بڕیاری دادگا نه‌وتی هه‌رێم ده‌خاته‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك
کوردستان 02:44 PM - 2023-04-07
PUKMEDIA
مەلەفی نەوت
له‌سایه‌ی سیاسه‌تی به‌ناو ئابووری سهربهخۆو
حكومڕانی چه‌وت چه‌ندین قه‌یران رووبه‌ڕووی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌وه،
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ژێر فشاردا حكومه‌تی هه‌رێم ناچاركرا نه‌وت له‌رێگه‌ی سۆمۆوه
هه‌نارده بكات، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌نه‌بوو بۆ یه‌كجاریش داوای لێبوردن له‌خه‌ڵك
بكات له‌پای ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی به‌رامبه‌ریان په‌یڕه‌وی ده‌كرد.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تیمی یه‌كێتی له
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ئاشكرا ناڕه‌زاییان له "شێوازی فرۆشتن و گرێبه‌سته‌كان
و هه‌روه‌ها نادیاری داهات" ده‌بڕیوه‌و یه‌كێتی ئامانجی بووه نه‌وت و غاز بۆ
خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی خه‌ڵك بێت" نه‌ك جیاكاری و گه‌مارۆی دارایی خودی زۆنی
سه‌وز و نا عه‌داله‌تی له‌داهات".
به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی له‌ژێر ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆ شكستی هێنا
تابان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: ده‌كرا دوێنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێگای یاسایی و ده‌ستووریی نه‌وتی له‌رێگه‌ی
سۆمۆوه هه‌نارده بكرایه، نه‌ك ئه‌مڕۆ به‌زۆر و له‌ژێر فشاردا له‌كاتێكدا كه‌وتوه‌ته
ژێر باری 32 ملیار دۆلار قه‌رزه‌وه".
"به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی له‌ژێر ناوی
ئابووری سه‌ربه‌خۆ خه‌ڵكی رووبه‌ڕووی بێ مووچه‌یی و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و بێ خزمه‌تگوزاری
كرده‌وه‌و هه‌زاران خێزانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و به‌هه‌زاره‌ها گه‌نجی بێكار كرد‌و ره‌وانه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد، له‌كاتێكدا یه‌كێتی ده‌مێكه داوای ده‌كرد نه‌وت له‌رێی سۆمۆوه
بفرۆشرێت" تابان گه‌رمیانی وایوت.
داهاتی نه‌وت بۆ گیرفانی تاكه حزب كۆتایی هات
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوای رێككه‌وتنی
حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ده‌ڵێت: "چیتر داهاتی نه‌وت
ناشه‌فاف نابێت و ناچێته گیرفانی تاكه حزب بۆ برسی كردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان و
په‌ڕاوێزخستن و ئابڵۆقه‌دانی نیوه‌ی كوردستان ".
ئاراس محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان ده‌ڵێت: "راسته ئه‌مڕۆ دوێنی نیه، چونكه دوێنێ نه‌وته‌كه‌مان له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانی كوردستاندا بوو، به پاره‌ی خۆمان كوردستان بۆردمان ده‌كرا،
شكور بۆ خوا ئه‌مرۆ نه‌وته‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانی كوردستان و تاڵانچیه‌كانی
نه‌وت ده‌رهێنرا".
"به‌یانیش ئه‌مڕۆ نابێت، چونكه چیتر
داهاتی نه‌وت ناشه‌فاف نابێت و ناچێته گیرفانی تاكه حزب بۆ برسی كردنی جه‌ماوه‌ری
كوردستان و په‌ڕاوێزخستن و ئابڵۆقه‌دانی نیوه‌ی كوردستان"، ئاراس محه‌مه‌د
ئاغا وایوت.
ده‌شڵێت: "هیچ لایه‌نێك ئاره‌زووی نیه ببێته به‌شێك له سیاسه‌تی
شكستخواردوویی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی له ژێر
فشار‌و به ناچاری پیرۆزتان بێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی نه‌وت و ده‌رهێنانی
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی زوڵم و سته‌مكاران پیرۆزبێت له ته‌واوی هاووڵاتیان كوردستان".
عینادی حوكمڕانی رێگه راسته‌كه نیه
ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو هه‌ڵه‌كانی ڕابردوویان
هه‌ڵه نه‌بووه، له‌ئێستا و داهاتوودا شكستی گه‌وره چاوه‌ڕێیان ده‌كات، پێویسته
دان به‌هه‌ڵه‌كانیاندا بنێن و داوای لێبوردن له میلله‌ت و گه‌ل بكه‌ن.
ئا‌ڤێستا شێخ محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: نه‌توانراوه وانه له‌رابردوو وه‌ربگیرێت هه‌تا باری لاری ڕابردوو ڕاست
بكرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو هه‌ڵه‌كانی ڕابردوویان هه‌ڵه نه‌بوو ئه‌وه
له‌ئێستا و داهاتوودا شكستی گه‌وره چاوه‌ڕێیان ده‌كات و ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو عینادی
و بوغرایی ڕێگه ڕاسته‌كه‌ی سیاسه‌تیانه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه نه‌ك له ڕووی
سیاسه‌ته‌وه به‌ڵكو له ڕووی ده‌رونیشه‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕێی داڕوخانێكی ده‌روونی
زۆر گه‌وره بكه‌ن".
"ئه‌وانه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌یان له‌ساڵانی
رابردوودا به‌سه‌ر میللـهتهكهماندا هێنا پێویسته دان به‌هه‌ڵه‌كانیاندا بنێن و
داوای لێبوردن له میلله‌ت و گه‌ل بكه‌ن"، ئا‌ڤێستا
شێخ محه‌مه‌د وادەڵێت.
بۆ سیاسه‌تی شكستخواردوتان داوای لێبوردن له‌خه‌ڵك بكه‌ن
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ژێر فشاردا به‌حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان كرا، ده‌كرا پێشتر به‌ده‌ستكه‌وت و هێزه‌وه بیكردایه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی
عیراقیش ده‌ڵێت:" كه ئه‌تانزانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عیراق خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌موو وڵات ده‌كات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ زووتر نه‌تان كرد؟".
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق
له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ PUKMEDIA ده‌ڵێت: "ده‌توانرا زۆر زوتر، زۆر سه‌ربه‌رزانه تر، به‌ڕه‌زامه‌ندی
خۆتان و به‌ده‌ستكه‌وتی زۆر زیاتر له‌رێگه‌ی سۆمۆوه نه‌وت هه‌نارده بكرایه".
"ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌تان لا باشه و
ئه‌تانزانی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو وڵات ده‌كات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه
بۆ زوتر نه‌تان كرد؟ بۆ كه پێشمه‌رگه و مامۆستایان و خهنهنشینان و كه‌مئه‌ندامان
هاواریان ده‌كرد كه پاره‌ی خه‌رجی ڕۆژانه‌مان پێ نییه موچركهیهكیشتان پیا نه‌هات!
" د. بڕیار ره‌شید وایوت.
حكومه‌تی هه‌رێم، 14 ساڵ به‌ر له ئێستا پڕۆژه‌ی
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی راگه‌یاند، كه تێیدا ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا
وتارێكی پێشكه‌شكرد و روئیای راسته‌قینه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی خسته‌ڕوو كه:
"ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێم له رێی بۆرییه‌وه كه نه‌وتی عیراقی پێدا ده‌ڕوات،
ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كرێت و داهاته‌كه‌یشی ده‌خرێته بودجه‌ی گشتی عیراق
فیدراڵییه‌وه"، به‌ڵام پێنج ساڵ دوای راگه‌یاندنی پڕۆسه‌كه له ساڵی 2014ه‌وه،
حكومه‌تی هه‌رێم به تایتڵی ئابووری سه‌ربه‌خۆ، نه‌وتی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ فرۆشت!!
به دونیایه‌ك تایتڵی ره‌نگاوره‌نگ و خه‌ون و وه‌همی گه‌وره ده‌وره درا، به‌جۆرێك
ده‌وترا له‌فرۆشتنی نه‌وته‌كه دا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك 700 دۆلاری نه‌وتی پێده‌درێت،
به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و مێژوویی باسی بۆ هۆنرایه‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت وانه‌بوو
داهاتی نه‌وت ته‌نها بۆ گیرفانی حزبێك بوو، بۆ میلله‌ت بوو بهنهگبهتی و چه‌ندین
قه‌یرانی لێكهوهتهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

