riklam

بەكردار كار بە دروشمی (کوردستان یان نەمان) دەكات

ی ن ک 05:07 PM - 2023-04-08
فرۆکەخانەی سلێمانی PUKMEDIA

فرۆکەخانەی سلێمانی

سلێمانی

كاوە سەلیم ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە پۆستێکدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی دەکات و دەڵێت: "ئێمە پشت ئەستورین بە جەماوەری گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان.. دڵنیاشین شکست بە دوژمان دەهێنین".

دەقی پەیامەکە..

لەپای بۆردومانکردنی فرۆکەخانەی سلێمانی زۆر بەتوندی ئیدانەو سەرکۆنەی ئەو کارە قێزەوەنەی دوژمنان و بەکرێگیراوانی گەلی کوردستان دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە شەرمەزار و لەوە زیاتر روو زەردیان بکات..

بەدوژمنان و ناحەزانی یەکێتی دەڵێین:- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناو سەرجەم حزبەکانی کوردستاندا بەوە ناسراوە کە حزبێکی نیشتمانی ھەموو چین توێژەکانی گەلی کوردستانە، لەو پێناوەش باجی زۆری داوە لەھەموو بوارەکانداو لێی پەشیمان نییە تا دوا ھەناسەی دوایین پێشمەرگەو کادر و سەرکردە کۆڵ نادات.. رەوانشاد مام جلال سەرقافڵەی ئەو خەبات و تێکۆشانە بوو، بۆردومان کردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی نە یەکەم کاردانەوەی دوژمنانی کوردە و نە کۆتاییش دەبێت، سەرۆک بافڵ کاتێ دەڵێت (کوردستان یان نەمان) ئەمە ھەر دروشمێک نییە کاری پێ نەکرێت، چونكە بەکردار کارمان پێکردوەو کاری پێدەکەین، سەرۆک بافڵ درێژەپێدەری ھێزی پشتیوانی ساڵانی سەرەتای ھەشتاکانە و تەواوکەری سیاسەتی ساڵانی نەوەدەکانی رەوانشاد مام جەلالە، کاتێك ئامادە نەبوو پەکەکە بە تیرۆرست بناسێنێت و ئامادە نەبوو نەک سەرکردە و ئەندامانی حزبەکان تەسلیم بە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بکات بەڵکو زۆر بەقەناعەتەوە وتی: یەک پشیلەی کوردستان رادەستی دوژمنانی کورد ناکەین..

یەکێتی نوێ بەڕابەرایەتی سەرۆک بافڵ بەخوێن پارێزگاری لە خاکی کورستان دەکات ھیچ ھێزێک ناتوانێت رێگری لێبکات.. داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی و بۆردومان کردنی مکور ترمان دەکات بۆ پاڵپشتی کردنی خوشک و براکانمان لە پارچەکانی تری کوردستان.. ئەگەر دوژمنان تۆپ و تەیارەو سوپایان ھەیە، ئێمە پشت ئەستورین بە جەماوەری گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان.. دڵنیاشین شکست بە دوژمان دەهێنین، ھەروەک چۆن لە پێشتر بەخۆێنی دەیان ھەزار شەھید و کەمئەندامی پێشمەرگە خەونی ھەموو دوژمنانمان پوچەڵ کردەوە..

 یەکێتی بە سیاسەتی حەکیمانە و کورد پەروەرانەی سەرۆک بافڵ کارێک دەکات كە تەنھا رووڕەشی بۆ حزبە خۆفرۆشەکان و بەکرێگیراوانی وڵاتان بمێنێتەوە ٠٠٠ لەھەڵبژاردنەکانی داھاتوی ھەرێم و عیراق، یەکێتی بە بەدەستھێنانی دووقات و سێ قاتی کورسیەکانی ئێستای وەڵامی جەرگبڕی ناحەزانی دەداتەوە، ئەوکات بزانن یەکێتی چۆن سیاسەت دەکات و چەند راستگۆیە لە دروشمەکانی خۆی بەتایبەت کە دەڵێت (کوردستان یان نەمان) چونکە ھەموو کوردستانیەکی بەشەرەف خۆی بەخاوەنی ئەو دروشمە دەزانێت.

 

PUKMEDIA


Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket