مەڵبەندی ٦ی سۆران: بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی شایستەی خزمەتی زیاترن
کوردستان 10:18 PM - 2023-04-13
PUKMEDIA
ئەنفال
لەساڵیادی ئەنفالدا مەڵبەندی ٦ی سۆران پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا رایگەیاند:"بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە ماف و داخوازی و داواکارییە رەواکانی خەڵکی تێکۆشەرو قوربانیدەری دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی و دۆڵی مەلەکان دەکەین، داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان بەو بڕیارەیەندا بچنەوەو (منحە)ی مانگانە کە مافێکی سەرەتایی و شایستەی بەرکەوتوان و بریندارانی چەکی کیمیاییە بۆیان بگەڕێندرێتەوە".
مەڵبەندی ٦ی سۆران لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە لەساڵیادی ئەنفالدا رایدەگەیەنێت:" رۆژی ١٦ی نیسانی ١٩٨٧ یەکێکە لە رۆژە کارەساتبارو مەینەتیەکانی مێژووی گەلەکەمان، کە رژێمی دیکتاتۆری رەفتار فاشستی بەعسی لەناوچوو، بۆ یەکەمجار چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی دژ بە خەڵکی شۆڕشگێڕو تێکۆشەری دۆڵی بالیسان و گوندو ئاواییەکانی شێخ وەسانان و خۆشناوەتی و دۆڵی مەلەکان بەکارهێنا، کە دەیان منداڵ و ژن و پیاوو گەنج بوونە قوربانی،کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەشدا ( 263 ) هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدبوون و ( 620 ) کەسیش بریندار بوون.
هەر لەپەیامەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات:"لە کاتێکدا ئێمە لە سەروبەندی یادکردنەوەو بەرز راگرتنی ساڵیادی ئەو کارەساتەداین،بەڵام بە بڕیارێکی بەناو چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان (منحە)ی بەشێکی زۆری برینداران و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی خەڵکی سنورەکە بڕدراوە، ئەو بڕیارەش نیگەرانی و گلەیی زۆری کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی کیمیابارانکردنی دۆڵی بالیسان و شێخ وەسانانی لێکەوتۆتەوە،کە سەڕەڕای بوونی نادادی لە پێدانی ئەو شایستە داراییە،بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری شەهیدانی ئەنفال و بریندارانی چەکی کیمایی سوودمەند دەبوون و حکومەتی هەرێم بە بڕیاری چاکسازیکردن ئەو منحەیەیی بڕیوە، کە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە باشترین شێوە خزمەت بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کیمیاران و قوربانیانی ئەنفال بکات".
راشیدەگەیەنێت:" بوونی نادادپەروەری لە بڕیاری چاکسازی حکومەت و جیاوازی کردن لە نێوان شارو شارۆچکەکانی کوردستان جێگای تێڕامان و هەڵوەستەکردن و دڵگرانی ئێمەشە وەکو مەڵبەندی ٦ی سۆران( ی.ن .ک) بۆیە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارەتی نیشتمانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەهاو ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان و خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو کیمیاباران، لەهەر شوێنێکی ئەو نیشتمانەدابێت بە ئەرک و کاری لەپێشینەی خۆمان دەزانین و هەر لەو روانگەیەشەوە، بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە ماف و داخوازی و داواکارییە رەواکانی خەڵکی تێکۆشەرو قوربانیدەری دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی و دۆڵی مەلەکان دەکەین، داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان بەو بڕیارەیەندا بچنەوەو (منحە)ی مانگانە کە مافێکی سەرەتایی و شایستەی بەرکەوتوان و بریندارانی چەکی کیمیاییە بۆیان بگەڕێندرێتەوەو کە وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن لە ئەگەری بە دەنگەوە نەهاتن و چارەسەرنەکردنی ئەو گرفتە، بڕیارنداوە کە رێگری بکەن لە مەراسیمی ساڵیادەکە، لەو نێوەندەشدا رەنگبێ وەڵامی توندو پەرچەکرداری نەخوازراو بەدوای خۆیدا بێنێت، کە هیچمان ئاواتە خوازی هاتنەپێشەوەو ئەنجامدانی هیچ کارێکی لەو جۆرە نین و بێگومان جێگای دڵگرانی و نیگەرانی ئێمەو ئێوەو هەموو لایەکیشمان دەبێت.
"شکۆمەندی و سەربەرزی بۆ کەسوکاری شەهیدانی رێگای نیشتمان ، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارانی گەلەکەمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

