دانپێدانان بۆ دادگایه نه‌ك شاشه
بیروڕا 10:14 AM - 2023-04-26
PUKMEDIA
ئەرسەلان رەحمان
ئەرسەلان رەحمان
یه‌كێك له‌و كاره چه‌وتانه‌ی ناو به‌ناو له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كرێت، وه‌رگرتنی وته‌ی تۆمه‌تباران و تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی له شاشه دڵخواز و په‌یجه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌م مۆدیلی بڵاوكردنه‌وه‌ی "دانپێدانان" مۆدیلێكی چه‌وت و ره‌فتارێكی نادادپه‌روه‌رانه و نایاساییانه‌یه، كه له هه‌ندێك وڵاتی ده‌وروبه‌ره‌وه هێشتا له ره‌واج نه‌كه‌وتووه و ئاماژه‌یه‌كی روونی شكاندن و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا و مافی مرۆڤه.
"تۆمه‌تبار بێ تاوانه تا ئه‌و كاته‌ی به ده‌قێكی یاسایی، - له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا - تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ ده‌كرێته‌وه". ئه‌مه ده‌قێكی روونی بنه‌مای دادگاییكردنه، بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی سه‌رپێی تۆمه‌تباران، شكاندنی ئه‌و بنه‌ما یاساییانه‌یه، چونكه هێشتا خودی ئه‌و دانپێدانانه و په‌ڕاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر، نه‌گه‌یشتوونه‌ته به‌رده‌ست دادگا و له به‌رده‌م دادوه‌ردا ئه‌و دانپێدانانانه په‌سند نه‌كراون، بڵاوكردنه‌وه‌یان جگه له شكاندنی كه‌سایه‌تی و تیرۆری مه‌عنه‌وی ده‌ستگیركراوان، هه‌وڵدانێكی روونه بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی بڕیاری دادگا.
هەروەها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و "دانپێدانانانه" له میدیادا، وەک ئەوەی دەزگای ئەمنی ناردوویەتی، پێشێلكارییه‌كی زه‌قی بنه‌ما ئیتیكی و یاساییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانییه.
ئه‌وه‌ی سه‌یری وته‌ی تۆمه‌تباری دۆسیەی "کاوە بازیانی" كردبێت، به روونی هه‌ستی كردووه، كه ئه‌و تۆمه‌تباره پاساو بۆ كاره‌كه‌ی ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌مه‌قڕه‌ی بووه له‌گه‌ڵ تاوانلێكراودا و ویستوویه‌تی بیكوژێت و ئه‌م به سزای گه‌یاندووه، ئه‌مه بۆ خۆی كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر رایگشتی و گۆڕینی رێڕه‌وی دادوه‌ری درووست ده‌كات".
هه‌روه‌ها نمایشكردنی بكوژ وه‌ك تۆڵه‌ستێن، له فه‌زایه‌كدا، كه یاسا وه‌ك پێویست رۆڵی نییه، رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ په‌ره‌سه‌ندن و به دیارده‌بوونی ئه‌و حاڵه‌تانه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیانه‌یه، كه بێ وردبوونه‌وه له كاریگه‌ری په‌یامه‌كان، بابه‌تی میدیایی بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
لەواڵی نووسەرەوە وەرگیراوە
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

