"دەنگدان" ئێزدییەكانیش گیرۆدەی بارمتەی پارتی دەكات
کوردستان 10:55 AM - 2023-04-15
PUKMEDIA
ئێزیدییەکان و دەنگدان
ئاوارەكانی شەنگال لە 17 كامپی دهۆكدا دەژین و پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێی " حكومەت"ەوە دەستبەسەری كردوون و ناهێڵێت بگەرێنەوە بۆ سەرزێدی خۆیان و وەك كارتی فشاری سیاسیی بەرامبەر بە عیراق بەكاریان دەهێنێت و هاوكاتیش "دەنگی" مسۆگەرن كە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پارێزگاكانی عیراقش بەكاریان دەهێنێت.
كوردانی ئێزدی لەنەینەوا و شەنگالیش بە هۆی پەلامارەكانی داعشەوە ئاوارە بوون و ئێستا زیاتر لە 300 هەزار كوردی ئێزدی ئاوارەی هەرێمن و لە 17 كەمپدا لە دهۆك دەژین، بەپێی نوێترین ئاماریش تا ئێستا 220 هەزار ئاوارەی ئێزدی لەو كەمپانەدا ماونەتەوە و پارتی بۆ مەرامی تایبەتی خۆی دەستبەسەری كردوون و رێگا بە گەڕانەوەیان نادات.
پارتی مەرج بۆ عیراق دادەنێت لەبەرامبەر گەڕانەوەی ئاوارەكان
غەیاس سورچی چاودێری سیاسی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەرچەندە پارتی دیموكراتی كورستان وەدەرنانی ئەو حزبانەی كە بە نزیك لە پەكەكە ناویان دەبات، لە هەرێمی كوردستان كردووەتە مەرج بۆ حكومەتی عیراق لەبەرامبەر گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، بەڵام گەر عیراق ئەومەرجەش جێبەجێبكات ئەوا پارتی ئامادەنییە دەستبەرداری ئاوارەكان ببێت، چونكە بۆ بەرژەوەندی خۆی و دەنگەكانیان لە هەڵبژاردندا بەركاردەهێنێت".
"داوای دەركردنی ئەو هێزانەی كە پارتی بە نزیك لە پەكەكە ناویان دەبات، جێبەجێكردنی ئەجێندای لایەنێكی دەرەكییە ، لای هەمووانیش روونە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێدانی چەندین دەستكەوتی دیكەش ئامادەنییە ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنێتەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆی دەستبەسەری كردوون و " كۆمەكی نێودەوڵەتی و یارمەتییەكانی پێ كۆدەكاتەوە" غەیاس سورچی وادەڵێت.
بەوتەی سورچی: "ئامانجی سەرەكی پارتی لە ئاوارەكانی شەنگالیش ئەوەیە بۆ هەڵبژاردنەكان بەكاریان دەهێنێت، جگە لەوەش ئەوان دەكات بەكارتی كارتی فشار و بیانو لەسەر حكومەتی عیراق بەكاردەهێنێت، هاوكات هەر هاوكارییەك لە حكومەتی عیراق و نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە جیهانییەكانەوە بۆ ئاوارەكان بنێردرێت پارتی قۆرخی دەكات و لەڕێی دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە دابەشی دەكات".
گەڕانەوەی ئاوارەكان ئیفلاسی سیاسی و هەڵبژاردنە بۆ پارتی
نەگەرانەوەی ئاوارەكان لە قازانجی پارتییە لەچەند روویەكەوەو بۆ ئەجێندای حزبی بەكاریان دەهێنێت و دەنگی هەڵبژاردنیان پێ زیاد دەكات.
داود جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی تایبەت بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان ئیفلاسی سیاسی و هەڵبژاردنە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، هەربۆیە پارتی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات بۆ زێدی خۆیان، بەشێوەیەك لە شێوەكان ئاوارەكانی دەستبەسەر كردووە و لەهەڵبژاردندا لەبەرژەوەندی خۆی بەكاریان دەهێنێت و وەك رونیشە پارتی دیموكراتی كوردستان لەم هەڵبژاردنانەی دواییدا بەزەقی دەنگی ئاوارەكانی بۆخۆی قۆرخ كرد".
"رێگریكردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان لەلایەن پارتییەوە سودی ئابوری زۆریشی بۆ پارتی هەیە، چونكە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و حكومەتی عیراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هاوكاری دارایی پیشكەش بە ئاوارەكان دەكەن و ئەوەش قازانجێكی ترە بۆ پارتی"، داود جوندی وایوت.
بەوتەی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی: "پارتی گەڕانەوەی ئاوارەكانی كردوەتە مەرج و داوا لە حكومەتی عیراق دەكات كە ئەو حزبانەی (پارتی بە نزیك لە پەكەكە ناویان دەبات) لەخاكی هەرێم بكرێنە دەرەوە، كەبێگومان ئەوەش لە پێناو جێبەجێكردنی ئەجێندای لایەنێكی دەرەكیدا دەكات و پارتی بەهیچ شێوەیەك رێگای گەڕانەوە بە ئاوارەكان نادات".
وەزیری كۆچی عیراق: دەسەڵاتمان بەسەر كەمپی ئاوارەكانی هەرێمدا نییە
پێشتریش ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق سەبارەت بە رەوشی ئاوارەكانی سنووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "دەسەڵاتمان بەسەر كەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستاندا نییە و لەلایەن رێكخراوی بارزانییەوە ئیدارەی كەمپەكان دەدرێت، بۆیە داوادەكەین حكومەتی هەرێم دەرگا بۆ ئاوارەكان واڵابكرێت تا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، داواش لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین هەوڵبدات پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە ئاوارەكانی كەمپەكانی هەولێر و دهۆك رابگرێت".
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق راشیگەیاندبوو: "لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەكانین، بەڵام ئیرادەیەكی راستەقینە لەهەرێمی كوردستان بۆ كۆتایی هێنان بەدۆسیەی ئاوارەكان نییە".
لەهەرێمی كوردستاندا 26 كەمپی ئاوارەكان هەیە و تا ئێستا هیچیان دانەخراون، لەكاتێكدا لەكۆتاییەكانی ساڵی 2021 دا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند: "سەرجەم كەمپەكانی ئاوارەكان داخراون، بێجگە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20 -
رفعهت عهبدوڵڵا: یهكێتی قوڵایی مێژوویی لهبادینان ههیه
04:33 PM - 2025-12-20 -
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
04:28 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:25 PM - 2025-12-20 سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

