میوانداری و نانخواردن له‌هه‌ولێر سه‌دان كه‌س ده‌خاته زیندانه‌كانی پارتییه‌وه
کوردستان 10:49 AM - 2023-04-07
PUKMEDIA
هەولێر
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی
پارتی له ژێر حكومڕ‌انی قه‌ڵه‌مڕ‌ه‌وی خۆی، به ناحه‌ق و دوور له هه‌موو بنه‌ماكانی
مافی مرۆڤ، به چه‌ندین رێگه‌و دۆسیه‌ی جیاواز خه‌ڵكی سڤیل و چالاكوان و رۆژنامه‌نوسی
به تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌ستگیر كردووه‌و دۆسیه‌ی تاوانباركردن و مه‌له‌فی پڕ له‌تۆمه‌تی
ناڕ‌ه‌وایان خستوونه‌ته پاڵ و دواتریش سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندون و
له‌كونجی زینداین بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو قایمی كردوون.
پارتی به‌تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو سیاسه‌تی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات
هێرش نه‌جم مه‌رعان ئه‌و كادره‌ی یه‌كێتی كه‌له‌لایه‌ن
پارتییه‌وه ده‌ستگیركرابوو به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌سه‌ره‌تای ده‌ستگركردنم به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین
و خراپ له‌لایه‌ن دژه تیرۆر و پاراستنی پارتییه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌م و
ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كانم دراو دواتر له‌مه‌ڵه‌كه‌م برامه ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی
هیچ تاوانێكم كردبێت به ناڕه‌وا زیندانی كرام و ئه‌شكه‌نجه‌درام، ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بووم".
"له‌زیندان بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ له‌ژووری
تاكه‌كه‌سی بووم، سوكایه‌تی و جونێو و ئه‌شكه‌نجه درام و له‌ژووری لێكۆڵینه‌وه
ئه‌وه‌ی خراپ بوو به‌رامبه‌رم كرا‌و پێیان وتم تۆ له‌سنووری پارتیدایت و پێویسته
مامه‌ڵه‌ت و خواستت وه‌ك ئه‌وه بێت كه‌پارتی ده‌یه‌وێت، ئه‌مه له‌كاتكێدایه له
دادگا هیچ تاوانێكم به‌سه‌ردا نه‌سه‌لمێنرا، به‌ڵام حه‌وت مانگ به‌سه‌ر ماوه‌ی یاسای
ئازادكردنمدا تێپه‌ڕ‌ی نه‌ك هه‌ر ئازاد نه‌كرام، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو رۆژێك
سوكایتیشم پێده‌كرا"، هێرش نه‌جم وایوت.
ده‌شڵت: "ئه‌و زیندانه‌ی پارتی كه منی لێ
به‌ندكردبوو خه‌ڵكی ناوچه‌كانی (سلێمانی و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه...هتد) بوون و ته‌نها
بۆ میوانی و نانخواردنێك سه‌ردانی هه‌ولێریان كردبوو، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر نوسینی
كۆمێنتێك و یه‌كێتی بوون به‌تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌ستگیركرابوون، ئه‌وه‌ی به‌چاو
بینیم به‌وته ده‌رنابڕ‌درێت و ناخۆشی زۆرم له‌ناو زیندانه‌كه بینی".
كادره‌كه‌ی یه‌كێتی ناترسێت و بێده‌نگی ده‌شكێنێت
ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی لێره‌و له‌وێ به هه‌ڵبه‌ستنی
تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌هه‌ولێر و دهۆك زیندانی ده‌كرێن هیچیان دادگا بڕ‌یاری ده‌ستگیركردنی
نه‌داون و حزب له‌سه‌روو دادگاوه بڕیار ده‌دات، به‌ڵام كادره‌كه‌ی یه‌كێتی ناترسێت
و بێده‌نگی ده‌شكێنێت و په‌رده له‌سه‌ر زیندانه‌كانی پارتی لاده‌دات.
زوبێر عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی
مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆران به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پارتی نه‌یتوانی هیچ
تۆمه‌تێك به‌سه‌ر كادره‌كه‌ی یه‌كێتی دا ساغ بكاته‌وه‌و به‌ناچاری دوای نزیكه‌ی سێ
ساڵ زیندانی و ئازاردان ئازادیییان كرد".
"ده‌یان كه‌سایه‌تی وه‌ك كاكه هێرش كاتێك
پارتی ده‌زانێت كادرێكی دیاره‌و له‌به‌ره‌وپێشچووندایه، به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی
تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراوی بۆ دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش دووره له هه‌موو پره‌نسیپه‌كانی
مافی مرۆڤ و پێشێلكردنی یاسای مافی مرۆڤه، ئاشكرایه و هه‌مووانیش ئه‌و راستییه
ده‌زانین پارتی ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كاته‌وه‌و كوێ به هیچ چه‌مكێكی
سه‌رده‌م نادات"، زوبێر عوسمان وایوت.
ده‌شڵێت: "سه‌رجه‌م ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی لێره‌و
له‌وێ به هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تی جۆراوجۆر زیندانی ده‌كرێن هیچیان دادگا بڕ‌یاری ده‌ستگیركردنی
نه‌داون و هیچ تاوانێكیان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام نمونه‌ی كاك هێرش كوڕ‌ی ئازا‌و
خاوه‌ن ئیراده، بێده‌نگی ده‌شكێنێت و ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌و به ئازادی و به‌رده‌وامیش
ده‌بێت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی رێبازی پیرۆزی خوێنی شه‌هیدان و یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان".
له‌پایته‌خت حزب بڕ‌یاری دادگا ده‌شكێنێت
مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری
پارتی (هێرش نه‌جم مه‌رعان) كادری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان ده‌ڕفێنن و چه‌ندین
تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌زینداندا ئازاری زۆری نه‌فسی و
گیانیی ده‌ده‌ن، پاش بڕ‌یاری ئازادكردنیشی به‌یاسایی به بڕ‌یاری حزب له زیندان ده‌مێنێته‌وه‌و
دوای حه‌وت مانگ پاشان ئازاد ده‌كرێت.
له‌دوو ساڵدا 30 راپۆرت له‌باره‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ده‌رچووه
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
مافی مرۆڤ له‌راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیاندا باسی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی
كوردستان ده‌كه‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن له‌چوار ساڵی رابردوودا پاشه‌كشێی زۆر
به مافی مرۆڤه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان دیاره.
له‌م كابینه‌یه‌دا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی
سڤیل و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان زیادیكردووه‌و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی
ده‌ستگیركراون به‌مادده‌یه‌كی دیكه سزادراون كه‌یاسایی نیین، له‌كاتێكدا به‌پێی
به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA له دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له 30 راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی باسی خراپی
دۆخی حكومڕ‌انیان له هه‌رێم كردووه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له شكسته‌كانی كابینه‌كه‌ی
مه‌سرور بارزانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

