هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رووداوەکان دەشارنەوە و دۆسییەکانیان دادەخەن
کوردستان 06:24 PM - 2023-04-20
ئەرشیف
هەولێر
لەژێر فشاری کەناڵەکانی راگەیاندندا هێزە ئەمنییەکانی هەولێر راستییەکەیان درکاند و پشتراستیانکردەوە کە برایەکی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر فول لایت گەنجێکی کوشتووە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت:"سیاسەتی چەوتی حکومڕانی پارتی لەهەولێر وایکردووە رۆژ لەدوای رۆژ کوشتن و سوکایەتیکردن و ئەتککردن و دەستدرێژی سێکسی زیاد بکات و خەڵکی هەولێر ئارامییان لێ هەڵبگیرێت.
ناسر ئەحمەد
ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"سیاسەتی
چەوتی پارتی لەهەولێر بارودۆخێکی دروستکردووە کەتەنها بۆ خۆیان هەولێر ئارام بێت و
بۆ خەڵک نائارام، بەڕۆژی رووناک لەلایەن چەکداری پارتییەوە لەناو شاری هەولێر خەڵک
دەکوژرێت و ئەتکدەکرێت و سەری دەتاشرێت و ئازار دەدرێن و سەرانەیان لێ وەردەگیرێت و
هیچ مانایەک بۆ ژیان لەو شارە نەماوە.
پارتی هەوڵی تێکدانی بارودۆخی سلێمانی دەدات
"پارتی
وەک پیشەی هەمیشەیی پەردەپۆشی رووداو کارەساتەکانی لەرێی هێزە ئەمنییەکانەوە دەکات
و لەبەرامبەریشدا هەوڵی تێکدانی بارودۆخی سلێمانی دەدات ئەمەش لەپێناو ئەوەی چاوی
خەڵک رووبکاتە سلێمانی و تاوانەکانی خۆیانی پێ دیزەبەدەرخۆنە بکەن"ناسر
ئەحمەد وایوت
پۆلیسی هەولێر راگەیەنراویکی لەبارەی کوشتنی گەنجەکە بڵاوکردەوە
شەوی رابردوو
لەژێر فشاری کەناڵەکانی راگەیاندندا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راگەیەنراویکی
لەبارەی کوشتنی گەنجێک لەشەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر بەدەستی برایەکی ئومێد سەباح
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکردوەو پشتراستیکردەوە کە شەوی (٢٠٢٣/٤/١٨) سەعات
(٩)ی شەو ڕووداوێکی کوشتن روویدا لە شەقامی (١٢٠) مەتری شاری ھەولێر وە تۆمەتبار
(م.ص.ع)لەھەمان کاتدا خۆی ڕادەستی یاسا کرد وە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ویستیان بابەتەکە پەردەپۆشبکەن
پەرلەمانتارەکەی لیژنەی ناوخۆ لەبارەی راگەیەنراوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە وتی:"سەرەتا هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ویستیان ئەو بابەتە بە نهێنی بهێڵنەوە بەڵگەش بۆ ئەو قسەیەم ئەوەیە کە پاش بڵاوبوونەوەی رووداوەکە لە کەناڵەکانی راگەیاندن، دواتر روونکردنەوەیدا بۆیە بەبۆچونی من ئەگەر کەناڵەکانی راگەیاندن نەبوونایە وەک چەندین رووداوی دیکە ئەو رووداوەشیان پەردەپۆشدەکرد.
هاووڵاتیانی هەولێر و دهۆک بەدەست ئەو سیاسەتە چەوتەی پارتییەوە دەناڵێنن و کەسیان خاوەنی گیانی خۆیان نین، بەهیچ شێوەیەک یاسا بەرقەرار نییە و حزب لەبری یاساو دادگا بڕیاردەدات و کێیان بوێت زیندانی دەکەن، کێیان بوێت دەیکوژن، کێشیان بوێت و ئەتکیدەکەن و سووکایەتی پێدەکەن، ئەنجامەکەشی باش نابێت بۆ پارتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

