riklam

ئەمرۆش شەڕە تەقە لەھەولێر روویدا

کوردستان 12:11 AM - 2023-04-21
هەولێر PUKMEDIA

هەولێر

هەولێر

لە شەقامی سەد مەتری شاری هەولیر، شەڕە تەقە لەنێوان دوو هاووڵاتیدا روویدا و برینداری لێکەوتەوە.

 

ھێزە ئەمنیەکان لە ھەولێر بڵاویانکردەوە کە پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 20ی نیسانی 2023, لە شەقامی سەد مەتریی شاری هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو هاووڵاتی دانیشتووی شاری هەولێر روویدا و بەهۆیەوە یەکێک لە تۆمەتبارانی تەقەکەر بەناوی (أ.ع.ش) بریندار دەبێت و هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی ( ل.ج.ح) بریندار دەبێت.

ھەر لەرونکردنەوەکەی ھێزە ئەمنیەکاندا ھاتوە لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە، تۆمەتباری دووەم بەناوی ( هـ.خ.ق ) دەستیگر کراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبارەی دۆسیەکە کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو، برای بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرپرسێکی باڵای پارتییە، دایکێک جگەر سووتاو دەکات و كوڕەكەی لەسەر فوول لایت دەکوژێت، دایكی كوژراوەكەش ئەماژەی بەوەدا: "كوڕەكەم بە چەكی حكومەت و بەدەستی برای بەرپرسێكی باڵای حكومەت كوژراوەو هەوڵی دیزە بەدەرخۆنە كردنی دۆسیەكەی دەرێت".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket