت، له‌كاتێكدا له رابردوودا هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌ك بووه بۆ هه‌موو عیراق، به‌ڵام له ئێستادا ناتوانین وه‌ك عیراقیش بین"، یاسین حه‌مه عه‌لی واده‌ڵێت.
پارتی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌وێت
پارتی ده‌یه‌وێت به یاسا كۆنه‌كه‌و به‌هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌ك رابردوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین و ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌تی ته‌زوویر نه‌مێنێت.
حاكم سابیر ئیسماعیل ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ردی ده‌وێت كه مافی ده‌نگده‌ر و كاندید و لایه‌نه‌كانی تێدا پارێزراوبێت، ئه‌وه‌ش به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و به‌كارهێنانی تۆماری ده‌نگده‌رانی عیراق ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به یاسا كۆنه‌كه و هه‌ڕ‌ه‌مه‌كیانه هه‌ڵبژاردن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ته‌زویریان زۆربێت".
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك به‌هی خۆی ده‌زانێت بۆیه سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر بتوانێت راسته‌وخۆ نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت و حكومه‌ت و په‌رله‌مانێك پێكبهێنرێت كه به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ری راسته‌قینه هه‌ڵبژێردراوه" حاكم سابیر ئیسماعیل واده‌ڵێت.
یه‌كێتی ده‌نگی ته‌زوویر له‌هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه
جیاوازی یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌وه‌یه كه هه‌مووكات یه‌كێتی بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خستوه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبی.
حاكم سابیر ئیسماعیل ده‌شڵێت: "یه‌كێتی هه‌میشه ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك نیشانداوه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌تی ته‌زویریان هه‌بێت، رێگری له به‌ڕ‌ێوه‌چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگه‌یاند: "ئه‌و حزبه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی خستووه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه‌و ده‌یه‌وێت به تۆمارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگی دووباره‌و ته‌زویری تێدابێت و یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كه‌ی دروستكردوه".
پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی پارتی كۆبوونه‌وه‌كانی راگرتووه
پێشتر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد نیشاندا، هاوڕ‌اشبوون له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه‌و پاشان هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بدرێت، پاشانیش پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌ته‌نها له‌و پرسه‌دا جێمابوو، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان رێككه‌وت و ته‌نها پرسی كورسی پێكهاته‌كان خاڵی ناكۆكی یه‌كێتی و پارتی بوو، به‌ڵام له‌ناكاو پارتی هه‌ڵوێستی گۆڕاو له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌زبوه‌وه، ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌نێوان پارتی و لایه‌نه‌كان راگرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
05:15 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
03:19 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
12:28 PM - 2023-06-05 -
پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان
08:21 PM - 2023-06-03
ئەمانەش ببینە
مژده‌ی فراوانتركردن به دژه‌تیرۆر ده‌درێت
03:51 PM - 2023-06-05
سەرۆك بافڵ دژەتیرۆر خەڵات دەكات
10:37 AM - 2023-06-05
7 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی سیحر‌و نوشتەو حەشیشەوە دەستگیر دەكرێن
04:16 PM - 2023-06-04
قوباد تاڵەبانی: بەڵێنەکەمان جێبەجێکرد
01:24 PM - 2023-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان داهاتووی هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە
کوردستان 06:22 PM - 2023-06-05 -
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
کوردستان 05:15 PM - 2023-06-05 -
مژده‌ی فراوانتركردن به دژه‌تیرۆر ده‌درێت
کوردستان 03:51 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
کوردستان 03:19 PM - 2023-06-05 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی صابر محەمەد دەکات
پرسەنامە 01:13 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
کوردستان 12:28 PM - 2023-06-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سابیر محەمەد رواندزی دەردەبڕێت
پرسەنامە 12:05 PM - 2023-06-05 -
هومەر شێخمووس: دامەزراندنی یەکێتی وەڵامی پیلانی دوژمنانی دایەوە
چاوپێکەوتن 11:44 AM - 2023-06-05