حزبە كوردستانییەكان ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكەن
کوردستان 11:40 AM - 2023-04-09
PUKMEDIA
حزبە كوردستانییەكان ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكەن
ئێوارەی 7-4-2023، لە رێگای هێرشی ئاسمانی و درۆنی توركییەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كرایە ئامانج، ئەمەش كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە، لەوچوارچێوەیەشدا حزبە كوردستانییەكان هێرشەكەیان ئیدانە كرد و بە بەزاندنی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراق ناویان برد، هاوكات داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق كرد بەجددی لەسەر ئەو پێشێلكارییە بێنەدەنگ و سنوورێك بۆ دوژمنان دابنێن.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەوبارەیەوە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد و رایگەیاند: "هێرشەكە پیلانێكی پێشوەختە بۆ دارێژراوی مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەكی و ناوخۆییە كە هەروەك چاوساغی هێنانی لەشكری داگیركەرە بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان و بەتوندی ئیدانەی دەكەین".
بزوتنەوەی گۆڕان
هاوكات بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایە بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كرد و رایگەیاند: "داواكارین، دامەزراوە فەرمییەكان هەمو رێكارێك بگرنەبەر، بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی پارێزگای سلێمانی و هەموو هەرێمی كوردستان".
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
هەر لەوبارەیەوە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد و رایگەیاند: "ئەو پەلامارە ھەرلایەن و ھێزێك بێت قبوڵكراو نییە و ئێمە بە توندی سەركۆنە و شەرمەزاری دەكەین، چونكە دژایەتی تەواوی خەڵكی ھەرێمی كوردستانە و پەلامارەكە بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی ھەرێم و دەستدرێژی بۆ سەر خاك وخەڵكی كوردستان دەزانین".
پارتی نەتەوەیی كوردستان
پارتی نەتەوەیی كوردستان هێرشەكە بەكارێكی ترسنۆكانە دەزانێت و بەكارێكی دوژمنكارانە و ترسنۆكانەی دەزانێت و دەڵێت: "ئەو پەلامارە بۆسەر هەموو گەلی كورد و خاكی كوردستان هەژماردەكرێت و تێكڕای لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی و پێویستە هەڵوێستی راشكاوانە دەرببڕن".
پارتی سەوزی كوردستان
هەر دوای رووداوەكە پارتی سەوزی كوردستان بە توندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كرد و رایگەیاند: "بە ئامانج گرتنی فڕۆكەخانەیەكی مەدەنی نەك تەنها بەزاندنی سیادەی عیراقە، بەڵكو مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیانی كوردستان، بەتایبەتی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پێویستە بە زووترین كات لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدەن، هەڵوێستی ڕاشكاوانە دەرببڕن و ڕێكاری یاسای دژی ئەو هێرشە بگرنە بەر لە دادگایی نیودەوڵەتی".
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان-یش بە ئامانجگرتنی فڕۆكەخانەی سلێمانی سەركۆنە كرد و رایگەیاند: "فڕۆكەخانەكە دامەزراوەیەكی مەدەنی و دەستكەوتێكی گرنگی گەلەكەمانە، كە پاراستنی لە ئەستۆی هەموومانە و بەتایبەت لەلایەن هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراقە، ڕوونە كە بەشێكی ئەم كردەوە دوژمنكاریانە، بەسوود وەرگرتنە لەو كەلێنانەی لەنێوان هێزە سیاسییەكان و هەردوو زۆنی هەرێمدایە".
بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان
بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان-یش پەیامی خۆی لەبارەی هێرشەكەوە بڵاوكردەوە و وێڕای ئیدانەكردنی رایگەیاند: "ئەو پەلاماردانانە خزمەت بەناحەزان و دوژمنانی گەلی كوردستان دەكات دوژمنانی گەلەكەمان مەبەستیانە ئاشتی وئاوەدانی و پیكەوەژیان وتەبایی كوردستان لەبەین بەرن".
پارتی سەربەستی كوردستان
پارتی سەربەستی كوردستان لەبارەی رووداوەكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "بە توندی سەركۆنەی بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەر هەوڵێكی تری هاوشێوەی دەكەین، كە خاك و خەڵكمان لەلایەن دوژمنانەوە بكرێتە ئامانج جێی ئاماژەیە ئەم هەوڵە تیرۆریستی و دوژمنكارانەی كە لە دژی هاووڵاتیان و حكومەتی هەرێم دەكرێت بۆ یەكەم جار نییە".
هاوپەیمانیی نیشتمانی
هاوپەیمانیی نیشتمانی سەبارەت بە هێرشەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند: "ناڕەزایی خۆمان سەبارەت بەو هێرشە دەردەبڕین و ئەم هێرشە عیراق و ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە بێدەنگ بون لەم بابەتە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت، چونكە تێكدانی ئاسایشی سلێمانی و دەوروبەری تێكدانی ئاسایشی عیراق و هەرێمە".
حزبی رزگاریی كورستان
حزبی رزگاریی كورستان-یش هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: "بە تووندی ئەم تاوانەی رژێمی توركیا ریسوا و شەرمەزار دەكەین، لە هەمان كاتدا داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكەین، رژێمی توركیا وەك رژێمێكی تیرۆریست و تیرۆرپەروەر بناسێنن، چونكە بە درێژایی ساڵانی رابردوو، بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە درێژە بەكاری تیرۆریستی دەدات و پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستییەكان دەكات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

