riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود

کوردستان 10:27 AM - 2023-04-30
هونەرمەند هادی مەحمود PUKMEDIA

هونەرمەند هادی مەحمود

پرسەنامە

شەوی رابردوو ٣٠-٤-٢٠٢٣ هونەرمەند (هادی مەحمود) ناسراو بە (عەریف حەمە تاڵ) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

 

هونەرمەند ھادی مەحمود ناسراو بە حەمە تاڵ لە ساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی لەدایک بووە و ئەکتەرێکی کورد بوو و زیاتر لە ڕۆڵی کۆمێدی دەردەکەوت،  لەدرامای گەردەلوول بە رۆڵی کەسایەتی عەریف حەمە تاڵ زیاتر ناوبانگی دەرکردووە، بەداخەوە شەوی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، کۆچی دوایی کرد و بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوایی لە خێزان و هونەرمەندان و هاورێکانی کرد.

 

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود

 

‎ سەرۆک بافڵ: هادی مەحمود كەسایەتییەكی خۆشەویستی كوردستان بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی كورد (هادی مەحمود) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێیانی و هونەرمەندانی كوردستان دەكات.

دەقی پرسەنامەکە

کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی كورد (هادی مەحمود)  لە دڵەوە نیگەرانی كردین.

‎هادی مەحمود جگەلەوەی رووخسارێكی دیاری هونەر و درامای كوردی بوو، هاوكات كەسایەتییەكی خۆشەویستی ناو خەڵكی كوردستان و شاری سلێمانی بوو.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەكەی، هاوڕێیان و هونەرمەندانی كوردستان دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قوباد تاڵەبانی: عەریف حەمەتاڵ هونەرمەندێکی خۆشەویستی جەماوەر بوو

 

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات:

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی کوردستان

بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو کاک (هادی محمود)

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەند خۆشەویست و بەتوانا (هادی محمود) نیگەران و دڵگران بووم.  

کاکە هادی ناسراو بە (عەریف حەمەتاڵ) ناوێکی درەوشاوەو هونەرمەندێکی خۆشەویستی جەماوەر بوو، لەهەر کارێکی هونەریدا ڕۆڵی ببینیایە زەردەخەنە و پێکەنینی بەئامادەبووان دەبەخشی. لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردیی.

لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە هادی و هەموو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشتی بەرین بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

باڵیۆز د. محەمەد: هادی مەحمود خزمەتێکی زۆری بە هونەری شانۆو درامای کوردی کرد

 

باڵیۆز د.محمد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند (هادی مەحمود) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و کەسوکارو هونەرمەندانی شاری سلێمانی و كوردستان دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

لە ناخەوە بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند (هادی مەحمود) غەمبارین.
هونەرمەندی کۆچکردوو لە ژیانی خۆیدا گەلێک خزمەتی بە هونەری شانۆو درامای کوردی کرد؛وەک روخسارێکی دیار تا کۆتا ساتەکانی ژیانی بەردەوام بوو بە خزمەتکردن  بەرەوتی هونەری کوردی؛ کۆچکردوو خاوەن کەسایەتییەکی خۆشەویستی نێو خەڵکی شاری سلێمانی و کوردستان بوو.
هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و کەسوکارو هونەرمەندانی شاری سلێمانی و كوردستان دەكەین.
لە یەزدان داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین بسپێرێت و  ئارامی و سەبوری ببەخشێت بە خێزان و کەسوکاری خوالێخۆش بوو.


باڵیۆز د.محمد سابیر 
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 

پرسەنامەی وەزارەتی رۆشنبیری

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو هونەرمەند هادی مەحموود دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

شەوی ڕابردوو بە داخەوە لە شاری سلێمانی هونەرمەندی دیاری بواری نواندن و درامای كوردی، هادی مەحموود ناسراو بە "حەمە تاڵ" بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنە خەمناكەوە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە پرسەنامەیەکدا ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو و سەرجەم هونەرمەندانی كوردستان کرد.

هونەرمەندی كۆچكردوو، بە ڕۆڵگێڕانی لە بەرهەمە هونەرییەكاندا جێگەیەكی دیاری لە دڵی بینەرانیدا كردبوویەوە و لە ڕووی كۆمەڵایەتیشەوە بە ئاكار و خەسڵەتە مرۆڤانەكانی خۆشەویستی هەموو لایەك بوو.

هونەرمەند هادی مەحموود، لە 1970 لە سلێمانی لەدایكبووە و لە ماوەی ژیانی هونەریدا بەشداری لە چەندین بەرهەمی هونەریدا كردووە، دیارترینیان گێڕانی ڕۆڵی "حەمەتاڵ" بوو لە درامای "گەردەلوول"دا.

 

پرسەنامەی د. جوان ئیحسان 

 

د.جوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەندی بواری دراما و کۆمیدیا هادی مەحمود دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە 

بەڕێزان / خانەوادە و کەس وکارو هونەرمەدان و هاوڕێیانی هونەرمەندی کۆچ کردوو کاکە (هادی مەحمود) . 

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو و لەدڵا شیرینی گەلی کورد کاك هادی مەحمود ناسراوە بە (عەریف حەمە تاڵ) دڵ تەنگی کردم .

کاکە هادی ناسراو بە ( عەریف حەمەتاڵ ) کەسایەتییەکی دیار و خۆشەویستی ناو میللەتی کوردبوو ، بەکارە هونەرییەکانی خۆشی و خەندەی خستبووە ناو دڵی بینەران . مخابن کۆچکردنی کەلێنێکی گەورەی لەهونەری کوردیدا دروست کرد . لەم ماتەمەدا  لەخوای خوای گەورە داواکارم ڕۆحی کاكە هادی  بەبەهەشتی نەبڕاوە شادبێت و سەبوری و دڵ نەوایی بەخانەوادە و کەس و کارو هەموو هونەرمەندانی کوردستان ببەخشێت . 

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

د.جوان احسان فوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٠٢٣/٤/٣٠

 

PUKMEDIA

 

 

 

 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket