riklam

سه‌نته‌ری میترۆ: ئاسایشی دهۆك رۆژنامەنوس ئومێد به‌رۆشكی ده‌ڕفێنێته‌وه‌

کوردستان 04:56 PM - 2023-04-17
ئومێد بەرۆشکی PUKMEDIA

ئومێد بەرۆشکی

دەستگیرکراوانی بادینان

ئاسایشی پارتی له‌دھۆك دووباره‌ رۆژنامه‌نوسی ئازادكراوی بادینان ئومێد به‌رۆشكی ده‌ڕفێنێت و ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كاته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات:" ده‌ستگیركردن و رفاندنی ئومێد به‌رۆشكی بێ بڕ‌یاری دادگا و بێ ئاگاداری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان بووه‌".


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

ئه‌مرۆ كاتژمێر ٢ی دوای نیوه‌رۆ ھێزێك به‌ناوی ئاسایشی دھۆك و به‌جلی مه‌ده‌نی و دوو ئۆتۆمبێل ھه‌لده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوس ئومێد به‌رۆشكی له‌ جادده‌ی K.R.O له‌ ناوه‌ندی شاری دھۆك ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و ھه‌موو كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی و ته‌نانه‌ت كتێبه‌كانیشی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

ده‌ستگیركردن و ڕ‌فاندنی ئومێد به‌رۆشكی بێ بڕ‌یاری دادگا و بێ ئاگاداری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان بووه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ دژی یاسای ژماره‌ی ٣٥ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی یه‌.

گرتن و رفاندنی ئومێد به‌رۆشكی و دوو سكاڵای نوێ له‌سه‌ر شێروان شێروانی و دووباره‌ بانگكردنی ئازادكراوانی بادینان بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و به‌رده‌م دادگا، پێمان ده‌ڵێن ھه‌وڵ و پیلانێكی دیكه‌یه‌ ھه‌یه‌ بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان له‌ پارێزگای دھۆك و به‌ تایبه‌تی ئه‌وای دوای سزایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ ئازاداكراون، به‌ئه‌مه‌ش دووباره‌ راپۆرتی نوێنه‌رانی وڵاتان و رێكخراوه‌ جیھانیه‌كان له‌سه‌ر ھه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر لاوازی ئازادی راده‌ربرین و كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن.


ئه‌یھان سه‌عید - نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌ دھۆك

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket