riklam

لە هەولێر تەقەیەو 4 كەس بریندارن

کوردستان 10:09 PM - 2023-04-26
نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر ئاژانسەكان

نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر

هەولێر

ئەمشەو لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر دەمەقاڵێ لەنێوان كەسوكاری نەخۆشێك و هێزەكانی زێرەڤانی رویدا و بەهۆیەوە تەقەكرا و دوو كارمەندی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبەردەم نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر بە پەیامنێری سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە نەخۆشخانەكە دەمەقاڵێ لەنێوان كەسوكاری نەخۆشێك و هێزێكی زێرەڤانی و كارمەندانی تەندروستی رویداوە و دواتر كەسوكاری نەخۆشەكە چەكیان هێناوە وتەقەیان كردووە و دوو كەسیان لە هێزی زێرەڤانی و دوو كارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەكەش برینداربوون".

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket