هەوڵە دیپلۆماسيیەکان بۆ کردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی چڕدەکرێنەوە
کوردستان 07:14 PM - 2023-04-14
PUKMEDIA
فڕۆکەخانەی سلێمانی
هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە، بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی ئەو گەشتانە لەڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە.
لەوچوراچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم رایگەیاند:" هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەردەوامە و گەشبینی خۆشی دەربڕی هەوڵەکان ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبێت".
ئەڵماس سابر سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"سلێمانی واتە زۆنی سەوز، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەتایبەت قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەپێناو گەڕانەوەی گەشتەکاندا هەوڵێکی زۆر باشیداوە و گەشبینیشین بەچارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و گەڕانەوەی گەشتەکانی هاووڵاتیان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە".
داخستنی گەشتەکان سیاسییە
"داخستنی ئەو گەشتانە لەبنەڕەتدا سیاسییە و رێگریکردنە لە خۆشییەکانی ژیانی هاووڵاتیان، شاری سلێمانی یەکەم شارە کەبووەتە خاوەنی فرۆکەخانەی خۆی پێش هەولێر، بەڵام دەبینین لەم کاتەدا کە نزیکی بۆنەیەکی وەک جەژنی پیرۆزی رەمەزانین، زۆرینەی ئەو گەشتانەی کە بەسەر ئاسمانی تورکیادایە هەڵوەشێنراوەتەوە، کەئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕ و داهاتی شارەکە دەبێت" ئەڵماس سابر وایوت.
هەوڵە دیپلۆماسییەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ گەڕانەوەی گەشتەکان بەردەوامە
لەلایەکی ترەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، قسە لەسەر کێشەی وەستانی بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرا.
لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆکی کێشەکەی بۆ کونسوڵی گشتی بەریتانیا روونکردەوە و رایگەیاند:"هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەردەوامە و گەشبینی خۆشی دەربڕی هەوڵەکان ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣ بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی، بەسەر ئاسمانی تووركیادا، سەرجەم ئەو گەشتانەی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەکرێن راگیرا.
هاوکات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاگادارییەکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند:" دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكانمان، فڕۆكەخانەمان لەڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان، لە هەر گۆڕانكارییەك هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە .
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاونیشتمانیان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کەلەرێگەی هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانەوە (هێڵی ئاسمانی عیراقی، هێڵی ئاسمانی فلای بەغدا، هێڵی ئاسمانی قەتەری، هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئوردونی، هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی، هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر)، بەپێی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانیان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەتوانن گەشت بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

