فراکسیۆنی یەکێتی داوای خەڵک دەخاتە پرۆژە یاسای بودجەوە
کوردستان 05:18 PM - 2023-04-17
PUKMEDIA
داواکارییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خزمه‌تی
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند داواكارییه‌كی گرنگ کە داواکاری خەڵکە ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
عیراق ده‌كات بۆ ئەوەی بخرێتە پرۆژە یاسای بودجەوە، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت:"
داواكارییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی
دارایی كراوه، كه‌خۆی له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و ئه‌نفال
كراوان و ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه
و چه‌ند داواكارییه‌كی دیكه‌ی گرنگ ده‌بینێته‌وه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
فراكسیۆنی یه‌كێتی داواكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته لیژنه‌ی دارایید. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌سایتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه‌ی پێشتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانمان كردبوو تابخرێته پرۆژه یاسای بودجه‌وه له‌ئێستادا داواكارییه‌كانمان لای لیژنه‌ی داراییه‌و به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كان ده‌كرێت".
" جگه له‌وه‌ش به‌نده وه‌ك ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق كه‌مێك پێش ئێستا له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان داوای دانانی مادده‌یه‌كی تایبه‌تم بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كرد، هیوادارین ئه‌و بڕگه‌یه‌ش بۆ پرۆژه یاسای بودجه زیاد بكرێت تا بتوانرێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مافه‌شایسته‌كانیان كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشێلیكردوه حكومه‌تی عیراق بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه".
لیژنه‌ی دارایی كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات
هەر بڕە پارەیەک بێتە
هەرێمی کوردستان ئابووری دەبوژینێتەوە پرۆژەکان دەخاتەوە کار، بەتایبەت بۆ
پارێزگای هەڵەبجە کەلەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتیە.
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی
داواكارییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق گه‌یشه ده‌ستی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئیمزای
له‌سه‌ر كرد، ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌كرێت و لیژنه‌كه‌ش له كۆبونه‌وه‌كانی
داهاتوویدا كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و داواكارییانه ده‌كات و به‌پێی بڕ‌یاری ئه‌ندامانی
لیژنه‌ش داواكارییه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن و له‌ناو پرۆژه یاسای بودجه جێگیرده‌كرێن".
"ئێمه به‌پشتبه‌ستن به بڕ‌گه و مادده
یاساییه‌كانی ده‌ستوور، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موو داواكارییه‌كانیش
نه‌بێت، زۆرینه‌ی داواكارییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ناو پرۆژه یاسای بودجه جێگیر
بكرێت"، د. نه‌رمین مه‌عروف وایوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌شڵێت:"
له‌سه‌ر داوای هه‌ر فراكسیۆنێك بێت هه‌ر بڕ‌ه پاره‌یه‌ك بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه
كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكییه ئابورییه‌كان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت دانانی بودجه‌یه‌كی
تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌ـ به‌وه‌ش
حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ هه‌ڵه‌بجه درێژ بكات".
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌پێی
مادده‌ی 61 له ده‌ستوری عیراق و مادده‌ی 15 له‌یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا
ده‌كات چه‌ند بڕ‌گه‌یه‌كی دارایی له‌چوارچێوه‌ی بودجه زیاد بكرێت كه بریتین له..
1- ھه‌ڵگرتنی مین وپاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه سنوریه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان.
2- قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌ھیدان وئه‌نفال كراوان.
3- سه‌نته‌ری ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له پارێزگای سلێمانی.
4- ته‌رخان كردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه،
5- درووستكردنی به‌نداو.
6- كردنه‌وه‌ی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان وھێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان بۆ زێدی
خۆیان وئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی DNA بۆ روفاته‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

