ستران عەبدوڵڵا: سەرۆکی حکومەت کابینەکەی کردە گاڵتەجاڕی دۆست و دوژمن
کوردستان 02:07 PM - 2023-04-08
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندی یەکێتی لەبارەی وتەکانی وتەبێژی حکومەت و
هەڵوێستەکانی سەرۆکی حکومەت دەڵێت: " سەرۆکی حکومەت ئەم کابینەیەی بە شەخسی
کردووەو خراپترین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تەنانەت سەرۆکی پارتیش
گیرۆدەی ئەو بیرکردنەوە تەسکەیەتی"، ئەوەش دەڵێت: "خەڵک زیاتر لە جاران
لەئێستادا پاڵپشتی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی یەکێتی دەکەن، چونکە دەزانن رێگە
راستەکە ئەوەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات".
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی بە سایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بۆ ئەو بارودۆخەی رویدا ئێمە وەک یەکێتی روومان لە وتەبێژی
حکومەت نییە، فەقیرە ئەو تەنها فەرمانبەرێکە و چی پێبڵێن ئەوە جێبەجێ دەکات، بەڵام
روومان لە سەرۆکە فاشیلەکەی کابینەی نۆیە کە بەدەستی خۆی کابینەکەی گەیاندە
بارودۆخێکی گاڵتەجاڕی بۆ دۆست و دوژمن و وایکردوە نەیار و دوژمنەکانمان لە
حکومەتەوە دەستکەوتیان دەستکەوێت".
سهرۆكی حكومهت بندیوارهو شوێنی دهوامی دیارنیه
لێپرسراوی مهكتهبی راگهیاندن ئهوهشی وت:" زهحمهت نهبێ سهرۆكی حكومهت خۆی لهكوێیه؟ 4 ساڵه له ئۆفیسی رهسمی خۆی لهئهنجومهنی وهزیران دهوام ناكات و كهسیش نازانێت له كوێ دهوام دهكات؟ پێمانوایه ئهو بندیواره كه دیوارێكی نییه لهسایهیدا دهوامی رۆژانهی خۆی بكات".
سەرۆکی پارتیش گیرۆدەی بیرکردنەوە تەسکەکانی سەرۆکی حکومەتە
"سەرۆکی حکومەت ئەم کابینەیەی بە شەخسی کردووەو خراپترین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، تەنانەت بەشێک لە حزبەکەشی لەگەڵی نین و بە دڵنیایی سەرۆکی پارتیش گیرۆدەی ئەو بیرکردنەوە تەسکەیەتی، هەرکاتێکیش یەکێتی و پارتی لێک نزیک دەبنەوە بە مەرامی شەخسی روداوێک دەخوڵقێنرێت و تا ئەو دوو هێزە لەیەک دورکەونەوە"، ستران عەبدوڵڵا وایوت.
دەشڵێت: "سەرۆکی حکومەتێکی تاکڕەو ناتوانێت یەکپارچەیی و بێ جیاوازی لەنێوان پارێزگاکاندا بکات، هەروەها حەزناکات بودجە بچێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی ئەو داهاتەی دەستی دەکەوێت فەوجی لابەلا و چەکداری پێ دروستبکات، ئەمەش یەکێکە لەو دیاردانەی لەم کابینەیەدا رەنگی داوەتەوە وبەیەکێک لە خاڵە هەرە خراپەکانی ئەم کابینەیە هەژمار دەکرێت".
خەڵک پاڵپشتی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی یەکێتیە
ستران عەبدوڵا بۆ PUKMEDIA تەئکیدی لە هەڵوێستی راستەقینەی کوردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەرژەوەندی خەڵک کردەوەو رایگەیاند: "خەڵک زیاتر لە جاران لەئێستادا پاڵپشتی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن، چونکە دەزانن رێگە راستەکە ئەوەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات و یەکێتی بێ ئاگایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری نەکردووە، بۆیە لامان ئاساییە کە تورکیا بەو هەڵوێستە نیشتمانییەی یەکێتی تەنگەتاو بێت، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییەو لێی تێناگەین ئەوەیە بۆ سەرۆکی حکومەت تەنگەتاو بووە؟".
"سەرۆکی حکومەت بە بڕینی مووچەو بودجە و دەرمان و راگرتنی خزمەتگوزارییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی نەوەستاوەو لە ئێستادا پیلانی نوێ لە دژی یەکێتی و خەڵکی سلێمانی دەگێڕێت، بەڵام بێ ئاگایە لەوەی کە رۆژ دوای رۆژ یەکێتی بەهێزتر دەبێت و خەڵکی سلێمانیش باشتر بیری تەسکی شەخسی سەرۆکی حکومەتیان بۆ دەردەکەوێت"، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

