riklam

ئەمریكا كۆشكی سپی لە مەسرور بارزانی قەدەغە دەكات

کوردستان 04:06 PM - 2023-04-27
 قەدەغەکردنی كۆشكی سپی لە مەسرور بارزانی PUKMEDIA

قەدەغەکردنی كۆشكی سپی لە مەسرور بارزانی

ئەمریكا

راپۆرتێكی دیكەی ئەمریكی لەسەر خودی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كوردستان بڵاوكرایەوە و ئاشكرایدەكات كە " مەسرور بارزانی كۆشكی سپی لێ قەدەغەكراوە" و تۆمەتباریشی دەكات:" بە دیارنەمانی بودجە و هاوكاری پێشمەرگە كە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێت و دەڵێت:" وەزیری بەرگریی ئەمریكاش لە سەردانی عیراق دا بەمەبەست مەسروری پشتگوێخستووە ، بەڵام لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆبوونەوەی كرد و ئامادە نەبوو سەرۆكی حكومەت ببینێت".

وەزیری بەرگریی ئەمریكا مەسرور بارزانی پشتگوێ دەخات

 

 

پێگەی AEIdeas ی ئەمریكی نوێترین راپۆرتی مایكڵ رۆبنی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا چەند زانیارییەك لە سەر خودی مەسرور بارزانی ئاشكرادەكات و دەڵێت:" مانگی ڕابردوو  لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری سەردانی عیراقی كرد، شانبەشانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی  هەرێمی كوردستان وەستابوو، بەڵام ڕەتیكردەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی  ئامۆزای نێچیرڤان و سەرۆكوەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە" و" ئەوەش سووكایەتییەكی بە ئەنقەست بوو".

مەسرور كەیسی لە واشنتۆن هەیە

 

 

بەپێی راپۆرتە ئەمریكییەكە :" كاربەدەستانی حكومەتی ئەمریكا دەڵێن: كۆشكی سپی لە مەسرور بارزانی قەدەغە كراوە، چونكە  نیگەرانی لە دژی پەرەیسەندووە سەبارەت بە گەندەڵی و ناجێگیری و نەزانی مەسرور بارزانی، لەكاتێكدا مەسرور كە  خاوەنی رەگەزنامەی هەمیشەیی ئەمریكایە، هەروەها سكاڵایەكی یاساییشی لە ئەمریكا سەبارەت بە ناوزراندن و مەترسی لەسەر ژیانی كەسێك لەسەرە".

رەخنەكانی ئەمریكا لە هەرێم جدییە

 

 

 لە وەڵامی ئەوەی كە نەیانهێشتووە هەلی ئەوەی هەبێت كە وێنە بگرێت، مەسرور زۆر تووڕەبووە، نەیزانیوە كە مایكەكەی بەردەمی كراوەتەوە، ئەمریكیەكانی بە "گەمژە" ناوبردووە، هەروەها مەسرور بارزانی لە رەخنەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، توڕەبووە و و داوای لە دیپلۆماتكاران كردووە كە پۆستەكانی سۆشیاڵمیدیایان لەسەر ئەو راپۆرتە بسڕنەوە كە رەخنەیان لە "حكومەتی هەرێم" گرتبوو لەبارەی گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێم.


راگەیەندراوەكەی مەسرور بارزانی واشنتۆن توڕەدەكات 

 

 

لە راپۆرتەكەدا هاتووەكە :" دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە فڕۆكەخانەی سلێمانی  بۆردومانی كاروانێكی سەربازی كرد كە هێزەكانی ئەمریكا و جەنەراڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و بەرپرسانی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە فڕۆكەخانەكە بوون،  هەر لە سەرەتاوە تیمەكەی مەسرور بارزانی بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە كە قوربانییەكانی  تۆمەتبار كردبوو، ئەمەش بووە هۆی بێزاری و نارەزایی  واشنتۆن، چونكە مەزڵوم عەبدی و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەمریكییەكان پێكەوەبوون بۆ هەماهەنگی ئۆپەراسوێنەكانیان لە دژی داعش.

لێدوان و خۆبەزلزانینی مەسرور بارزانی!

 

لە دوای چەند هەفتەیەك، مەسرور بارزانی هێشتا هەر سوورە لەسەر داواكارییەكانی و بە بەرپرسانی ئەمریكی و ژەنەراڵێكی بەریتانی وتووە:" ئەگەر سەرەتا بەربەستی گەشتەكان بەسەر ئاسمانی كوردستانی عیراق لەگەڵ ئەودا پاكنەكەنەوە و لایاننەبەن، ئەوا گەرەنتی سەلامەت مانەوەی فڕۆكەكانیان ناكات"، ئەم جۆرە لێدوانانە نەك هەر دژایەتی بەغدا دەكەن كە بەرپرسیارە لە ئاسمانی عیراق، بەڵكو خۆبەزلزانینی مەسرور دەخاتە سەرووی رووبەڕووبوونەوەی سەركەوتووی تیرۆرستانەوە.

هاوكاری پێشمەرگە لە كۆنترۆڵی بارزانی دایە و دیار نامێنێت!

 

 

بەگوێرەی راپۆرتە ئەمریكییەكە :" ئەوەی داواكارییەكانی مەسرور زیاتر نەگونجاو دەكات ئەوەیە كە بە درێژایی ئیدارەی ترەمپ و بایدن، ئەمریكا ساڵانە بە بڕی نزیكەی چارەكە ملیارێك دۆلار یارمەتی هێزەكانی پێشمەرگەی داوە، حكومەتی ئەمریكا لەجیاتی ئەوەی راستەوخۆ پارەی پێشمەرگە بدات، ئەو پارانە لە رێگەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەوە دەدرێت كە لەژێر كۆنترۆڵی "بارزانی"دایە.

واشنتۆن یارمەتی دەدات و هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات!

 

 

بەپێی زانیاری راپۆرتە ئەمریكیەكە :" هاوكاری ماددی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە بەشێكی زۆری دیار نامێنێت و  زۆرێك لە پێشمەرگەكان، بە تایبەت ئەوانەی خزمەت بە ئەجێندای سیاسی شەخسی مەسرور یان عەشیرەتەكەی ناكەن، دەڵێن مووچەكانیان وەرنەگرتووە"، زۆر شتێكی پێكەنیناوییە كە واشنتۆن بەردەوامە لە ناردنی بودجە بۆ میلیشیای تایبەتی مەسرور، لە كاتێكدا كە ئەو هەڕەشە لە ئەمریكییەكان دەكات.

پێویستە كۆنگرێس راستیەكان بزانێت

 

 

لە راپۆرتەكە دا روونكراوەتەوە :" ئەمریكا تەنها بودجە بۆ هێزە كوردستانییەكان دابین ناكات. شەڕ لە رۆژهەڵاتی سۆماڵ بەردەوامە و بەشێكی شەڕكەرانی لیوای داناب لەلایەن ئەمریكاوە مەشقیان پێكراوە، بودجەیان پێدەدرێت.

رەنگە هەردوو پنتاگۆن و لاری ئاندرێ جونیۆر، باڵیۆزی ئەمریكا لە سۆماڵ، حەز بكەن ئەو راستییە پشتگوێ بخەن"، بەڵام "پێویستە كۆنگرێس ئەوە بزانێت كە ئەو هێزەی ئەوان بودجەیان بۆ تەرخانكرد بۆ ئەوەی شەڕبكات دژی ئەلقاعیدە، ئێستا شەڕ لەگەڵ دیموكراسی ئەو هەرێمەدا دەكات".

پێویستە بودجە و هاوكاری پێشمەرگە بگۆڕدرێت!

 

 

لە راپۆرتەكەدا باس لەوە دەكات :" كاتێك كە هاوكارییەكان بە شێوەیەكی راست و دروست دەگەن بەشوێنی خۆیان، دەتوانن رەوتی شەڕێك بگۆڕن، هێزەكانی سوریای دیموكراتی مەزلوم عەبدی یەكێكە لەو نمونانە.

ئەو پارەیەی كە دابین دەكرێت ناتوانێت پێوەرێك بێت، هەروەها نابێت دیپلۆماتكار و راهێنەرانی سەربازی ئەو ئەجێندا ناوخۆیی و خێڵەكییانە پشتگوێ بخەن كە دەكرێت ئۆپەراسوێنەكان پێچەوانە بكاتەوە". ئەگەر " وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و پێنتاگۆن بە شێوەیەكی دروست سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی ئەو هێزە ناوخۆییانە نەكەن كە باجدەرانی ئەمریكا پشتیوانیان لێدەكەن، كاتی ئەوە هاتووە كۆنگرێس ئەوە  بكات".

راپۆرتە ئەمریكییەكە دەڵێت:" لەم نێوەندەدا كاتی ئەوە هاتووە دابینكردنی بودجە بە داناب و پێشمەرگە رابگیرێت و رەوانەی ئەو هێزانە بكرێت كە بەڕاستی دژی داعش و ئەلقاعیدە دەجەنگن و قوربانی دەدەن وەك هێزەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كوردستانی عیراق و سۆماڵ لە ئەفریقا".

 

لینكی راپۆته‌كه‌ی پێگه‌ی AEIdeas ی ئه‌مریكی

سەرچاوە: پێگەی AEIdeas ی ئەمریكی-PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket