دادگا نه‌وت و داهاتی هه‌رێمی خسته‌سه‌ر به‌غدا
کوردستان 12:51 PM - 2023-04-11نەوت و داهاتی هەرێمی کوردستان
دوای 14 ساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی ئابووری سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێمی كوردستان فه‌شه‌لی هێناو نه‌وت له‌ژێر فشاری دادگا نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كاندا ته‌سلیمی عیراق كرایه‌وه، كه ئه‌وه‌ش خواستی خه‌ڵك بوو بۆ ژیانێكی باشتر‌و شه‌فافیه‌ت له‌داهات و خه‌رجی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی كه‌پێشتر خه‌ڵك سوودی لێنه‌بینیبووه.
له‌باره‌ی پرسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای پاریسی و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "كاتی ئه‌وه‌یه بڕ‌یاره دروسته‌كه بدرێت سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشێت له‌پێناو داهاتووی میله‌ته‌كه‌مان و رێگریكردن له‌دروستبوونی گرفت و قه‌یرانی گه‌وره".
له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی هه‌رێم تووشی قه‌یرانی زۆر بوو
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌داخه‌وه دوای 10 ساڵ له مه‌له‌فی نه‌وت به‌ده‌ستی پارتییه‌وه، هه‌رێمی كوردستان توشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری هات و گه‌شه‌ی ئابووری بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی و پرۆژه‌كان وه‌ستان و لێبڕ‌ینی مووچه‌و دواكه‌وتنی و پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه هاته ئاراوه".
"ئابووری سه‌ربه‌خۆ و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بووه دیارده‌یه‌كی ناشرین و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به‌سه‌ر حكومڕ‌انی كوردییه‌وه، كه‌له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا بینیمان نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌و دز و مافیای بواری نه‌وتی-دا بوو"، سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی واده‌ڵێت.
ته‌سلیمكردنی نه‌وت خه‌ڵكی دڵخۆش كرد
دوای ده ساڵ له‌سه‌ربه‌خۆی ئابوری و فرۆشتنی نه‌وت، له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆدا نه‌وت و داهاتی هه‌رێم ته‌سلیمی به‌غدا كرایه‌وه و له‌رێی سۆمۆوه ده‌فرۆشرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان ده‌شڵێت: "خه‌ڵكی كوردستان دڵخۆشن به ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی نه‌وت به به‌غدا، چونكه له‌به‌غدا هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌زانێت كه‌چه‌ند لیتر نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌و به‌چه‌ند فرشراوه‌و داهاتی حكومه‌ت چه‌نده".
"ئه‌وه‌ی ئێمه له‌فرۆشتنی نه‌وت بینیمان ٪50ـی بۆ كۆمپانیاكانی حزب و ده‌ڵاڵه‌كانی حزبێكی دیاریكراو بوو، كه‌واته نه‌وت له‌هه‌رێم بۆ حزێكی دیاركراو بوو بوو به‌نیعمه‌ت و بۆ هاووڵاتیانیش بووه نه‌گبه‌ت" سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی وایوت.
پارتی نه‌وتی هه‌ڕاج كردبوو
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: "ھه‌ڕ‌اجكردنی نه‌وتی ھه‌رێم له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌سكه‌وته‌كه‌ی بڕ‌ینی مووچه و دروستكردنی قه‌یرانی جۆراوجۆر و برسی كردنی خه‌ڵك و خستنی هه‌رێم .
لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی روویدا رێككه‌وتن نه‌بوو، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دادگای ناوبژیوانی پاریس بوو، ساڵانێكی زۆریشه یه‌كێتی فشار و پێداگری ده‌كات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و كۆتایی ھێنان به‌ناشه‌فافیه‌تی نه‌وت و تاڵانكردنی سامانی ژێر زه‌وی ھه‌رێم رێگا دروسته‌كه ئه‌وه‌یه له رێی به‌غداوه نه‌وت هه‌نارده بكرێت " .
"چونكه پێش راگه‌یاندنی به‌ناو ئابوری سه‌ربه‌خۆی كوردستان، پشكی ھه‌رێم 17% بوو له بودجه‌ی گشتی عیراق به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دڵۆپ نه‌وت ده‌ربھێندرێت، كه‌چی دوای رێككه‌وتنی ناچاری ته‌سلیمكردنی ته‌واوی مه‌له‌فی نه‌وتی ھه‌رێم به كۆمپانیای نیشتیمانی سۆمۆ پشكی ھه‌رێم ته‌نھا 12.6% ه له بودجه‌ی عیراقی پێده‌درێت، هێشتا پارتی رازی و مه‌منونیشه، ئه‌وه‌یه فه‌شه‌لی ئابووری سه‌ربه‌خۆ" لوقمان وه‌ردی واده‌ڵێت.
رێككه‌وتن یان ته‌سلیمكردن؟
ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردی له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ژێرفشاردا ته‌سلیمكردنی نه‌وت بوو.
رێبوار محه‌مه‌د ئه‌مین پسپۆڕ‌ی بواری گرێبه‌ستی نه‌وت و گاز به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن نه‌بووه و ته‌سلیمكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌ژێر فشاردا".
"هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆوه زیانی زۆری به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه و له‌سایه‌ی ئه‌و نه‌وته‌دا حزبێكی دیاریكراوی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و خه‌ڵكی هه‌ژاریشی پێ هه‌ژارتر بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌س ئاگاداری داهاتی راسته‌قینه‌ی نه‌وت نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌وت له‌ڕ‌ێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت بێگومان شه‌فافییه‌ت له داهاتی نه‌وت دا به‌دیده‌كرێت و داهاتی حكومه‌تیش دیار ده‌بێت"، رێبوار محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: "له‌ئێستادا كارتی نه‌وت به‌ده‌ست پارتییه‌وه نه‌ماوه و دراوه به عیراق و له‌مه‌ودوا له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا داهات به هاوسه‌نگی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت و به‌شێك له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن".
له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به‌ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆ كه حكومه‌ت ئه‌وساو ئێستاش لای پارتی بووه زیانی زۆری ئابووری به‌قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یه‌نراو هه‌رێمی كوردستان خسته ژێر قه‌رزێكی زۆره‌وه كه به 30 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی پارتی نه‌بێت كه‌س نه‌یده‌زانی نه‌وت به‌چه‌ند و چۆن ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كه‌ی چی لێدێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نایاسایی نه‌وت هه‌نارده ده‌كرا، بۆیه له‌ژێر فشاری دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس رۆژی 4-4-2023 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای پاریسی له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24