riklam

وێنه‌.. دژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

کوردستان 05:38 PM - 2023-04-09
  سلێمانی PUKMEDIA

سلێمانی

سلێمانی

ده‌سته‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی سلێمانی گردبوونه‌وه‌ی ناڕ‌‌ه‌زاییان له‌ شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌ دژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕ‌‌ۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی سازكردو ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كردو  به‌ " هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی مه‌ترسیدار" یان بۆ سه‌ر كه‌رامه‌ت و شكۆی كوردستان به‌گشتی و سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت زانی.

خۆپیشانده‌ران له‌ دروشمه‌كانیاندا رایانگه‌یاند:" له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌موو ئاژاوه‌یه‌ك حه‌رامه‌و ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ ده‌كه‌ین".

له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا ته‌نها ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا، ئه‌وه‌ش وه‌ك یه‌كده‌نگییه‌ك له‌دژی هێرشه‌كانی توركیا.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی 5-4-2023 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڕ‌یاریدا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگرێت، هه‌روه‌ها رێگه‌ش نه‌دات هیچ گه‌شتێكی وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ بۆ فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ڕ‌وات به‌سه‌ر ئاسمانه‌كه‌یدا تێپه‌ڕ‌ێت، توركیا هه‌ربه‌وه‌شه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ رۆژی هه‌ینی 7-4-2023 به‌فڕ‌ۆكه‌ی بێ فڕ‌ۆكه‌وان هێرشی كرده‌ سه‌ر فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری ناخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه‌و له‌وچوارشێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕ‌ۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕ‌ۆ له‌دژی به‌زاندنی ئاسمان و خاكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌ ناڕ‌ه‌زایی ئه‌نجامدراو ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ مه‌حكوم كرا.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket