ئاراس محەمەد ئاغا: پارتی مافی پێكهاتەكان لەنەینەواش پێشێلدەكات
کوردستان 01:33 PM - 2023-04-26
PUKMEDIA
ئاراس محەمەد ئاغا
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیستحقاقی هەڵبژاردن بەپێوەر دەزانێت بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای نەینەواو لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی-یش دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەی پارتی كەمینەیە لەسنووری نەینەوا، بەڵام لەرێگای پارێزگاری نەینەواوە پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگاكەی بۆ خۆی قۆرغ كردوەو ئەمەش لایەنە كوردستانی و عیراقییەكانی لەسنوورەكە نیگەران كردوەو داوای چارەسەر دەكەن".
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی PUKMEDIA رایگەیاند: "زۆربەی پۆستە كارگێڕییەكانی پارێزگای نەینەوا وەك قائیمقامییەتی تەلەعفەر، حەمدانیە، مەخمور، تەلكێف، ناوەندی موسڵ، شێخان و زۆربەی ناحیەكانی موسڵ لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستیانبەسەردا گیراوە، تەنها بەڕێوەبەری ناحیەی باشیك شەبەك بوو و پاش خانەنشینبوونی پارتی دەیەوێت دەستبەسەر ئەو پۆستەشدا بگرێت، دانیشتووانی ناحیەكەش ئەو پۆستە بە موڵكی شەبەك دەزانن، هەربۆیە داواكردنی ئەو پۆستە و بڕیاری دانانی كادرێكی پارتی بە بەڕێوەبەری ناحیەی باشیك ناڕەزایەتی شەبەكەكانی لێكەوتووەتەوە".
پۆستی پارێزگاری نەینەوا لەلایەن پارتییەوە قۆرغ كراوە
تاكڕەوی پارتی لە بڕیاردان سنووری هەرێمی كوردستانی تێپەڕاندووەو لەموسڵیش بەبڕیاری حزبی پۆستەكان دابەشدەكات دەیەوێت بەهاندانی پارێزگاری نەینەوا، پێكەوەژیان لە موسڵ بخاتە مەترسییەوە.
"ئێمە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێمانوایە ئەم بڕیارە نادروستە و پارتی وەك هەمیشە بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لایەن و پێكهاتەكانی دیكە بەبڕیاری حزبی پۆستەكان دابەشدەكات و لایەنە كوردستانی و عیراقییەكانیش دژی تاكڕەوی پارتین لە موسڵ و هەڵوێستیان وەرگرتووە" ئاراس محەمەد ئاغا وادەڵێت.
لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی دەشڵێت: "پارێزگاری نەینەوا لەلایەن پارتییەوە كۆنتۆڵكراوەو بێپرسی ئەوان ناتوانێت موختارێك دابنێت، وەك پێویست بە ئەركەكانی خۆی هەڵناسێت و بەیەك چاو سەیریان بكات و وەڵامیانبداتەوە، لەبری ئەوەی باڵانسی لایەن و پێكهاتەكان رابگرێت بووەتە لایەنگری ململانێكان، جگە لەو گەندەڵییە فراوان و بەهەدەردانی پارە لەژێر دەسەڵاتی پارێزگاری نەینەوا دەبینرێت، بێگومان ئەوەش لێكەوتەی خراپی لێدەكەوێتەوە".
پارتی پێكەوەژیان لەموسڵ دەخاتە مەترسییەوە
"پارێزگاری نەینەوا بەهاندانی حزبی پێكەوەژیان لە موسڵ دەخاتە مەترسییەوە بۆیە دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە بكات و رێ لە تاكڕەوی و بێبەشكردنی لایەنەكانی دیكە بگرێت" ئاراس محەمەد ئاغا وادەڵێت.
وتیشی: "ئەو كێشەیەی ئێستا باشیكی گرتووەتەوە لە داهاتوودا و لە كاتی خانەنشینبوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكاندا ناحیە و قەزاكانی دیكەی پارێزگا دەگرێتەوە، چونكە چەندین ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نەكراوە، بۆیە گەر لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بە رێككەوتن لەنێوان پێكهاتەكانی موسڵ وەك: مەسیحی، كاكەیی، شەبەك، توركمان، عەرەب، كورد چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخە نەدۆزرێتەوە ئەوا رەوشەكە بەرەو خراپتر دەڕوات".
پۆستەكانی پارێزگای نەینەوا قۆرغ دەكرێت
لایەنێك لەژێر دروشم و بانگەشەی كوردایەتیدا حزبایەتی دەكات و دەیەوێت لەڕێی ئەو دەنگە كەمەی لە دەشتی نەینەوا هێناویەتی زۆرترین پلە و پۆست لە موسڵ و پارێزگاكە قۆرخ بكات.
لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی وتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت زۆرینەی دەنگەكانی دەشتی نەینەوامان بەدەستهێناوە، بەڵام بەپێچەوانەوە پارتی دەنگی كەمی بەدەستهێناوە و كەمینەیە، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو كورسی لە سنووری دەشتی نەینەوا كە سێ قائیمقامییەت و نۆ بەڕێوەبەری ناحیەی هەیە بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا یەكێتی هیچ پۆستێكی لەوەی ئیستحقاقی خۆیەتی وەرنەگرتووە ئەگەر بە وتەی پارتی بێت و وەرگرتنی پۆست لە پارێزگاكە بە دەنگ بێت ئەوا دەبوو یەكێتی قائیمقامێك یان دوو بەڕێوەبەری ناحیەی وەربگرتایە، بۆیە روونەپارتی كوردایەتی ناكات حزبایەتی دەكات".
لایەنەكان دژی تاكڕەوین
دژی دانانی بەڕێوەبەری ناحیەی باشیك، شەوی رابردوو چەند لایەنێكی سیاسی هەرێم و عیراق رایانگەیاند: "پێویستە بڕیارێكی لەوجۆرە بەگەڕانەوە بۆ لایەنەكان و پرسپێكردنیان بدرێت، نەك بەشێوەیەكی سەربەخۆ و هەڕەمەكی كەسێكی سەر بە پارتی دابنرێت وتیشیان، كەسێكی سەربەخۆ و بێلایەنیان بۆ ئەو پۆستە دەوێت و خەڵكی موسڵ خۆپیشانی سەرتاسەری دژی دانانی بەڕێوەبەری ناحیەی باشیك ئەنجام دەدەم".
ناحیەی باشیك دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ و 75 گوند لەخۆدەگرێت و بەشێكی زۆری دانیشتووانەكەی شەبەكن و دانیشتوانەكەی بەڕێوەبەری ناحییەكە بەمافی خۆیان دەزانن، نەك لایەنێك پۆستەكە بۆ خۆی قۆرغ بكات و كوێ بە یاسا و ئیستحقاقی هەڵبژاردن نەدات.
چهند لایهنێكی سیاسی ههرێم و عیراق دانانی بهڕێوهبهری ناحیهی باشیك رهتدهكهنهوه
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

