شكسته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
کوردستان 03:01 PM - 2023-04-29
PUKMEDIA
حکومەتی هەرێم
سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه له زۆنی حزبه‌كه‌شی شه‌فافیه‌ت له‌داهات و خارجی به‌دیبهێنێت و دیارنیه داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل چه‌نده، له‌كاتێكدا داهاتی ئه‌و خاڵه سنوورییه زیاتره له‌داهاتی سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت:" یه‌كێتی شه‌ڕی قوت و خزمه‌تگوزاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و ته‌نانه‌ت هه‌ولێریش ده‌كات و ئه‌م كابینه‌یه نه‌ك هه‌ر له‌رووی داراییه‌وه، له‌رووی ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی مافی مرۆڤیشه‌وه شكستی هێناوه‌و پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت دان به‌شكستی خۆیدا بنێت وازبهێنێت، چونكه مه‌ترسی بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه".
هه‌وڵی په‌رده‌پۆشی شكسته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كرێت
باڵانبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌وڵی تاوانباركردنی یه‌كێتی ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت له زۆنی حزبه‌كه‌ی خۆشی شه‌فافییه‌تی دارایی به‌دیبهێنێت و كه‌س نه‌زانێت داهاتی گه‌وره‌ترین خاڵی سنووری هه‌رێمی كوردستان كه ئیبراهیم خه‌لیله چی لێدێت و بۆكوێ ده‌چێت".
"چۆن ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لای پارتییه، پێویسته به هه‌مان شێوه له به‌رپرسیارێتی رانه‌كه‌ن و شان بده‌نه به‌ر ئه‌و بارودۆخه شكستخواردوویه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیاندا هێناوه‌و قه‌واری هه‌رێمی كوردستانیان خستوه‌ته به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت پێیوایه ته‌نها سه‌رۆكی دهۆك و زاخۆ و به‌شێكی هه‌ولێره، ئه‌م كورت بینیه‌ش وایكردووه شكستبهێنێت له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تداری"، باڵانبۆ محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌رێی حزبه‌كه‌یه‌وه شكسته‌كانی دابه‌شده‌كات
له‌ئێستاو رابردووش‌دا پارتی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی لابووه كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كردوه سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین و گه‌رمیان پشتگوێ بخات و هه‌ولێریش بكات به دوو زۆنی هه‌ژارنشین و ده‌وڵه‌مه‌ندنشینه‌وه، ئه‌مه‌ش روویه‌كی دیكه‌ی خراپی ده‌وڵه‌تدارییه كه پارتی په‌یڕه‌وی ده‌كات و شكستی حكومڕانییه.
باڵانبۆ محه‌مه‌د ده‌شڵێت: "له‌م كابینه‌یه و كابینه‌ی پێشوو كه لای پارتی بووه، نه‌ك ته‌نها سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، حكومه‌ت نه‌یتوانیوه خزمه‌تی هه‌ولێریش بكات و ئه‌وشاره‌ی به‌سه‌ر چینی هه‌ژار و چینی ده‌وڵه‌مه‌ند دا دابه‌شكردووه و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی پشتگوێ خستووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌وڵه‌تداریه خراپه‌یه كه پارتی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌یدا ده‌سه‌پێنێت و خۆی لێ بێبه‌ری ده‌كات".
"كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانی بودجه بنێرێته په‌رله‌مان و دارایی شه‌فاف بكات، شكستیشی هێناوه له ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان و پارێزگاریكردن له مافی مرۆڤ، به‌ڵگه‌شمان بۆ وته‌كانمان راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه كه چۆن به‌شێوازێكی خراپ باسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی پارتی ده‌یانه‌وێت شكستی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا دابه‌شبكه‌ن"، ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ڵێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یتوانی سه‌رۆكی هه‌موو هه‌رێم بێت
كه‌لله‌ره‌قی و گوێنه‌دانه داوای لایه‌نه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستانی خستووه‌ته بارودۆخێكی خراپه‌وه‌و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌كه‌دار كردوه.
شیرین یونس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ PUKMEDIA وتی:" یه‌كێتی چه‌ندینجار هۆشداری داوه‌ته پارتی كه رێڕه‌وی حكومڕانی خۆی له‌حكومه‌ت بگۆڕێت، تا ئه‌م حكومه‌ته به‌دووربێت له‌شكست، به‌ڵام كه‌لله‌ڕه‌قیان كرد‌و گوێیان نه‌دا به‌داواكانی یه‌كێتی هه‌تا هه‌رێمیان به‌و ده‌رده برد".
"ئێمه خۆزگه‌مان ده‌خواست سه‌رۆكی حكومه‌ت بیتوانیایه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێم بوایه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبیی، سه‌رۆكی حكومه‌تی وه‌ك سه‌رۆكێكی لاواز هێشته‌وه" شیرین یونس وایوت.
قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه مه‌سرور بارزانی ده‌خوازێت
شكسته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت واده‌خوازێن ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و گێژاوه رزگار بكات كه بۆی دروستكردون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وەشی خسته‌ڕوو:" به‌هۆی ئه‌و هه‌موو شكسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیدا هێناوه، پێویست بوو خۆی ده‌ستی له‌كاربكێشایه‌تەوه نه‌ك خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان به‌سه‌رۆكێكی كاربه‌ڕێكه‌ر ناوی به‌رن و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بكه‌ن"
"ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت هیچ به‌های حكومڕانی نه‌ماوه‌و بوه‌ته‌وه هاووڵاتی ئاسایی، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌وه‌همی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌ژی و وه‌ك ئه‌و نه‌خۆشه وایه كه‌له سه‌ره‌مه‌رگه‌دا بێت ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی پێیده‌ڵێن تۆ زۆر باشیت و حاڵت زۆر باشه، به‌ڵام من لێره‌وه پێی ده‌ڵێم به‌ڕاستی حاڵت زۆر خراپه‌و شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سه‌رۆكی حكومه‌ت" شیرین یونس واده‌ڵێت.
به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌م كابینه‌یه به‌خراپترین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مێژوویدا هه‌ژمارده‌كرێت، چونكه شه‌فافیه‌تی دارایی بوونی نیه‌و په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی كه دوو هێزی سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌تن خراپه‌و ئارامی و مافی مرۆڤ رۆژ دوای رۆژ زیاتر ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش مه‌ترسی له‌سه‌ره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئازادی راده‌بڕین له هه‌رێمی كوردستان له‌خراپترین ئاستدایه‌و به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌دار كراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
06:15 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23 -
لە ستایشی کولتووری مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەورامان، شارەزوور و هەڵەبجەدا
بیروڕا 03:18 PM - 2026-06-23



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

