گاڵتەجاڕی لەحكومڕانێتیدا
بیروڕا 05:42 PM - 2023-04-28
PUKMEDIA
ئەرسەلان مەحمود
ئەرسەلان مەحمود
حكومەتەكانی دونیای ئەمڕۆ، بەگەورەو بچووك و كاریگەرو دوور و نزیكیانەوە، بەدوای چارەسەری كێشەكانی وزەو ژینگەو ئەتۆم و گەرم بوونی زەوی و بنبڕی بازرگانی كردن بەچەك و بەمرۆڤ و ئەم شتانەوەن، حكومەتی هەرێمیش لەم قوژبنۆچكەیەی دونیاوە، لەسایەو سێبەری سەرۆك وەزیران و كابینە شكستخواردووەكەی، قاڵوو قوڵبوونەوەی كێشەو ئاریشە ئیداری و ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسییە سواوەكان، خەڵكی هەرێمی كوردستانی سەرگەردان و تەریك سواری سەری خۆیی كردون بەرەو هیچ كوێ!!
لەپێش مێژوودا مرۆڤایەتی لەكاتی كێشەو بێشەو قەیرانەكاندا، دەكەوتە بەردەم تەنها دوو بژاردەوە، شەڕ یان ڕاكردن، پێدەچێ لەم سەردەمی مۆدێرنەیەدا، گاڵتەجاڕی بەتەواوەتی بووبێت بەجێگرەوەی سێیەم، شەڕ بكە، ڕابكە، یان پێبكەنە، عەقڵیەتی دوو گیان بەخۆ وێناكردنەوەو خۆ دوبارەكردنەوەو خۆجوینەوە، ڕوحیەتی ڕاكردو لەحەقیقەت لەواقیع، لەڕاستیدا گاڵتەجاڕو پێكەنیناوییە، چونكە هەرگیز بژاردەیەكی باشترت ناداتێ، ئەم وەهمی خۆبەزۆرزانی و لەخۆڕازیبوونە كوێرانەیەی سەرۆك وەزیران پاڵنەرەكەی لەنەریتێكەوە دێ تەنگەبەرو تاریك، لەو باوەڕەدایە ئەگەر چاكەو باشییەك هەبێ، ئەوە لەخۆیەوەیەتی و لەخۆیەوە دێ، باقیات بوونی نییەو نابێت!!
گەر تادوێنێ خەمساردی و بێمروەتییەك هەبووبێ، ئەوە ئەمڕۆ جیهانیان و حكومەتەكانی دونیا نین مرۆڤی كوردو حكومەتەكەیان دونیا بەدەرو دەرە سیستم كردوە، ئەوە ئەو عەقڵییەتە نەشازو نەكوڵەكە گشتێنەرەیە هەرچی بكەوێتە دەرەوەی بستە باڵایی خۆی و دونیا بینییەكەی خۆیەوە، نەك هەر بەهای ناداتێ و بەگرینگی نازانێ سەرسەختانەو تەنانەت لەدەرگەو دەروازەكانی پشتییەوە دژو دوژمنایەتی دەكات، سواری سەری خۆبوون لەسیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵاتدا نەزانی و هەڵاتنە لەحەقیقەت لەواقیع، ڕێگە ڕاستەقینەكەی سیاسەت و بەڕێوەبردن هاوسەنگییە، پشت بەستنە بەوەرگرتینی ڕاو ڕاوێژی ئەزموونی و تیۆری، سەرۆك وەزیران هەر ئەوە دەزانێ خۆی دەیزانێ و فێر كراوە، هێشتان بەهەمان ئاستی ئەو هۆشیاری و ڕوحییەت و عەقڵیەت و تێگەیشتنەی كێشەكانی خوڵقاندون، مامەڵەو ڕەفتار لەگەڵ چارەسەردا دەكات، هەر بۆیەش ناتوانێ چجۆرە ئەرگۆمێنت و ئەلتەرناتیڤێكی نوێ بهێنێتە ئاراوەو قبوڵ بكات.
زۆرینەی هەرە زۆری كێشەكانی هەرێم لەخۆیاندا هەڵگری چارەسەرەن، بەڵام بەهەمان ئەو شێوازو پراكتیزەیە نا كێشەكانی لەسەر خوڵقاون، هەر كێشەو ئاریشەیەكی ئەمڕۆ بەزیهنیەتی دوێنێ چارەسەر بكرێت، بەدڵنیاییەوە سبەی لەفۆڕم و درزێكیتردا خۆی وێناو دوبارە دەكاتەوە، ڕەنگكردنی كێشەكان بۆ ڕێگری كردنە لەچارەسەرەكان، هاواری كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، هاواری حزبی و بەرژەوەندییە سیاسییەكانی ئەم و ئەو نییە، هاواری بێدادی و خنكاندنی ئازادی و جیاكاری خزمەتگوزاری و زیندوكردنەوەی ستەمی چینایەتی و ناوچەگەرێتییە، ئەو سەركردەو دەسەڵاتدارەی بییەوێ لەسەر كەوڵی قەیران و قوڵكردنەوەی كێشەكان نەشونماو گەشە بكات، دەبێ هێزو بوێری هەبێت، هێزو بوێری سەركوتكاری و بگرەو بكوژەو پەرتكەو زاڵبەو بۆڵیۆدی نا، هێزو بوێری دەم و دەست و دڵكراوەیی عەقلانی، ئەو عەقلانییەتەی مرۆڤ لەبری فێرە شەڕ كردن لەگەڵ یەكتر، فێرە شەڕ كردن لەكێشەكانی دەكات، ئەوەی پێیوایە هیچ كێشەیەكی ئەوتۆ لەئارادا نییەو مەسەلەكە عیوە، هەر ئەوانەن لەبری چارەسەری كێشەكان دەیانەێ نیگەرانی و دەنگە ناڕازییەكان قوتبدەن، بەڵام ئایا ئەم واقیعە تاریك و تاڵە، دواجار هێز هەیە بتوانێ قوتی بدات، بێگومان نەخێر، چونكە كێشەو قەیرانەكان تۆ هەرچەند بتەوێ دڵەڕاوكێ بنێیتەوەو بخوڵقێنی بەئامانجی ئەوەی حەقیقەت لەخەڵك بشاریتەوە دواجار ناتوانی، كێشەو قەیرانەكان سەرئەنجام دەرفەتی گەورەو ناوازە ئەدەنە خەڵك بۆ دەربازبوون و ڕزگاری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

