هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه
کوردستان 04:17 PM - 2023-04-09
PUKMEDIA
هێرشی تورکیا بۆسەر فرۆکەخانەی سلێمانی
به به‌زاندنی ئاسمان و زه‌وی هه‌رێمی كوردستان
و عیراق، توركیا تیرۆری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ش له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: "هێرشه‌كردنه سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره
بۆ عیراق".
سه‌رۆك بافڵ: تێكدانی ئارامی هه‌رێم و سلێمانی هێڵی سووره
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
رایگه‌یاند: " ئێمه شانازی به كوردبوون و كوردایه‌تی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین،
كوردستان‌مان له دڵماندا هه‌ڵگرتووه" ده‌شڵێت: "هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كه‌ی نۆكه‌رانی بێگانه به‌توندی ئیدانه
ده‌كه‌ین و تێكدانی ئارامی هه‌رێم و سلێمانی هێڵی سووره."
هێرشه‌كه پێشێلكاری سه‌روه‌ری عیراقه
دیلان غه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌سایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به پێشێلكارییه‌كی
مه‌ترسیداری سه‌روه‌ریی عیراق له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین".
"ئه‌م پێشھاتانه ئاماژه‌ی دۆخێكی نه‌خوازراون
كه لێكه‌وته‌و كاریگه‌ریی خراپیان ده‌بێت و ھیچ پاساوێك نابینین بۆ ئه‌م دۆخه‌و
ھه‌موو رێگایه‌كی سیاسی و دیبلۆماسی ده‌گرینه‌به‌رو ھه‌وڵی گفتوگۆ‌و راستكردنه‌وه‌ی
ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته
له به‌غدا"، دیلان غه‌فور واده‌ڵێت.
ده‌بێت هه‌ڵوێستی توند هه‌بێت
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لیژنه‌یه‌كی
هاوبه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی راستی بابه‌ته‌كه‌و چۆنێتی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ
سلێمانی پێكهێنراوه.
زه‌هره بجاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له
هاوپه‌یمانی فه‌تح به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا ده‌كه‌ین بۆ
سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ده‌بێت عیراق هه‌ڵوێستی توندی هه‌بێت به‌رامبه‌ر
توركیا".
"ئه‌و هێرشه به ته‌واوی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری
عیراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش لیژنه‌یه‌كی
هاوبه‌شمان پێكهێناوه بۆ ده‌رخستنی راستی ته‌واوی هێرشه‌كه و جێی سه‌رنج بووه
لامان كه توركیا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سلێمانی ده‌كات، داواشمان له سه‌رۆك
وه‌زیرانی عیراق كردووه هه‌نگاوی جدی بۆ سلێمانی بنێت" زه‌هره بجاری وایوت.
تیرۆری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەکرێت
هێرشه‌كانی توركیا به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
به تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت و پێویسته كۆتایی پێبهێرێت.
عه‌لی تمیمی شاره‌زای یاسایی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كارێكه به‌پێی
یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها به‌پێی رێكه‌وتنه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فڕۆكه‌خانه به‌شێكی گرنگه و پێشێلكاری كردن به‌رامبه‌ری ده‌بێت
به پێشێلكاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته".
ده‌شڵێت: "پێویسته توركیا دووچاری سزای نێوده‌وڵه‌تی
ببێته‌وه و بێگومانم عیراق ده‌توانێت ئه‌وه له‌دژی توركیا بكات".
زمانی شه‌ڕ ئیفلاسی سیاسییە
زمانی چه‌ك و شه‌ڕ به‌رامبه‌ر كورد لای توركیا
نوێ نیه‌و ئیفلاسی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌رده‌خات.
ئه‌حمه‌د خزر چاودێری سیاسی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتیمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشێلكارییه‌كی
خراپ و قێزه‌ونی سه‌روه‌ری عیراقه، هه‌ر چه‌نده نوێ نیه، به‌ڵام لامان سه‌یره
توركیا هه‌میشه به‌زمانی چه‌ك و شه‌ڕ قسه ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ش دژی تیۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
"به‌زاندنی سه‌روه‌ری عیراق و هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی
بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌واهی ئه‌وه‌ده‌دات كه‌توركیا ئیفلاسی سیاسی
كردوه‌و پێش سلێمانی هه‌موو عیراقی كردوه‌ته ئامانج"، ئه‌حمه‌د خزر واده‌ڵێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 8-4-2023 وه‌فدێكی
باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی عیراق سه‌ردانی شوێنی رووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی
سلێمانییان كرد‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەك شەممە 9-4-2023، لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ
ئیدانەکردنی هێرشەکە بەڕێوەچوو هەروەها داوایانکرد تورکیا رێز لە سەروەری خاکی عیراق بگرێت و لەوەزیاتر پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: بنەمای پێکهێنانی حکومەت خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت
03:56 PM - 2026-01-11
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
کوردستان 05:59 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: بنەمای پێکهێنانی حکومەت خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت
کوردستان 03:56 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
عیراق 03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
کوردستان 02:39 PM - 2026-01-11 -
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
عیراق 01:38 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
کوردستان 11:35 AM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
عیراق 10:26 AM - 2026-01-11 -
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
کوردستان 09:41 AM - 2026-01-11



.jpg)
.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

