riklam

دوو راپۆرت و لێكۆڵینەی ئەمریكی بۆ "بڕیاردان" لە پەلامارەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئامادەن

کوردستان 02:38 PM - 2023-04-13
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی PUKMEDIA

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

سلێمانی فڕۆكەخانەی سلێمانی

دوو راپۆرتی عیراقی و لێكۆڵینەوەیەكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە بارەی هێرش و هەوڵی تیرۆر كردنەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئامادەن و ئەندامێكی لیژنەی لێكۆڵنەوەی نوێنەرانی عیراق لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانە ئاشكرایدەكات: "راپۆرتەكان بەرچاوی حكومەت روونتر دەكەنەوە تاكو بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر هێرشی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بدرێت" و رایدەگەیەنێت: "هاتنی مەزڵوم عەبدی لە چوارچێوەی ئەركێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دابووە و ئەمریكا ئاگادارە و توركیاش ئاگاداركراوەتە".


هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوەی عیراقە لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆبوونەوەكانی مەزڵوم كۆبانێ لەگەڵ هاوپەیمانان كۆبوونەوەیەكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناوخۆ هەبووە، عیراقیش بەشێك بووە لەشەڕی دژەتیرۆر بەتایبەتی هەماهەنگی نێوان قەسەدە و دەوڵەتی عیراق بەردەوامی هەبووە بەتایبەتی بەرامبەر شەڕی دژە تیرۆر".

"هاتنی مەزڵوم كۆبانێ بۆ سلێمانی بەمەبەستی كۆبوونەوەیەك بوو لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژ بەداعش ئەم كۆبوونەوانەش هەتا داعش بوونی هەبێت بەردەوام دەبن و نێودەوڵەتییە، بێگومان كۆبوونەوەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ دژە تیرۆر لەگەڵ بەغدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەردەوامی دەوێت" هەرێم كەمال وایوت.

 

 

عیراق-یش ئاگاداری سەردانەكەی مەزڵوم كۆبانێ بوو

 

 

 

هیچ لایەنێك نییە كە ئاگاداری سەردانەكەی مەزڵوم كۆبانێ و هاوپەیمانان نەبووبێت، چونكە هەر فڕۆكەیەك كە دێتە ناو خاكی عیراق، حكومەتی عیراق ئاگاداری هەموو وردەكارییەكی سەرنشینانی فڕۆكەكەیە.

كەریم شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هیچ لایەنێك نییە ئاگاداری سەردانەكەی مەزڵوم كۆبانێ و هاوپەیمانان نەبوبێت و تەنانەت هەركاتێك فڕۆكەیەك دێتە هەرێمی كوردستان حكومەتی عیراقیش ئاگادارە كە سەرنشینەكان كێن و فڕۆكەكە كەی و لە كوێ دەردەچێت و كەی و لەكوێ دەنیشێتەوە".

"هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر پێیان دەوترێت دەرچەی سنووری كەدەبێت حكومەتی عیراق دەسەڵاتی بەسەریاندا هەبێت و سەربە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقن، كەهەر فڕۆكەیەك یەتە ناو خاكی عیراق دەبێت ئەوان لێی ئاگادار بن لەهەر پارێزگایەكەوە بێت"، كەریم شكور وایوت.


ئێوارەی 7-4-2023، هێرش كرایەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەمەش كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە.  رۆژی دواتر وەفدی  باڵای عیراق بەسەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و ئەندامێتی هەریەك لە حەمید ئەلشەتری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، عەبدولوەهاب ئەلساعدی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عیراق، فەریق قیس ئەلمحێمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بە یاوەری ژمارەیەك لێپرسراوانی ئەمنی سلێمانی شوێنی رووداوی هێرشەكەی سەرفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیان  بەسەركردەوە. وەك لیژنەیەكی باڵا كە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێكیهێنا. هەروەها ئەونجومەنی نوێنەرانیش بۆ هەمان مەبەست وەفدێكی دیكەی پێكهێنا و هەردوو لیژنەكەش راپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن.

 

 

لیژنەی باڵا ئەمنی و ئەنجومەنی نوێنەران بە راپۆرتەكانیان بەرچاوڕوونی دەدەن

 

 

هەرێمی كەمال ئاغا لەبارەی راپۆرتی لیژنەكانەوە دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەمان دەبێت و راپۆرتمان ئامادەكردووە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت، كە ئەم دوو راپۆرتە هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی حكومەت بەرچاو روون بێت و بتوانێت بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات."

"پێشێلكردنی سیادەی عیراق بەبەردەوامی لای وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی توركیا ئۆپراسیۆنەكان و شاهیدبوونی هاووڵاتیان و زیانگەیاندن بەسەروەر و خاك و خەڵكی عیراق، هەموو ئەمانە حكومەتی عیراق  زۆر نیگەران و  بێزار كردووە". ئەندامەی لیژنەی لێكۆڵینەوەی نوێنەران وادەڵێت.


لیژنە باڵا ئەمنی و سەربازییەكەی عیراق و هەروەها لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش بەجیا راپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن كە "بەڵگە و تۆماری ڤیدیۆیی" هەیە لەگەڵ سەردانی مەیدانی لیژنەكان سەرچاوەی بڕیار دان دەبن.

 هەرێم كەمال ئاغا دەڵێت: "ئەو دوو راپۆڕتە بەتایبەتن  بە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەرچاوی حكومەت زیاتر رووندەكاتەوە بۆ ئەو بڕیارەی كە پێویستدەكات لەئەنجومەنی ئاسایش زیاتر كاری لەسەربكریت."

"بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە داموودەزگاكانی ئاسایش و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستمانكەوتوون، بەپێی راداری فڕۆكەخانە و كەركوك ئاماژەیەكی زۆر روونە كە ئەو درۆنانە چۆن و چی كاتێك نێردراون و لای لیژنەكەی ئێمەش روونە، بەڵام تا لێكۆڵینەوەی زیاتر نەكرێت روونكردنەوەی تەواو نادرێت" هەرێم كەمال ئاغا وادەڵێت.

ئەمریكاش لێكۆلێنەوەی لە رووداوی هێرش و هەوڵی تیرۆكردنەكەی 7ی 4ی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كردووە كە تیمێكی ئەمریكی لەگەڵ كۆبانێ كرانە ئامانج كە فەرماندەی سەربازین و ڤێدانت پاتێڵ جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا ئەوەی ئاشكرا كرد.

 

 

 

ئەمریكا زانیاری زیاتری لەسەر رووداوەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی لایە

 

 

بەپێی قسەكانی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: "وەزارەتی بەرگری ئەمریكا زانیاری زیاتری لەسەر لێكۆڵینەوەكان لەلایە و بۆ خستنەڕووی زانیارییەكان پێش لێكۆڵینەوەكانی وەزارەتی بەرگری ناكەوین". بەڵام هەرێم كەمال ئاغا دەڵێت: "بەپێی  هەندێكە زانیاریی و راپۆرتی سەلمێندراو سەعات(9:00): بەیانی سیستمی راداری هەریەك لە فڕۆكەخانەی كەركوك  و فڕۆكەخانەی سلێمانی جموجۆڵی درۆنەكەیان دیاریكردووە، بۆیە ئاگاداری ئەمەریكییەكانیش كراوەتەوە  و ئەوانیش پێش لێدانەكە  توركەكانیان ئاگادار كردۆتەوە، كەچی پەلامارەكە درا!."

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی عەرەبی لەندەنیش ئاشكرایكرد كە بۆ پەلامار و هەوڵی تیرۆرەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی پەیوەندییەكی قوڵی ئەمنی و هەواڵگری لەنێوان هەولێر و ئەنكەرەدا هەبووە.

 

العرب: هاوكاری نێوان ئەنكەرەو هەولێر لە هێرشی فرۆكەخانەی سلێمانیدا هەبووە

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket