فەهمی بورهان: كورد بەئەجێندایەكی هاوبەش كێشەكانی پەڵكانە چارەسەر بكات
کوردستان 01:42 PM - 2023-04-23
PUKMEDIA
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكان
سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكان رایدەگەیەنێت: "دوور لە دەستوور و یاسا گوندی پەڵكانە دەكرێت بە ئامانج و ناكرێت لە عیراقی نوێدا كار بە بڕیارەكانی رژێمی پێشوو بكرێت، بۆیە پێمانوایە تەنها بە دەستوور و جێبەجێكردنی ماددەی 140 كێشەكان چارەسەر دەكرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حكومەتی عیراق لە هەوڵداین، پێشتریش جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سنوورەكە وتیشی، دەبێت كورد بە یەك گوتاری و لەرێی ئەجێندایەكی هاوبەشی مەدەنییەوە رێ لەو كارە شۆڤێنیانە بگرێت".
ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ قسەكردن لەسەر دوا پێشهات و رووداوەكانی ناحیەی سەرگەڕان و گوندی پەڵكانە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ماڵی سەرۆك مام جەلال لە كەركوك ساز كرد و فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەكە رایگەیاند: "نیگەرانین لەو دۆخەی ناوبەناو ناوچەكانی سەرگەڕان و پەڵكانە و شەناخە و ئەو سنوورە دەگرێتەوە، بۆیە ئومێد دەكەین كابینەكەی محەمەد شیاع سوودانی ئەركە دیموكراسی و دەستووری و یاساییەكانی خۆی بەرامبەر بە گەلانی عیراق و كورد بێ جیاوازی جێبەجێ بكات، چونكە كورد بەشێك بووە لە سەرخستنی كابینەی نوێی عیراق و پێمانوایە عیراق و كوردستان لەوە زیاتر بەرگەی ململانێ ناگرن و جگە لە تیرۆرستان و تێكدەران كەس لەو دۆخە سوودمەند نابێت".
لەگەل حكومەتی عیراق لە هەوڵداین كێشەی جوتیارانی پەڵكانە چارەسەر بكەین
"جێی داخە دوور لە دەستوور و یاسا گوندی پەڵكانە دەكرێت بە ئامانج و ئەمە چەندین جارە لە ناوچەی سەرگەڕان بە دیاریكراوی لە سنووری گوندی پەڵكانەی سەر بە پارێزگای كەركوك بەردەرگا لە دانیشتووانی كوردی ناوچەكە دەگیرێت و كوردانی ناوچەكە هەراسان دەكەن، بۆیە وەك دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكان لەرێگای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و وەزیرەكانمانەوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانمانداوە و هۆشداریمان لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە داوە و رامانگەیاندووە، ئاشتی و برایەتی و تەبایی دەخاتە مەترسییەوە و جەختمان لەوەش كردووەتەوە ئەو گرفتانە تەنها بەجێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستوور چارەسەر دەكرێن و بڕوامان بە بەكارهێنانی هێزی چەكداری نییە، چونكە ئاشكرایە خەڵكی ئەو ناوچانە بێ پشتوو پەنا نین" فەهمی بورهان وایوت.
تەنها بە دەستوور كێشەكان چارەسەر دەكرێن
راشیگەیاند: "لەدەرەوەی دەستوور هەر هێز و لایەنێك بیەوێت فەرزی ئیرادەی خۆی بەسەر كور و قەزییەی نەتەوەكەماندا بكات بێگومان رووبەڕوویان دەبینەوە و درێغی ناكەین، بۆیە ناكرێت لە عیراقی نوێدا كار بە بڕیارەكانی رژێمی پێشوو بكرێت، بۆیە دەمانەوێت لەڕێی یاساو دەستوورەوە ئامانجی خەڵكی ناوچەكە بەدی بهێنین، داواشدەكەین تاكو ماددەی 140 جێبەجێ دەكرێت ژوری هاوبەشی ئەمنی و ئیداری پێكبهێندرێت".
سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەوەشی راگەیاند: "پێویستە پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەم پرسانە دوور لە تائیفیەت بێت و لانی كەم بچوكترین دادوەری جێبەجێبكات، چونكە لەسەر ئاستی ئیداری لە كەركوك پشتگیری لەم جۆرە كارانە دەكرێت و ئەوەش لە بەرژەوەندی گروپێكی دیاریكراودایە نەك كورد و عەرەب و توركمان".
"ناكرێت جوتیارانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان و گوندی پەڵكانە لە خەمی رێگریكردن لە چنینەوەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیاندا بن و عەرەبی هاوردە و جیهەتێك هەڵبكوتێتە سەریان، بۆیە لە چەند رۆژی رابردوودا لە پەرۆشیمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەرپرسیارانە مامەڵەمان كردووە بۆ ئەوەی كێشەكان قوڵتر نەبنەوە نەك بڕوامان بەوە هەبێت هێرشبەران بڕوایان بە دەستوور و یاسا هەبێت" فەهمی بورهان وایوت.
وتیشی: "دەبێت كورد بە یەك گوتاری و لەرێی ئەجێندایەكی هاوبەشی مەدەنییەوە رێ لەو جۆرە بیركردنەوە شۆڤێنییە بگرێت كە ئۆقرەی لە ئارامی سنوورەكە بڕیوە".
پێشتریش دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی پەلاماردانی ھاووڵاتیانی كوردی لە گوندی پەڵكانە كرد و داوای لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد سنورێك بۆ ئەو جۆرە دژایەتیانە دابنێت چونكە، ئەم كارانە دادگاو دادپەروەری عیراقی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتی گەورەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

