سه‌رۆكی حكومه‌ت به راوێژكار و یاریده‌ده‌ر وه‌زیره‌كان بێده‌سه‌ڵات ده‌كات
کوردستان 03:48 PM - 2023-04-24حکومەتی هەرێم
گرفتێكی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم
به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌كانه له‌رێی راوێژكار و یاریده‌ده‌رانی نوسینگه‌كه‌یه‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ك جگه له‌وه‌ی پێنج یاریده‌ده‌ری هه‌یه، بۆ زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیش
راوێژكاری داناوه كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێداون و موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كان
ده‌كه‌ن، وه‌زیرێكی پێشووی حكومه‌تیش ده‌ڵێت:"هیچ یاسایه‌ك رێگه‌ی نه‌داوه
راوێژكار ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌بێت".
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد:
"سه‌رۆكی حكومه‌ت كه پارتییه له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی له‌وه‌زیره‌كان
وه‌رگرتووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی
كابینه‌ی نۆوه، هه‌ندێك راوێژكاری بۆ خۆی دانا و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری
له‌وه‌زیره‌كان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌و داویه‌تی به‌راوێژكاره‌كانی، كه‌ئه‌مه‌ش حكومه‌تێكه
له‌ناو حكومه‌تدا".
راوێژكار ناتوانێت بڕیار بدات
هیچ یاسایه‌ك رێگه‌ی نه‌داوه راوێژكاری سه‌رۆكی
حكومه‌ت و راوێژكاری وه‌زیره‌كان بڕیارده‌ربن و ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كانیان هه‌بێت
و ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی
كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هیچ یاسایه‌ك رێگه‌ی نه‌داوه راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كان
ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كانیان هه‌بێت، یاخود هه‌مان ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه
راوێژكار ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی و ته‌نها راوێژی پێده‌كرێت".
"پێویسته وه‌زیره‌كان، راوێژكاره‌كان
راسپێرن بۆ هه‌ر كارێك، یاخود راوێژكاره‌كان ده‌توانن پێشنیار بۆ وه‌زیره‌كان بكه‌ن،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌بینرێت پێچه‌وانه‌بووه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی
زۆر دراوه‌ته راوێژكاره‌كان كه به‌ده‌ر له‌یاسایه" مه‌حمود حاجی ساڵح وایوت.
ته‌كه‌تولاتی حكومداری ئه‌منی
كابینه‌ی نۆ كه كابینه‌یه‌كی هه‌واڵگرییه ده‌رهاویشته‌ی
ته‌كه‌تولاتی ئه‌منییه‌و ده‌رئه‌نجامی خراپی ئه‌زموونی ئه‌و حكومڕ‌انییه‌یه كه‌له
هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌حمه‌د میره مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی
به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پێشبینییه‌كانمان بۆ
كابینه‌ی نۆ وه‌ك خۆی هاته‌دی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی ئه‌م
كابینه‌یه‌دا ده‌گوزه‌رێت، نه‌ك كاره‌ساتێكی سیاسییه، سه‌ره‌رای كێشه ئابوورییه‌كان
تووشی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تیش بووین، ئه‌و رووداوه جۆراوجۆرانه‌ی رووده‌ده‌ن ده‌رهاویشته‌ی
ته‌كه‌تولاتی ئه‌منییه كه ده‌رئه‌نجامی خراپی ئه‌زموونی ئه‌و حكومڕ‌انییه‌یه كه‌له
هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
"به‌راورد به كابینه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت،
كابینه‌ی نۆ خراپترین و ناشریترین و پڕ‌كێشه‌دارترین كابینه بووه، كه به‌بۆچوونی
من گرفته‌كه له‌خودی پێكهاته‌ی كه‌سی یه‌كه‌می حكومه‌تدایه، كه ده‌كرا به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی
نه‌رمتر به ئه‌جێندایه‌كی ته‌ندروستتر و پلانێكی خزمه‌تگوزارییانه‌ی زۆرتر بۆ خه‌ڵك
كاری بكردایه، به‌ڵام هه‌ندێك كاره‌كته‌ر هه‌ن له‌حكومداریدا نابێت جێگه‌یان ببێته‌وه
به‌تایبه‌ت ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی له‌رووی سایكۆلۆژییه‌وه به‌كاره‌كته‌ری نه‌گونجاوی سیاسی
ناو ده‌برێن" ئه‌حمه‌د میره وایوت.
تاكڕه‌وی قه‌واره‌ی هه‌رێمی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه
كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت
له سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ١٩
وه‌زاره‌ت ٥ فه‌رمانگه‌و ٣ ده‌سته و ئه‌نجومه‌نێك و ئه‌كادیمیایه‌ك و نوسینگه‌یه‌كی
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه ٩ وه‌زاره‌تیان به‌ره‌سمی لای پارتی دیموكراتی
كوردستانه‌وه به‌ڕ‌ێوه‌ده‌برێن و وه‌زیره‌كانیان پارتین.
ئه‌حمه‌د میره ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستان خه‌ونی پێوه ده‌بینی كه‌دوای شه‌ڕ‌ی ناوخۆ حكومه‌ت به‌ره‌و فۆڕ‌مێكی
یه‌كگرتوو بڕوات، له‌ئێستادا پاشه‌كشه‌ی كردووه، بۆیه ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م
حكومه‌تێكی سه‌لیمدا نین، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم و به‌ناو سیاسه‌تی
ئابووری سه‌ربه‌خۆ و لێكترازانی ماڵی حكومه‌ت بوو، ته‌نانه‌ت ترس هه‌یه قه‌واره‌ی
سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ده‌ستبده‌ین".
"كابینه‌ی نۆ كابینه‌یه‌كی هه‌واڵگرییه
و ئه‌زموونی رابردووی كابینه‌ی هه‌واڵگری
له‌هه‌موو جیهاندا شكستی هێناوه‌و ده‌رهاویشته‌ی ئه‌منی ده‌بێت و ئاسایشی گشتی خه‌ڵك
و حزب ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".میره واده‌ڵێت.
ڕ‌ۆژی ١٠ی ته‌مموزی ٢٠١٩، له په‌رله‌مانی
كوردستان متمانه به كابینه‌ی نۆ دراو مه‌سرور بارزانی وه‌ك كاندیدی پارتی دیموكراتی
كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردراو سوێندی یاسایی خوارد، هه‌روه‌ها
قوباد تاڵه‌بانی-ش وه‌ك كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه
هه‌ڵبژێردرا، له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كاندا ٩ وه‌زاره‌ت به‌ر پارتی كه‌وت، له‌پاش ده‌ستبه‌كاربوونیشی
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی كه له‌لای پارتی نین راوێژكاری بۆ داناون،
به‌جۆرێك به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پێداون و ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كانیشی
كه‌مكردوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌ت، حكومه‌تێكی له‌ناو حكومه‌تێكدا
دروستكردوه‌و گرفتی بۆ كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان دروستكردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26