بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم/ سلێمانى راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 05:19 PM - 2023-04-20
ئەرشیف
بانکى ناوەندى هەرێم/ سلێمانى
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم/ سلێمانى لەبارەی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە لەبارەی راگرتنی مووچەی توێژێکی دیاری کراو لەسنوری سلێمانی بڵاوکراونەتەوە، راگەیەندراوێک بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت:"ئەوەی سەیرە بەلامانەوە کە بەڕێوەبەرى گشتى بانکە بازرگانیەکانى هەرێم، لە کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەوان فەرمانى ئەوەیان داوە کە دابەشکردنى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگەى دێرینى یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر راگرن، ئەمەش پێچەوانەى سەرجەم رێکارە ئیداری و یاساییەکانە، نازانین بە چ دەسەڵاتێک و بە چ وێژدانێک ئەم فەرمانەی دەرکردووە، بۆیە داوای لێپرسینەوەی لێدەکەین لەسەرووی خۆیەوە.".
دەقی راگەیەندراوەکە
بە راى گشتى و سەرجەم فەرمانبەران و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنین؛ ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە لەبارەی راگرتنی مووچەی توێژێکی دیاری کراو لەسنوری سلێمانی راست نین و ئێمە پێشتر چەندین جار رامانگەیاندووە کە؛ کێشەی کەمی داهات و سیولەمان هەیە، بە هیچ بڕیارێک یا نییەتێکی خراپ قسەمان لەسەر راگرتنی مووچەی کەس نەکردوو و ئەوە ئیتیکی ئێمە نییە..
بەڵام ئەوەی سەیرە بەلامانەوە کە بەڕێوەبەرى گشتى بانکە بازرگانیەکانى هەرێم، لە کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەوان فەرمانى ئەوەیان داوە کە دابەشکردنى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگەى دێرینى یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر راگرن، ئەمەش پێچەوانەى سەرجەم رێکارە ئیداری و یاساییەکانە، نازانین بە چ دەسەڵاتێک و بە چ وێژدانێک ئەم فەرمانەی دەرکردووە، بۆیە داوای لێپرسینەوەی لێدەکەین لەسەرووی خۆییەوە.
هەروەها بەڕای گشتی رادەگەیەنین؛ بە فەرمانى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ موچەى مانگى ( 2 + 3 ى / 2023 ) لەگەڵ بودجەى سیادى داواى 181 ملیار دینار لە ئیدارەى سلێمانى کراوە، ئەمە لەکاتێکدا لەماوەى رابردودا بە چەندین یاداشت وەزارەتمان ئاگادار کردوەتەوە لە دۆخی داهاتی دارایی ئیدارەى سلێمانى کە لەتوانایدا نیە بڕى داواکراو دابین بکات بۆ موچە پێش جەژنى رەزامەنى پیرۆز، بەڵام بەهەند وەرنەگیرا.
بەبیرى خەڵکى بەشەرەفى کوردستان و فەرمانبەرانى خۆشەویستى دەهێنینەوە کە؛ بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکە بازرگانیەکان و وەزارەتى دارایى بە دەم چارەسەرى گرفتى موچەخۆرانى هەرێمەوە نەهاتن تا ئەو کاتەى کورتهێنان لە موچەى خانەنشینى پێشمەرگەى ئەیلول و گوڵان رویدا، هەروەک بۆ سەرجەم فەرمانبەرانى وەزارەتەکانى وەک شارەوانى و گەشت و گوزار ئاوەدانکردنەوە و خانەنشینى پێشمەرگە دروست بوو بەڵام نەهاتنە دەنگ. کەچى بەخەمێکى قوڵ و داخێکى گران ئەمڕۆ هاتنە سەرخەت چونکە توێژێکی تایبەت مووچەکانیان کەمێک دواکەوت.
دوبارەى دەکەینەوە کە بەر لە سەرەتاى دروستبونى گرفتەکە نوسراوى فەرمیمان ناردوە بۆ جەنابى وەزیر و سەرجەم لایەنى پەیوەندیدار کە موچەى تێکۆشەرانى خانەنشینى ئەیلول و گوڵان بەهیچ شێوەیەک نەوەستاوە وە تاکو ئێستا دابەش دەکرێت وەک لە خشتەى فەرمى بڵاوکراوەى وەزارەتى دارایى و ئابورى دیارى کراوە. وە لەئێستاشدا ئامادەیی تەواومان هەیە بەبونى سیولەى پێویست لە بانکەکانى سنورەکە تا درەنگانى شەو و لەرۆژانى جەژنى رەزمەزانى پیرۆزیش موچە دابەش بکرێت و هیچ جیاکاریەک لەهیچ شەریحەیەک نەکراوە لەدابەش کردنى موچە بەسەر سەرجەم چین و توێژەکان بە تێکۆشەرانى خانەنشینى پێشمەرگە و ئەیلول و گوڵانیشەوە.
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم / سلێمانى
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
09:05 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
12:03 PM - 2026-01-30 -
یادێك بۆ هەردوو فەرماندە داعش بەزێنەكە
09:08 AM - 2026-01-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:54 AM - 2026-01-31 رفعەت عەبدوڵڵا: وەڵامى رۆحی بەرزی شەهیدان بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیانە
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
09:16 AM - 2026-01-31
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
09:41 PM - 2026-01-30
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
05:51 PM - 2026-01-30
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکانبین
01:33 PM - 2026-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30 -
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکانبین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30 -
ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-30 -
قوباد تاڵەبانی: ئازایەتی و دڵسۆزییان بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی پێشمەرگە دەبێت
کوردستان 11:25 AM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ: بۆ هەمیشە حسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح بە زیندوویی دەمێننەوە
کوردستان 10:12 AM - 2026-01-30 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2026-01-30




.jpg)


دابەزێنە

