پارتی پێكه‌وه‌ژیان له‌موسڵ-یش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
کوردستان 07:45 PM - 2023-04-26پارتی پێكه‌وه‌ژیان له‌موسڵ-یش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سنووری نه‌ینه‌وا كه‌مینه‌یه، به‌ڵام له‌رێگای پارێزگاری نه‌ینه‌واوه پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه‌ی بۆ خۆی قۆرغ كردوه‌و ئه‌مه‌ش لایه‌نه كوردستانی و عیراقییه‌كانی له‌سنووره‌كه نیگه‌ران كردوه‌و پێكه‌وه‌ژیانی له‌موسڵ خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه پێكهاته‌كانی سنووره‌كه هانایان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بردووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌پێوه‌ر ده‌زانێت بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واو پێكهاته‌ی شه‌به‌ك-یش سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه هه‌مووكات له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌وڵی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له‌عیراق ده‌دات.
پێكهاته‌ی شه‌به‌ك داوای پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه ده‌كه‌ن
وه‌عد قه‌درۆ په‌رله‌مانتاری عیراق له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك له‌لێدوانێكیدا بۆ PUKMEDIA ده‌ڵێت: "ناحییه‌ی باشیك زۆرینه‌ی دانیشتوانی له‌پێكهاته‌ی شه‌به‌كن، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات ویستی خۆی به‌سه‌ر بڕیار‌و چاره‌نوسی پارێزگاكه‌دا بسه‌پێنێت".
" پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر شه‌ش قه‌زای پارێزگای نه‌ینه‌وادا گرتووه قایمقامه‌كانیش له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه ده‌ستنیشانكراون، هێشتا هه‌وڵده‌دات به‌شێوه‌ی دیكتاتۆری ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكه‌دا بگرێت و لایه‌نه‌كانی دیكه په‌راوێز بخات، نوێترین هه‌وڵیشی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیكه"وه‌عد قه‌درۆ واده‌ڵێت.
بڕیاره‌كه‌ی پارتی ره‌تده‌كرێته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ و بڕیاریداوه به‌یاسایی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ هاتۆته سه‌ر هێڵ و به‌ڵێنی داوه كێشه‌كه به‌شێوه‌ی یاسایی چاره‌سه‌ر بكات".
"ئێمه له‌پێكهاته‌ی شه‌به‌ك رێگه به‌پارتی ناده‌ین ده‌ستله‌كاروباری ده‌شتی نه‌ینه‌وا وه‌ربدات، پێویسته خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن رێگه له‌هه‌وڵ و ره‌فتاره‌كانی پارتی بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بگیرێت" وه‌عد قه‌دۆ واده‌ڵێت.
سوپاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ین
پێكهاته‌ی شه‌به‌ك سوپاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌مووكات هه‌وڵی پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی له‌عیراق داوه.
وه‌عد قه‌دۆ له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێستی یه‌كێتی هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندایه‌و هه‌میشه بڕوای به‌دیموكراتی و مافی كه‌مینه‌كان هه‌بووه، كه‌هه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌رۆك (مام جه‌لال)ـه‌و به‌پێویستی ده‌زانین سوپاسی هه‌ڵوێستی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ین بۆ پاڵپشتی پێكهاته‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی رۆحی نیشتمانی له‌كاره‌كانیدا" وه‌عد قه‌دۆ وایوت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێكهاته‌ی شه‌به‌ك جه‌خت ده‌كاته‌وه: "پارتی به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پۆسته حكومییه‌كان ده‌دات و سیاسه‌تێكی دیكتاتۆرییانه له‌كاره‌كانیدا په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام رێگه به‌و ره‌فتارانه ناده‌ین و چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقین كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكات، له‌ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كدا هاووڵاتییانمان ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانی به‌رفراوانی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستپێده‌كه‌ین".
پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه قۆرغ كراوه
هەڵوێست و کردارەکانی پارتی لە پارێزگای نەینەوا کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاراستنی مافی پێکهاتەکان و سەروەری یاسا بەچارەسەری هەموو ئەو کێشانە دەزانێت کەلەو سنورە هەیە.
ئاراس محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی PUKMEDIA رایگه‌یاند: "زۆربه‌ی پۆسته كارگێڕ‌ییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ك قائیمقامییه‌تی ته‌له‌عفه‌ر، حه‌مدانیه، مه‌خمور، ته‌لكێف، ناوه‌ندی موسڵ، شێخان و زۆربه‌ی ناحیه‌كانی موسڵ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیراوه، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك شه‌به‌ك بوو و پاش خانه‌نشینبوونی پارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌شدا بگرێت، دانیشتووانی ناحیه‌كه‌ش ئه‌و پۆسته به موڵكی شه‌به‌ك ده‌زانن، هه‌ربۆیه داواكردنی ئه‌و پۆسته و بڕ‌یاری دانانی كادرێكی پارتی به به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك ناڕ‌ه‌زایه‌تی شه‌به‌كه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
"ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێمانوایه ئه‌م بڕ‌یاره نادروسته و پارتی وه‌ك هه‌میشه به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ لایه‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه به‌بڕ‌یاری حزبی پۆسته‌كان دابه‌شده‌كات و لایه‌نه كوردستانی و عیراقییه‌كانیش دژی تاكڕه‌وی پارتین له موسڵ و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه" ئاراس محه‌مه‌د ئاغا واده‌ڵێت.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌و بێپرسی ئه‌وان ناتوانێت موختارێك دابنێت، وه‌ك پێویست به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵناسێت و به‌یه‌ك چاو سه‌یریان بكات و وه‌ڵامیانبداته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی باڵانسی لایه‌ن و پێكهاته‌كان رابگرێت بووه‌ته لایه‌نگری ململانێكان، جگه له‌و گه‌نده‌ڵییه فراوان و به‌هه‌ده‌ردانی پاره له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌بینرێت، بێگومان ئه‌وه‌ش لێكه‌وته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه".
تاكڕه‌وی پارتی نه‌ینه‌واشی گرته‌وه
تاكڕه‌وی پارتی له بڕ‌یاردان سنووری هه‌رێمی كوردستانی تێپه‌ڕ‌اندووه‌و له‌موسڵیش به‌بڕ‌یاری حزبی پۆسته‌كان دابه‌شده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌هاندانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، پێكه‌وه‌ژیان له موسڵ بخاته مه‌ترسییه‌وه.
"پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌هاندانی حزبی پێكه‌وه‌ژیان له موسڵ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه بۆیه ده‌بێت به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات و رێ له تاكڕه‌وی و بێبه‌شكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه بگرێت" ئاراس محه‌مه‌د ئاغا واده‌ڵێت.
وتیشی: "ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا باشیكی گرتووه‌ته‌وه له داهاتوودا و له كاتی خانه‌نشینبوونی قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كاندا ناحیه و قه‌زاكانی دیكه‌ی پارێزگا ده‌گرێته‌وه، چونكه چه‌ندین ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌كراوه، بۆیه گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه به رێككه‌وتن له‌نێوان پێكهاته‌كانی موسڵ وه‌ك: مه‌سیحی، كاكه‌یی، شه‌به‌ك، توركمان، عه‌ره‌ب، كورد چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕ‌وات".
پۆسته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا قۆرغ ده‌كرێت
پارتی له‌ژێر دروشم و بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی دا حزبایه‌تی ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌ڕ‌ێی ئه‌و ده‌نگه كه‌مه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا هێناویه‌تی زۆرترین پله و پۆست له موسڵ و پارێزگاكه قۆرخ بكات.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی وتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وامان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی ده‌نگی كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و كه‌مینه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو كورسی له سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستهێناوه ئه‌گه‌ر به وته‌ی پارتی بێت و وه‌رگرتنی پۆست له‌پارێزگاكه به ده‌نگ بێت ئه‌وا ده‌بێت یه‌كێتی قائیمقامێك یان دوو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌ربگرێت، بۆیه روونه پارتی كوردایه‌تی ناكات حزبایه‌تی ده‌كات".
لایه‌نه‌كان دژی تاكڕه‌وین
دژی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك، شه‌وی رابردوو چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم و عیراق رایانگه‌یاند: "پێویسته بڕ‌یارێكی له‌وجۆره به‌گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان و پرسپێكردنیان بدرێت، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وی و هه‌ڕ‌ه‌مه‌كی كه‌سێكی سه‌ر به پارتی دابنرێت".
وتیشیان:" كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نیان بۆ ئه‌و پۆسته ده‌وێت و خه‌ڵكی موسڵ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری دژی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ناحیه‌ی باشیك ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ و 75 گوند له‌خۆده‌گرێت و به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی له‌پێكهاته‌ی شه‌به‌كن و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به‌مافی خۆیان ده‌زانن و داوا ده‌كه‌ن یاسا سه‌روه‌ربێت و مافی پێكهاته‌كان پێشێل نه‌كرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17