شەهیدانی یەکێتی شاهیدی داستانێ کۆڕێ_ن
کوردستان 09:29 AM - 2023-04-11چیای کۆڕێ
كۆڕی ئه‌و داستانه‌ی یه‌كێتی و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه به‌رگرییان كرد و زۆری دیكه‌ش راكردن و پاشه‌كشه‌یان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام هێزی به‌رگریكردن له خاكی كوردستان سه‌ركه‌وت و سوپای به‌عسی دیكتاتۆریان تێك‌شكاند.
له‌و داستانه‌دا كه به خوێنی 11 شه‌هید تۆماركرا، 9 شه‌هیدیان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوون و ئه‌وانی دیكه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه له به‌ره‌ی كوردستانی دوای راپه‌رین دا بوون و داستانه‌كه‌ش له‌ڕۆژی 11-4-1991 تۆمار كرا.
فه‌دۆ مه‌خموری فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به‌شداری سه‌ره‌كی داستانی كۆڕێی كردووه، بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991ی گه‌لی كوردستاندا، دوای گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێرو مه‌سیف له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه، كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه له‌شه‌قڵاوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، كاك كۆسره‌ت وتی: ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رگری بكه‌ن زۆر باشه، دواتر شه‌هید رێباز ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كه ده‌كات کە به‌عس به‌نیاز بوو هێرشی بكاته‌سه‌ر".
یان له‌وێ شه‌هید ده‌بین یا رێگری له‌هێرشی به‌عس ده‌كه‌ین
"حكومه‌تی به‌عس له‌پێشڕه‌ویدا بوو، هێزێكی زۆری كۆكرده‌وه كه سێ لیوا بوو، سه‌رجه‌میان له‌هێزی تایبه‌ت بوون، جگه له‌وه‌ش بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌یشتینه عوزران بڕیارماندا"، "یان له‌وێ شه‌هید ده‌بین یا رێگری له‌هێرشی به‌عس ده‌كه‌ین".فه‌دۆ مه‌خموری وایوت
وتیشی: "دوای دابه‌شكردنی ناوچه‌كه به‌سه‌ر هێزه‌كاندا كه به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بوو، به‌شی رۆژهه‌ڵات به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی و مه‌فره‌زه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سپێردرا، به‌شی رۆژئاواش به‌هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌وكاته كه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی شیعوعی، حزبی سۆسیالیست سپێردرا".
زه‌برێكی كوشنده به‌هێزه‌كانی دوژمن گەیەندرا
باسی له‌وه‌شكرد، كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو به‌ره‌كه، هێزه‌كانی به‌عسیش به‌ناو ده‌ربه‌ندی كۆڕێدا ده‌هاتن، سه‌عات دوای 4ی به‌ره‌به‌ریانی 11ی نیسانی 1991، هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان به‌جوڵه‌كرد، دوای نزیكبوونه‌وه له‌هێزه‌كانمان شه‌ڕ رویدا‌و زه‌برێكی كوشنده‌مان به‌هێزه‌كانی دوژمن گه‌یاند، ئێمه له‌به‌ری خۆمان نه‌مانهێشت هێزه‌كانی رژێم پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ری ئه‌وبه‌ر كه هێزه‌كانی پارتی و به‌ره‌ی كوردستانی لێ‌بوو، هێزه‌كانی رژێم ناوچه‌كه‌یان گرت.
ئه‌وه‌شی وت:"دواتر په‌یوه‌ندی به‌كاك كۆسره‌ته‌وه كرا‌و هێزێكی دیكه‌ی یه‌كێتی گه‌یشته ناوچه‌كه كه چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌شه‌ڕ به‌ری رۆژئاواشیان كۆنترۆڵكرده‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی یه‌كێتی كه خۆی به‌شداری شه‌ڕه‌كه بوو، دوای شكستی هێزه‌كانی دوژمن، له‌ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆی 11ی نیسانی 1991، رژێمی به‌عس وه‌فدی ناردبوو بۆ دانوستان و دواتر له‌شه‌قڵاوه دانوستان ده‌ستیپێكرد.
به‌چه‌پڵه لێدان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پێشوازیی کراین
فه‌دۆ مه‌خموری باسی له‌وه‌شكرد:" ئه‌و داستانه به‌خوێنی 9 شه‌هیدی یه‌كێتی و چه‌ندین بریندار‌و دوو شه‌هیدی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی تۆماركراو هیچ لایه‌نێكی دیكه شه‌هیدی نه‌بوو، وتیشی: دوای ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌نێوان وه‌فدی پێشمه‌رگه‌و رژێم، ئێمه له‌گۆڕستانی سه‌ر مه‌یدانی شه‌قڵاوه شه‌هیده‌كانمان به‌خاكسپارد كه ژماره‌یان 11 كه‌س بوو، دواتر كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌واڵه‌كه‌یان بیست گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كه‌و به‌چه‌پڵه لێدان به‌ره‌و روومان هاتن".
له‌باره‌ی زیانه‌كانی رژێمیشه‌وه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، خه‌مخموری ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی دوژمن كه به‌چه‌ندین هه‌زار سه‌ربازی تایبه‌ت مه‌زه‌نده ده‌كراو سه‌رجه‌میان له‌هێزه تایبه‌ته‌كانی رژێم بوون زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت، له‌شه‌ڕه‌كه‌دا زیاتر له 300 كوژراو و ده‌یان برینداریان هه‌بووه، جگه زیانه گیانییه‌كانیان له‌شه‌قامی ده‌ربه‌ندی كۆڕێدا چه‌ندین تانك و ناقیله‌و چه‌كی قورسی رژێمان تێكشاند".
فه‌دۆ مه‌خموری، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:" ئه‌وانه‌ی به‌شداری سه‌ره‌كی شه‌ڕه‌كه بوون و رۆڵیان هه‌بوو دیاره كێ بوو، ئێستا زۆر كه‌س باسی شه‌ڕه‌كه ده‌كات، له‌كاتێكدا كه به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌شی نه‌كردوه‌و خۆی به‌پاڵه‌وان نیشاندا ده‌دات، وه‌ك ئه‌و په‌نده كوردییه‌ی لێهاتووه كه ده‌ڵێت" گۆزه له‌ڕێی كانی ده‌شكێت"، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ڕمان نه‌كردایه 9 شه‌هیدمان نه‌ده‌دا، برایانی بزوتنه‌وه‌ش دوو شه‌هید، ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌رگریكردوه بۆ مێژوو شاهیدی ده‌ده‌م و راستییه‌كان وه‌ك خۆی ده‌ڵێم".
حاجی مه‌سیفی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌داستانی كۆڕێدا به‌شداریكردووه‌و برینداریش بووه بۆ PUKMEDIA، ده‌ڵێت:"له‌ڕاستیدا به‌شێك له‌براده‌ران له‌گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، داستانه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندی كۆڕێ دوو شه‌ڕه، یه‌كێكیان له 7ی نیسانی 1991دا بووه‌و ئه‌وی تریان له 11ی نیسانی 1991دا بووه، شه‌ڕی 7ی نیسان هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌وكاته‌ی به‌ره‌ی كوردستانی پێكه‌وه به‌شدار بوون، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه‌ی 11ی نیسان و تۆماركردنی داستانی كۆڕێ کە بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی تۆمارکرا جیاوازییه‌كه‌ی له‌وه‌دا بوو كه به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه دابه‌شكرا كه به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای پێده‌وترێت".
ئەو لایەی پێشمەرگەکانی یەکێتی شەڕیان تێدا دەکرد ئازادکرا
"به‌ری رۆژهه‌ڵات بۆ یه‌كێتی دانرا به‌سه‌ر شه‌قامی ده‌ربه‌نده‌كه‌شه‌وه كه به شه‌هیدی فه‌رمانده حه‌سه‌ن كوێستانی سپێردرا، به‌ری رۆژئاواش هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، وه‌ك (پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی سۆسیالیست، حزبی شیوعی، پارتی گه‌ل)، كاتێك به‌ره‌به‌یانی 11ی نیسانی 1991 شه‌ڕه‌كه رویدا، له‌به‌ری رۆژهه‌ڵات كه به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی سپێردرا بوو، له‌ره‌بایه‌یه پێشه‌وه فاروق گڕاوی شه‌هید بوو، دوژمن ته‌نها توانی ئه‌و شوێنه بگرێت، به‌ڵام له‌به‌ری رۆژئاوا دوژمن توانی هه‌موو چیاكه بگرێت"حاجی مه‌سیفی وایوت.
شەڕێکی خوێناوی لەداستانی کۆڕێ-دا کرا
هه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه، حاجی مه‌سیفی ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر شه‌قامی ده‌ربه‌نده‌كه، شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی و ئێمه‌و مه‌فره‌زه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت به‌رگیرمان كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌گێڕنه‌وه، به‌تایبه‌ت براده‌رانی پارتی، شه‌ڕه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه داستانی كۆڕێ كه شه‌ڕێكی خوێناوی تێدا كرا‌و دوژمن شكستی هێنا رۆژی 11ی نیسان بوو، هه‌روه‌ها له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌ی شه‌هیدیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه به‌ته‌نها 9 شه‌هیدی هه‌بوو له‌گه‌ڵ دوو شه‌هیدی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌وبه‌ره‌ی دیكه كه به به‌ره‌ی كوردستانی سپێردرابوو گیرا".
ئه‌وه‌شی وت:"ئه‌وانه‌ی به‌ری رۆژئاوایان كۆنترۆڵكرده‌وه، پێكهاتبوون له ره‌حمان سه‌یده، شه‌هید ته‌حسین كاوانی، سه‌فین مه‌لا قه‌ره بوون كه فه‌رمانده بوون، ئه‌وان له‌گوندی زێبارۆكه‌وه به‌سه‌ر چیاكه‌دا رۆیشتون و به‌ری رۆژئاوایان كۆنترۆڵكرده‌وه، ئێمه‌ش له‌ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌وه رۆیشتن، ته‌نانه‌ت تا ناو گوندی كۆڕێ رۆیشتین".
حاجی مه‌سیفی ئاماژەی بەوەشکرد: "ده‌بێت بۆ مێژوو راستیه‌كان بگێڕێنه‌وه، ئێستا هه‌ندێك كه‌س خۆی كردوه به‌پاڵه‌وان، له‌كاتێكدا له‌شه‌ڕه‌كه‌دا هیچ رۆڵێكی نه‌بووه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه براده‌رێكی پارتی به‌ناوی (حه‌سه‌ن نه‌جار) له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداریكردو به‌شدارێكی كاریگه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام قورسایی شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو، چونكه ئه‌ولایه‌ی به‌هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، چۆڵیان كرد‌و هێزه‌كانی ئێمه گرتمانه".
له‌شه‌ڕه‌كه‌دا رژێم زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت
وتیشی:"له‌شه‌ڕه‌كه‌دا رژێم كوژراوێكی زۆری هه‌بوو، چه‌ندین تانكی تێكشتێنرا، ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كیشی هه‌بوو له‌تێكشاندنی تانكه‌كانی رژێم، هێزه‌كانی كاك كۆسره‌ت بوو كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد له‌گه‌ڵ شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی كه ئه‌وێی پێ سپێردرابوو".
هێزی شه‌ڕكه‌ری داستانه‌كه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوون
هاوکات سه‌فین مه‌لا قه‌ره، فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین كه به‌شداری داستانی كۆڕێی كردووه بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"شه‌ڕه‌كه‌ی رۆژی 11ی نیسان به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا دابه‌شكرا بوو، به‌ری رۆژهه‌ڵات یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌و زه‌حكمه‌تێكشانی لێ‌بوو، به‌ری رۆژئاواش پارتی و سۆسیالیست و شیوعی لێ‌بوو، به‌ڵام كاتێك به‌ری رۆژئاوا گیرا، له‌گه‌ڵ شه‌هید ته‌حسین كاوانی و عه‌بدوڵڵا بۆر بڕیارماندا بیگرینه‌وه‌و دابه‌ش بووین، بۆیه له‌گه‌ڵ دابه‌زینمان رژێم بۆردومانی كردین، دواتر هێرشمان كرد‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ری رۆژئاوامان كۆنترۆڵكرده‌وه".
" له‌وكاته‌دا هێزه‌كانی كوردستان، له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌ی كوردستانیدا بوون كه پێش راپه‌ڕین دروستكرا بوو، به‌ڵام هه‌ر حزبێك هێزێكی خۆی هه‌بوو، وتی: دوای ئه‌وه‌ی رژێم هه‌ولێری گرت، دواتریش مه‌سیف گیرا، سه‌ری ره‌شمان چۆڵكرد، چونكه وتیان رژێم ده‌چێته شه‌قڵاوه، بۆیه رۆژی 8ی نیسانی 1991 گه‌یشتینه ده‌ربه‌ندی كۆڕێ، كاتێك گه‌یشتینه ده‌ربه‌ندی كۆڕێ شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی و ئه‌وان شه‌ڕیان ده‌كردو هێزه‌كانی رژێم ده‌كشانه‌وه"سه‌فین مه‌لا قه‌ره وایوت.
وتیشی: "دواتر هێزێكمان نارد‌و له‌ناو كۆڕێوه چه‌ند ئاربیجییه‌كیان نا به‌تانه‌كانی رژێمه‌وه‌و تێكیانكشاندو هێزه‌كه‌ی رژێم شكێنرا، بۆیه شه‌ڕه‌كه تا نزیكه‌ی 1ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وامبوو".
سه‌فین مه‌لا قه‌ره ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له‌كاتێكدا خه‌ڵك هه‌مووی ئاواره بوو، هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌دڵ و گیان به‌رگریان لێ‌كردن و هێزی شه‌ڕكه‌ری داستانه‌كه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوون.
یەکێتی هەمیشە پێشەنگ بووە لە مقاوەمەت و قوربانی دان .
هاوکات لەساڵیادی تۆمارکردنی داستانی کۆڕێدا مەڵبەندی ٣ ی ھەولێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایدەگەیەنێت:"نەمری بۆ شەهیدانی داستانی کۆڕێ کە بە خوێنی ١١ شەهید تۆمار کرا ٩ یان سەر بە هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون" .
داستانی کۆڕێ بە خوێنی ئاڵی ١١ پێشمەرگە و برینداربوونی ٣٧ رۆڵەی قارەمانی کورد تۆمارکرا
لەلایەکی تریشەوە مەڵبەندی ٦ی سۆران بە بۆنەی ٣٢ھەمین ساڵیادی تۆمارکردنی داستانی گەورەی کۆڕێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"ئەو سەرکەوتنە گەورەو کەم وێنەیە بە خوێنی گەش و ئاڵی ( ١١ ) پێشمەرگە و برینداربوونی( ٣٧ ) رۆڵەی قارەمانی کوردستان تۆمارکرا، کە لە نێویاندا ( ٩ ) لەو شەھیدانە پێشمەرگە ھەرە ئازاکانی یەکێتیی بوون،ئەو رۆژە ھێز و بازووی پۆڵایین و بیر‌و باوەڕی بەرزی نیشتمانیی و نەتەوەیی پێشمەرگەکانی یەکێتیی، بوون بە سمبولی خۆڕاگری و فریادڕەسی کۆمەڵانی خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان".
لە دوای ئەوەی راپەڕ‌ین توانی بگاتە كەركوك و لە رۆژی نەورۆزی ساڵی 1991 كەركوك ئازادكرا، بەڵام دوای ئەوە ھاوكێشەی ھێز گۆڕ‌دراو رژێم پەلاماری ناوچەكانی دایەوەو لەسلێمانی نزیكبووەوە، لەوکاتەشدا هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەت پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دژی هەوڵەکانی رژێمی بەعس بۆ داگیرکاری وەستانەوە، لەوچوارچێوەیەشدا دوو داستانی بەناوبانگی تۆمارکرد کە بریتی بوون لە( داستانی چیای ئەزمڕ) بەسەرپەرشتی جەبار فەرمان و (داستانی کۆڕێ) کە سوپای رژێمی پێشووی عیراقیان لە داگیرکاری راگرت، هەروەها پشتێننەیەک بوو بۆ سەلامەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە لەوکاتەدا لەدژی بەعس ڕەویان دەکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01