فراکسیۆنی یەکێتی: کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالکراوان
کوردستان 07:11 PM - 2023-04-13
PUKMEDIA
فراکسیۆنی یەکێتی
فراکسیۆنی یەکێتی لەساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: "لەروانگەی نیشتمانی و مرۆڤایەتیەوە، بەهاوكاری دۆستەكانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدرال كاردەكەین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و گەڕانەوەی روفاتەکان بۆ زێدی خۆیان".
دەقی ڕاگەیەنداروەکە...
ئەنفال تاوانێک دژبە نەتەوەیەک.
پڕۆسهی بهدناوی ئهنفال پڕۆسهی سڕینهوهی نهتهوهیهك بوو كە له لایهن بێ نمونهترین ستهمكاری ئهم سهردهمهوه ئهنجامدرا ، تاوانێكی گەورەی مرۆڤایەتی بوو لە دژی گەلی کوردو کەمینەکانی ناو عیراق و کوردستان .
رژێمی بەعس بەوپەڕی دڕندانەو لەڕێگەی پڕۆسەیەکی نەگریسەوە بەوخەیاڵەی چیتر شتێک نەهێڵێت بەناوی کورد نزیکەی پێنج هەزار گوندی وێرانکرد و نزیكەی دووسەد هەزار کورد تەنها تاوانیان ئەوەبو کورد زمان بوون لەگەڵ چەند کەمینەیەكی تری وەك شەبەک و یەزیدی و تورکمانی زیندەبەچاڵکرد .
هەر لەیادی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا، لەروانگەی نیشتمانی و مرۆڤایەتیەوە، بەهاوكاری دۆستەكانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدرال كاردەكەین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و گەڕانەوەی روفاتەکان بۆ زێدی خۆیان ، وەهەروەها بەردەوام دەبین لە سەر داواكاریە رەواكانیان بۆ قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان ، بەپێی دەستوری عیراق .
لەم یادەدەدا سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست شەهیدانی ئەنفاڵ و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی بیری ئازادی کوردو کوردستان دادەنوێنین.
فڕاکسیۆنی (ی.ن.ک) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

