دژی هێرشه‌كه‌ی توركیا له‌سلێمانی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی رێكده‌خرێت
کوردستان 11:11 AM - 2023-04-09
ئەرشیف
شاری سلێمانی
ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵكی سلێمانی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه رێكده‌خه‌ن و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئیدانه ده‌كه‌ن و به " هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار" ی ده‌زانن بۆسه‌ر كه‌رامه‌ت و شكۆی كوردستان به‌گشتی و سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی.
ئه‌و ده‌سته‌یه، بانگه‌وازێكیان راگه‌یاندووه و وه‌ك " كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی سلێمانی" خۆیان ده‌ناسێنن و سه‌عات 3:00ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9/4/2023 یان بۆ چالاكییه‌كه‌یان له سه‌هۆڵه‌كه‌ی شه‌قامی سالم دیاریكردووه و ده‌ڵیت:" هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا كه هه‌موو كوشتار و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌كی تێداحهرامكراوه، به سه‌ره‌تای هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌زانین و به هێرش و په‌لاماری سه‌ر كه‌رامه‌ت و شكۆی كوردستان به گشتی و سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی به تایبه‌ت ده‌زانین".
"ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی سلێمانی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م هێرش و په‌لاماره، داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به یه‌كده‌نگ به‌رپه‌رچی ئه‌م په‌لاماره بده‌نه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن دوژمنان له‌ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خه‌ڵكی كوردستان بشكێنن" له‌بانگه‌وازی ده‌سته‌كه‌دا وا ده‌ڵێت.
به‌گوێره‌ی بانگه‌وازی ده‌سته‌كه كه ئاڕاسته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی سلێمانی و میدیاكانیش كراوه، داوا له‌خه‌ڵكی ته‌واوی كوردستان ده‌كه‌ن "پشتیوانی سلێمانی بن" و هه‌ر ئه‌وه‌شیان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌كه ده‌ڵێت:" هه‌موومان له ( سه‌ھۆڵه‌كه)شه‌قامی سالمی شاری سلێمانییه‌وه سه‌عات ٣ پاشنیوه‌ڕۆ كۆده‌بینه‌وه و به یه‌ك ده‌نگ دژی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه ده‌وه‌ستینه‌وه" .
ئه‌و ده‌سته‌یه له بانگهوازهكهدا تێبینیه‌كی خستۆته‌ڕو و ده‌ڵێت:" له كۆبونه‌وه‌و گردبونهوهكهماندا ته‌نها ڕێگه به هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌درێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 5-4-2023 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڕیاریدا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگرێت، هه‌روه‌ها رێگه‌ش نه‌دات هیچ گه‌شتێكی وڵاتانی ئه‌وروپا كه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ڕوات به‌سه‌ر ئاسمانه‌كه‌یدا تێپه‌ڕێت، توركیا ههربهوهشه نه‌وه‌ستاوه رۆژی هه‌ینی 7-4-2023 به‌فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری ناخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه‌و لهوچوارشێوهیهشدا بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌دژی به‌زاندنی ئاسمان و خاكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌لایه‌ن توركیاوه له‌شاری سلێمانی گردبوونه‌وه ناڕه‌زایی ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و ده‌ستدرێژییه مه‌حكوم بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
10:49 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20 -
یەکێتی و پارتی چەپی سوید جەخت لە حکومەتێکی کارا و سەقامگیریی سیاسی دەکەنەوە
کوردستان 08:04 PM - 2026-02-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

