حكومه‌تی هه‌رێم مافی مرۆڤی لاهه‌رزانه‌و ره‌خنه‌ی لاگرانه
کوردستان 10:53 AM - 2023-04-16
PUKMEDIA
ناڕەزایی دژی سەرتاشینی پارێزەرەکەی هەولێر
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ: وابڕوات له‌هه‌ولێر ده‌لاكخانه ده‌بێته قاسابخانه
له‌هه‌ولێر هه‌وڵێك هه‌یه بۆ كپكردنی ده‌نگی ئازاد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا بۆ سه‌رتاشین و ئه‌تك كردن و ئازاردان و زیندانی كردن وه‌ك شكاندنی شكۆی تاك و ده‌سته‌مۆكردن ده‌بردرێت، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌ندین حاڵه‌تی سه‌رتاشین و داپڵۆسینی به‌زۆر وه‌ك ئه‌تككردن له‌هه‌ولێر روویانداوه‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤیش ده‌ڵێت:" وابڕوات دوو ساڵی دیكه ده‌لاكخانه له‌هه‌ولێر ده‌بێته قه‌سابخانه".
ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر رووده‌دات چاوه‌ڕوانكراوبوو
شادی نه‌وزاد ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" چاوه‌ڕ‌وانكراوه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كابینه‌یه‌كی حكومی كه به‌شی زۆری ده‌سه‌ڵاتداره باڵاكانی له ده‌زگایه‌كی ئه‌منییه‌وه هاتبن، ئه‌و شێوازه به‌ربه‌رییه مامه‌ڵه‌كردنه له‌سایه‌یاندا په‌ره‌بستێنێت".
"ده‌سه‌ڵاتدارانێك پێش دادگا بڕ‌یار بده‌ن و له‌سه‌ر كۆمێنتێك 5 ساڵ رۆژنامه‌نوسێك بخه‌نه كونجی زیندانێك و لیژنه‌ی په‌رله‌مانی داوای بینینیان بكات به ساڵێك وه‌ڵامییان له ده‌ستگای ئاسایشی هه‌مان پارێزگا ده‌ستنه‌كه‌وێت، به‌مشێوه‌یه بڕوات گومانم نیه له‌دوو ساڵی ئاینده‌دا ده‌لاكخانه له‌هه‌ولێر ده‌بێته قه‌سابخانه" شادی نه‌وزاد وایوت.
ده‌شڵێت:"ئاخر ته‌نیا یه‌ك كه‌س و ده‌ستگایه‌كی ئه‌منی چۆن ده‌توانێت خۆی مه‌ده‌نی بێت و مه‌ده‌نییه‌تیش له‌ناو هاونیشتمانیانی بچه‌سپێنێت؟ بۆیه ده‌بێت ئه‌م هاوكێشه لاسه‌نگه‌ی ده‌سه‌ڵات چی زووه هاوسه‌نگ بكرێته‌وه و مه‌ده‌نییه‌ت بكرێته بنه‌مای حكومڕ‌انی ریشه‌یی".
خۆمان بیتاشین پێش ئه‌وه‌ی بۆمانی بتاشن
له‌باره‌ی سه‌رتاشینه‌وه كورده‌واری وه‌سفی جوانی هه‌یه، له‌خۆڕانییه له ئیدیۆمی دوعاكردنی كورد دا هاتووه، سه‌رت به‌تاشین چێ.
ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتارێكدا كه بۆ PUKMEDIA ی ناردووه، نوسیویه‌تی:" خۆی سه‌رتاشی به ئیراده و ویستی خۆ بابه‌تێكی نۆرماڵ و به‌شێكی دیمه‌نی خۆقۆزكردن و تیفتیفه‌دانه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه باسه‌كه له ده‌ست ده‌لاك و مه‌قه‌ستی سه‌رتاشخانه ده‌رده‌چێ و ده‌بێته ته‌عدا و زۆرداری".
"له‌باره‌ی سه‌رتاشینه‌وه كورده‌واریش وه‌سفی جوانی هه‌یه، له خۆرانییه له ئیدیۆمی دوعاكردنی كورددا سه‌رتاشینی به زۆر هێند مانای ناخۆشی زوڵم و زۆرداری هه‌یه كه دوعا له نه‌یار و دوژمن هه‌ر وا ده‌كرێ، سه‌رت به‌تاشین چێ".
حكومه‌ت ره‌خنه‌ی قبوڵ نیه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مافی مرۆڤه‌وه ره‌خنه‌ی لاگرانه‌وه قبوڵی ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بارودۆخی مافی مرۆڤه له‌هه‌ولێر كه بینرێت.
گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕ‌ان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:" كاتێك ده‌ڵێن مافی مرۆڤ له هه‌رێم به‌رقه‌رارنیه پێتان گرانه‌و ناتانه‌وێت ره‌خنه‌تان لێبگیرێت ئه‌ی وه‌ڵامتان بۆ ئه‌م پاشاگه‌ردانیه چییه؟ ده‌سته و تاقم هه‌ڵئه‌كوتنه سه‌ر ماڵان و سه‌رو گوێلاكی پارێزه‌ر ده‌شكێنن و ئه‌تكی ده‌كه‌ن به‌مه چی ده‌ڵێن؟ هه‌ر كه‌س ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت سنوور و ئاسته‌نگ نیه بۆی ده‌توانێت هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ماڵی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك و به‌و شێوه كه له‌و پارێزه‌ره‌یان كردووه ئه‌نجامی بده‌ن".
"له كاتێكدا به‌پێی یاسا پارێزه‌ر پارێزبه‌ندی هه‌یه و ئه‌ركی پاراستنی یاسای له ئه‌ستۆدایه، بۆیه پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ندی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی شكۆی مرۆڤ و به سزاگه‌یاندنی بكه‌ران بن" گوڵستان سه‌عید واده‌ڵێت.
ئه‌مڕۆ 16-4-2023 سه‌ندیكای پارێزه‌ران وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی ئه‌و كاره‌و قێزه‌ونه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و پارێزه‌ره له‌هه‌ولێر كرا بڕیاریداوه پارێزه‌ران له سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م دادگاكان گردببنه‌وه و ناڕ‌ه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن.
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاری‌کرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

