کەیسی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەسەر مێزی بایدنە
کوردستان 09:33 PM - 2023-04-12
PUKMEDIA
کۆشکی سپی و شوێنی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایدەگەیەنێت، " په‌نتاگۆن په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی توركیا كردووه و ته‌ئكیدیان له‌به‌رده‌وامی كاری هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده كردوەته‌وه"و لەئێستاشدا دۆسێی هێرشه درۆنییه‌كه‌ى سەر فرۆکەخانەی سلێمانی له له‌كۆشكی سپی له‌سه‌ر مێزی بایدنە.
هه‌ینی رابردوو توركیا له‌رێگه‌ى درۆنه‌وه هێرشیكرده سه‌ر كاروانێكی
هاوبه‌شی سه‌ربازانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
كه مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده له‌كاروانه‌كه‌دابوو له‌فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا
رایگه‌یاند: "په‌نتاگۆن په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی توركیا كردووه و ته‌ئكیدیان
له‌به‌رده‌وامی كاری هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده كردوەته‌وه‌و ئاماژه‌یه‌یان
به‌وه‌دا كه ئه‌ركه‌كانیان به‌هه‌ر نرخێك بێت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
كوژرانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیشی لێبكه‌وێته‌وه".
شون مۆنگان توێژه‌ر له‌كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌وباریه‌وه
ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه رووداوێكی له‌ناكاوبوو كه ده‌بێت ئه‌نكه‌ره به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى
له‌ئه‌ستۆ بگرێت، كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و په‌نتاگۆن شكستی هێناوه،
چاوه‌ڕ‌وانی كاردانه‌وه‌ى مه‌ترسیدار له‌و رووداوه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه ده‌كرێت".
دۆسێیی هێرشه درۆنییه‌كه‌ى توركیا له له‌كۆشكی سپی له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆك
بایدنه‌و به‌پێی زانیاری به‌رپرسانی په‌نتاگۆنیش، چاوه‌ڕ‌وان ده‌كرێت كاردانه‌وه‌یه‌كی
توند له ئه‌مه‌ریكاوه دژی توركیا و خودی سه‌رۆك كۆمار ئه‌ردۆگان بڕ‌یاری لێ بدرێت.
سونیر كاگلتای توێژه‌ر له‌كاروباری توركیا ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندی
توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌بارودۆخی خراپدایه، توركیا ته‌ماشای به‌رژوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی
ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حیسابی ناتۆش بێت، له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌ڵوێست و
ره‌فتاره به‌رهه‌ڵستكارییه‌كانی توركیا به‌روونی به‌دی ده‌كرێت، كه پێمانوایه
تاوه‌كو ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی وڵات بكات هه‌ڵوێسته‌كان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام
ده‌بێت".
كه‌س پێشبینی قه‌باره‌ى ئه‌و سزایانه ناكات كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر
توركیای ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌وە روونه كه‌ئه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌ى له‌نێوان
ئه‌نكه‌ره واشنتۆن چاوه‌ڕ‌وان ده‌كرا، كۆتایی پێهاتووه.
له‌ئێستادا په‌نتاگۆن و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕ‌وانی چۆنێتی
كاردانه‌وه‌ى سه‌رۆك بایدن ده‌كه‌ن له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵی توركیا بۆ كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی
سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی، بارودۆخه‌كه له‌كۆنگرێس ئاماژه بۆ سه‌پاندنی ژماره‌یه‌ك
سزا بۆ سه‌ر ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری به‌رگری خه‌لوسی ئاكار ده‌ده‌ن، كه
ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ئه‌نكه‌ره و واشنتۆن به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌بات.
پێشتریش گۆڤار‌و پێگه‌ی Washington examiner راپۆرتێكی بڵاوكردووته‌وه كه مایكڵ رۆبن رۆژنامه‌نوس
و توێژه‌ر ئاماده‌یكردووە و له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌رفڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی ئاشكرای کردووه،" به‌ر له هێرشه‌كه توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه
كه جێپێ ئه‌مریكییه‌كانتان هه‌ڵگرتووه‌و هه‌واڵگری ئه‌مریكاش فڕۆكه بێفرۆكه‌كانیان
ده‌ستنیشان كردووه"، هه‌روه‌ك ڤیدیۆی هێرشه‌كه‌ش هه‌یه و ئامانجه‌كه‌ش
لێدانی ئه‌و كاروانه بووه كه مه‌زڵوم عه‌بدی و تیمی سه‌ربازی ئه‌مریكای
تێدابووه و پێگه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت:" ده‌بێت ئه‌مریكا ئاستی هاوكاری و
سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رز بكاته‌وه و ئه‌وان هاوبه‌شێكی باشن.
سەچاوە: سکای نیوز / PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

