یونامی پیشنیازی دوو کورسی بۆ پێکهاتەکانی سلێمانی وگەرمیان دەکات
کوردستان 05:27 PM - 2023-04-13
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت كە پێشنیازەكەی یونامی لە پێشنیازی یەكێتی و چەند لایەنێكی سیاسی هەرێمی كوردستان نزیكە و تەنها پارتی خۆی لێ بێدەنگ كردوە، پێشتریش سەرۆكی یەكێتی وتویەتی: " نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێكی سیاسی بڕیار لە چارەنووسی پێكهاتەكان بدات و دەبێت پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن".
پێشنیازەكەی یونامی پێشنیازی یەكێتی و چەند لایەنێكی ترە
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی
كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "پێشنیازەكەی یونامی بۆ كورسی پێكهاتەكان پێشنیازی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چەند لایەنێكی سیاسی تریشە لەهەرێمی كوردستان، كەلەرابردوو
دا باسكراوە و پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی لێ بێدەنگ كردووە".
"لە رابردوودا كۆمەڵێك لە هێزە سیاسیەكانی
هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆژەیەكیان بۆ هەڵبژاردن پێشكەشكردوە
و تێیدا سەرجەم پێكهاتەكان گوێیان لێگیراوەو لەئێستاشدا یونامی لەسەر هەمان بابەت
پێشیازیكردوە، ئەوەی ماوە بۆچونی پارتییە كە تائێستا لەسەر ئەو بابەتە بێدەنگە و
چاوەڕوانین بۆچونیان هەبێت و كۆبونەوەی لەسەر بكرێت"، زیاد جەبار وایوت.
نوێنەری پێكهاتەكان لە بازنەكاندا هەبن
بەپێی پێشنیازەکەی یونامی سەبارەت بە پرسی پێکهاتەکانی کوردستان بەجۆرێکە کە هیچ پێکهاتەیەک بێبەش نەبێت لە نوێنەرانیان لە پەرلەمان، کە دوو کورسی بۆ پێکهاتەکانی سنوری سلێمانی وگەرمیان دەبێت و ئەگەر پێکهاتەکان خاوەنی 11 کورسی بن کەواتە 9 دانەیان لە هەولێر و دهۆک و دوو دانەشیان لە سنوری سلێمانی دەبێت.
زیاد جەبار دەڵێت: "بەپێی پێشنیازەکەی یونامی کورسییەک بۆ کریستیانەکانی سلێمانی و کورسییەکی دیکەش بۆ تورکمانەکانی سنوری گەرمیان دەبێت، کە تائێستا نوێنەری راستەقینەی خۆیان نەبووە لە پەرلەمانی کوردستان لە پشکی کۆتاکان کە 11 کورسییە، ئەمەش تەنها پێشنیازە".
"لە پێشنیارەكەی یەكێتی و لایەنەكان داواش كراوە لە هەرێم هەڵبژاردنی گشتی بكرێتە چوار بازنە لەسەر ئاستی پارێزگاكان و پێكهاتەكان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بكەن و هەر ناوچەیەك پێكهاتەی تێدابێت ، نوێنەریان هەبێت"، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وایوت.
نەتەوە یەكگرتووەكان
لەپێشێلكردنی مافی مەسیحییەكان لەهەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێتەوەو پارتی
دیموكراتی كوردستانیش بێ وەڵامە لەئاست هەبوونی نوێنەری راستەقینەی مەسیحییەكان لە
پەرلەمانی كوردستان.
پێشتریش یونادم كەننا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی
دیموكراتی ئاشوری و سەرۆكی هاوپەیمانی رافدەین لەلێدوانێكی تایبەت بە سایتی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: " پێویستە كاندیدی كورسییە كۆتاكان لەرێگەی گەلی مەسیحییەكانەوە
هەڵبژاردنیان بۆ بكرێت، نەك لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كاندیدی حزبی
خۆیان بسەپێنن و زەوتی ماف و دەنگی راستەقینەی پێكهاتەكەمان بكەن".
یونادم کەنا: برایانمان لەهەولێر پشكی كۆتای مەسیحییەكان بۆخۆیان دەبەن
"لەئێستادا پێكهاتەی
مەسیحی نوێنەری راستەقینەی خۆی هەڵنابژێرێت لەكوردستاندا، ئەوەی هەیە برایانمان
لەهەولێر پشكی كۆتای مەسیحییەكان بۆخۆیان دەبەن و كەسانی نزیك لەخۆیان بۆ
پڕكردنەوەی ئەو كورسییانە بۆ پەرلەمانی كوردستان كاندید دەكەن كە كارێی ناڕەوایە و
بەردەوام كێشە دروست دەكات". یونادم كەنا وایوت.
یونادم كەننا دەڵێت:
"بەپێویستمان زانیوەو داوامانكردووە كە بازنەیەكی هەڵبژاردنی تایبەت
بەمەسیحییەكان لەهەرێمی كوردستان هەبێت بۆ نوێنەرایەتییەكی راستەقینەی مەسیحییەكان
بەشەفافی، بۆ ئەم پرسە بەنەتەوە یەكگرتووەكانمان راگەیاندووە چارەسەری كێشەی كورسی
كۆتا لەپەرلەمانی كوردستان بكەن، كە تا ئێستا پارتی رەزامەندی لەسەر ئەم بابەتە
نیشان نەداوە".
لەكۆی 111 كورسی پەرلەمانی کوردستان 11 كورسی بۆ كۆتا پێكهاتەكان دیاریكراوەو کە 5 کورسی بۆ تورکمان و 5ی دیکەش بۆ کریستیانەکان و 1 کورسیش بۆ ئەرمەنەکانە، ماوەیەکی زۆرە پێکهاتەکان ناڕەزایی دەردەبڕن کە ئەوانەی لە پەرلەمان لە پشکی کۆتاکان دانراون، نوێنەری راستەقینەی ئەوان نین و پارتی تۆمەتبار دەکەن کە نوێنەری سیاسی ئەون لەبەرگی پێکهاتەکاندان و بەدەنگدانی ئاراستەکراو دەردەچێنرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

