بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بیرۆكەی "شارێك" بۆ قوربانییەكانی كورد دەخاتەڕوو
کوردستان 12:29 PM - 2023-04-13
PUKMEDIA
بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بیرۆكەی "شارێك" بۆ قوربانییەكانی كورد دەخاتەڕوو
تابان گەرمیانی بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بیرۆكەی پڕۆژەی "شارێك" دەخاتەڕوو كە تێیدا هەموو دۆكیۆمێنت و كەلوپەل و ئاسەوارێكی قوربانییەكانی گەلەكەمان لە خۆبگرێت و رایدەگەیەنێت: "دەبوو بیرمان لە كۆكردنەوەی كۆی ژان و ئازار و قوربانییەكانمان لە مۆزەخانەیەكی نموونەیی و گەورەو بەرفراوان و نیشتمانیدا بكردایەتەوە كە شایستەی قوربانییەكانمان بێت و لە شێوەی مۆزەخانەی ئەو وڵاتانە بێت كە هاوشێوەی ئێمە رووبەڕوی جینۆساید بوونەتەوە".
ئەو خەونەی نەهاتووەتەدی، هەر بیریشی لێنەكراوەتەوە
"تا ئێستا ئەو خەونە نەك نەهاتووەتەدی، بەڵكو لە پڕۆژە و بەرنامەی دەسەڵاتی كوردیدا هەر بیریشی لێنەكراوەتەوە و بوونی نییە، ئەوەی هەیە بریتییە لە چەند مۆنیۆمێنتێكی بچووك و بچڕ بچڕی وەك مۆنۆمێتی هەڵەبجە، چەمچەماڵ و دێبنەی گەرمیان كە مەرجەكانی مۆزەخانەو مۆنیۆمێنتێكی نیشتمانی گەورەیان تیدا نییە یان تەنیا تاوانی شارێك یان ناوچەیەكیان لەخۆ گرتووە" بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وادەڵێت.
تابان گەرمیانی لەوتارێكیدا كە بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ناردووە و لە بیروڕا بڵاوكراوەتە و تێیدا بەكورتی باسی ئەو تاون و كۆمەڵكوژی و جینوساید و وێرانكارییانە دەكات كە لەسەر دەستی رژێمی بەعسی لە ناوچوو و دەسەڵاتدارانی عیراقەوە بەسەر گەلی كورد هاتوون لە ساڵی 1963 تا 1988، بەڵام نایشارێتەوە كە هێشتا لە هەرێمی كوردستان وەك پێویست نەتوانراوە كار لەسەر ناساند و هەروەها پاراستنی بەڵگەكان بكرێن.
مۆنیۆمێنتی هەولێر لە پایتەختی هەرێم هیچ بایەخێكی پێ نادرێت
تابان گەرمیانی ئاماژە بەوەدەكات كە مۆنیۆمێنتەكانی هەرێم هێشتا لە ئاست ئەو قوربانییەدا نیین و دەكرا باشتربوونایە و بەپێی دیكۆمێنتكردنە جیهانییەكان و كەرەستە پیشكەوتووەكان كاریان تێدا بكرێت بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە دیكۆمێنتی مەرگەساتەكان بكرێت و دەڵێت: "مۆنیۆمێنتی هەولێرە كە لە پایتەختی هەرێمی كوردستانە، ئەوە هیچ بایەخێكی پێ نادرێت، بەتایبەتی لە رووی سەردانیكردنییەوە لەلایەن خەڵكی بیانی و چالاكی كردن تێیدا، مۆنۆمێتەكەی چەمچەماڵ، دیسانەوە لە هەموو رووەكانەوە، گرنگی پێ نادرێت و پێشناخرێت".
دەست بە لایەنی مێژوویی قوربانیانیانی نەتەوەكەمانەوە بگرین
" گرنگە لە بەر ئەو هۆكارانەو چەندان هۆكاری تر، پێویستە وەك هەستێكی نەتەوەیی و ئەخلاقی و مێژوویی دەست بەم لایەنە گرنگ و مێژووییەی قوربانیانیانی نەتەوەكەمانەوە بگرین و یەك بەیەكیان بەشێوەیەكی ئەوتۆ تۆمار و یاداشت بكەین كە شایستەی قەبارەی قوربانیەكانمان بێت"تابان گەرمیانی وایوت.
14/4 یادێكی تاڵە لە مێژووی گەلی كورد دا كە رژێمی بەعسی لەناوچوو لەعیراق، 35 ساڵ بەرلە ئێستا لەژێرناوی ئەنفالدا شاڵاوێكی سەربازی دڕندانەی بە هەشت قۆناغ كردە سەر خەڵكی مەدەنی كوردستان لە شارۆشارۆچكەكان و تێیدا زیاتر لە 182 هەزار گەنج و پیر و ژن و منداڵی كۆمەڵكوژ كرد و لە گۆڕی بەكۆمەڵدا جینۆسایدی كردوون، بۆئەوەی ئەو كەیسە وەك تاوانی جینۆساید بمێنێتەوە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش زیاتر بناسرێت، تابان گەرمیانی بیرۆكەی پرۆژەی "شارێك" دەخاتەڕوو.
دەقی وتار و بیرۆكەكە لە ئۆپشنی بیروڕا لەم لینكەوە بخوێنەرەوە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

