شاڵاو عەلی عەسكەری: حكومەت لە ناو حكومەتدا دروستكراوە
کوردستان 11:16 AM - 2023-04-24
ئاژانسەكان
شاڵاو عەلی عەسكەری كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی
شاڵاو عەلی عەسكەری كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "لەسەرەتای پێكهێنانی حكومەت، سەرۆك وەزیران هەندێك راوێژكاری بۆ خۆی داناوە و دەسەڵاتی زۆری لە وەزارەتەكان وەرگرتووەتەوە و داویەتی بەڕاوێژكارەكانی" و دەڵێت: "ئەوەش حكومەتێكە لەناو حكومەت دا".
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئاماژە بەوە دەكات كە دۆخی حوكمڕانی و سیاسی لە هەرێم دژاور و نالەبارە و لێكترازان بەسەر سازان دا زاڵە و دەڵێت: "یەكێتی بیست بۆ سی هەزار شەهیدی داوە بۆ یەك كیانی، نەك بۆ دوو كیانی و سێ كیانی".
پەیوەندی یەكێتی و پارتی لەئاستی شەڕی ناوخۆدایە
شاڵاو عەلی عەسكەر پەیوەندی سیاسی یەكێتی و پارتی بە خراپ دەزانێت و بۆچوونی وایە كە: "پەیوەندی یەكێتی و پارتی لەئاستی شەڕی ناوخۆدایە، بەڵام نەگەیشتووەتە بەكارهێنانی چەك و دووریش نییە بگاتە ئەو ئاستەش".
"جەوهەری ململانێكان بەهۆی حسابنەكردنە بۆ رێككەوتنە سیاسییەكانەوەیە لەكوردستان دا و بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئیئتلافی، لەنێوان حكومەت و حزبەكاندا دروست نەبووە، بەڵكو ئەو حكومەتە لەنێوان خودی حزبەكان دا دروستبووە " كارگێڕی مەتەبی سیاسی یەكێتی وایوت.
رێككەوتنەكان جێبەجێ نەكراون
تیمی یەكێتی و تیمی پارتی لە حكومەت نێوانیان باش نییە و رێككەوتنەكانیش فەرامۆشكراون.
شاڵاو عەلی عەسكەری پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمەتبار دەكات و دەڵێت: "پارتی تۆمەتبار دەكەم كە خاڵەكانی پێكهێنانی ئەو حكومەتەی جێبەجێنەكرد لە ئەنجامی حكومڕانیەكەشدا بۆمان دەركەوت كە ئەو رێككەوتنانەی لەنیوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دا ئیمزا كرابوون لەم حكومەتە ئیئتلافیەدا جێبەجێنەكرا".
لەم كابینەیەدا دەسەڵات لەوەزیرەكان وەرگیراوەتەوە
گرژییە سیاسییەكان بە جۆرێكە كە قسە لەسەر دوو ئیدارەیی لە هەرێم دەكرێت، تیمی پارتیش لە حكومەت دەسەڵاتی وەزیرەكانی كەمكردووەتەوە.
شاڵاو عەلی عەسكەری كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت: "یەكێتیی نشتیمانیی بیست بۆ سی هەزار شەهیدی داوە بۆ یەك كیانی، نەك بۆ دوو كیانی و سێ كیانی و شەهیدەكانمان خوێنیان بۆ ئەوە نەڕشتووە بۆ ئەوەی ببێتە دوو ئیدارەیی و سێ ئیدارەیی" .
"هەر لەسەرەتای پێكهێنانی حكومەت، سەرۆك وەزیران هەندێك راوێژكاری بۆ خۆی دانا، دەسەڵاتی زۆری لەوەزارەتەكان وەرگرتەوە و دای بەراوێژكارەكانی، كەحكومەتێكە لەناو حكومەت دا" . شاڵاو عەلی عەسكەری وایوت.
لێكترازانەكە زۆر زیاترە لە نزیكبوونەوە
شاڵاو عەلی عەسكەری كە لە لیژنەی دانووستانەكاندا بووە لەگەڵ پارتی و وەك خۆی ئاماژەی پێدا گلەیی لە كاك مەسعود كردووە و پێیوتوە- ئەگەر جەنابی مام جەلال لەژیان بووایە یەكێتی دەكرد بەقوربانی پارتی لە جیاتی ئەوەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ ئێمە بكردایە، لەگەڵ پارتی دەیكرد، بەڵام كاك مەسعود ئەوەی نەكرد لەیەكەم رۆژەوە وەك موقاتەعەیەك، رۆڵی ئەو گەورەییەی نەبینی و دەڵێت: "هاوڕێكانی كە لە تەمەنی دا ئەودابوون ئەگەر ركابەریشی بووبن هیچیان نەماون، ئەو تاكەكەس بوو دەیتوانی بیكات، بەڵام بەداخەوە نەیكرد" .
"لێكترازانەكە زۆر زیاترە لە نزیكبونەوە" كارگێڕی مەتەبی سیاسی وایوت.
PUKMEDIA سەرچاوە: رووداو
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

