ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه
کوردستان 02:59 PM - 2023-04-06
PUKMEDIA
راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی
پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی رایده‌گه‌نێت:"راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه و قوربانیانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ش هه‌سه‌ده‌ن، كه دۆستی ئه‌مریكان".
له راپۆرتێكی دا پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی:" ئه‌نكه‌ره گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگرتووه، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتێكی سیاسیی گه‌وره‌ی كوردستانی عیراق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه دۆستی نزیكی ئه‌مریكان".
هه‌سه‌ده خاوه‌نی قوربانیه‌كانه‌و دۆستی ئه‌مریكان
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لمۆنیتۆر كه 5-4-2023 بڵاویكردووەته‌وه :" ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه هات كه هه‌لیكۆپته‌رێكی هه‌ڵگری چه‌كدارانی كورد له ڕێگای شاری سلێمانی كه قه‌ڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، كه یه‌كێكه له دوو هێزی سیاسی گه‌وره‌ی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كوردستانی عیراق، كه‌وته خواره‌وه‌و نۆ چه‌كداری كورد گیانیان له‌ده‌ستدا"
" هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، ناسنامه‌ی قوربانییه‌كانیان وه‌ك ئه‌ندامانی هێزه نوخبه‌كانی خۆی ڕاگه‌یاند" ئه‌لمۆنیتۆر وای نوسیوه.
مه‌سرور بارزانی قسه‌ی كردووه
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌لمۆنیتۆر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندوه" هێلیكۆپته‌ره‌كه له‌جۆری یۆرۆكۆپته‌ری AS350 بووه‌و هی یه‌كێتییه و پێنج ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی تێدابووه، پارتی دیموكراتی كوردستان ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه زاڵه به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دا، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ركابه‌ره‌كه‌یه‌وه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌یه".
"هه‌سه‌ده و په‌كه‌كه وه‌ك یه‌ك" نین
توركیا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه یه‌كسان ده‌كات و فشار ده‌خاته سه‌ر واشنتۆن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه بپچڕێنێت. په‌كه‌كه كه باره‌گاكه‌ی له چیاكانی باكوری عیراقه، نزیكه‌ی چوار ده‌یه‌یه شه‌ڕی حكومه‌تی توركیا ده‌كات بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ناوخۆی توركیا.
واشنتۆن هاوشانی ئه‌نقه‌ره و چه‌ند پایته‌ختێكی دیكه‌ی ڕۆژئاوا، په‌كه‌كه به ڕێكخراوێكی تیرۆریستیش ده‌زانێت به‌ڵام ده‌ڵێ: "هه‌سه‌ده و په‌كه‌كه وه‌ك یه‌ك" نین.
"له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و چه‌كداره كورده‌كان قووڵتر ده‌بێته‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆتایی ساڵی ڕابردوودا سه‌ردانی باكوری سوریای كرد كه‌له‌ژێر ده‌ستی كورده‌كاندایه و له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبووه‌ته‌وه"، ئه‌لمۆنیتۆر واینوسیوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم گه‌شته‌كانی به‌راگرتن دا
لایخۆشیه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت:"روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دیاریكردنی هۆكاری راگرتنی گه‌شته‌كان تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه ئاڕاسته‌ی سلێمانی ده‌كات كه به مانشێت له رۆژنامه‌ی هه‌ولێری پارتی و به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا هه‌بووه و دو‌ریش نییه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌مان ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌بێت كه بایه‌خێكی زۆری پێدرا له لایه‌ن میدیای پارتییه‌وه!"
تۆسقاڵێك له خه‌می ئاسایشی هه‌رێمدا بێت !
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت:" گریمان زانیارییه‌كانی ناو به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌داسه‌د راستبوون، ئایا زانیاری له‌و جۆره هی ئه‌وه‌ن بكرێنه مانشێتی رۆژنامه‌كان و بخرینه میدیا یان هی ئه‌وه بوون له ئاستی تر كاریان له‌سه‌ر بكرێت!" ئه‌و ده‌پرسێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێی كاری ئه‌منی بزانێ و تۆسقاڵێك له خه‌می ئاسایشی هه‌رێمدا بێت، ناكۆكی سیاسی حزبی وای لێناكات به‌مجۆره وڵاتێكی وه‌ك توركیا دژی شارێكی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی هانبدات!"
یه‌كێتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ئاماده‌ی فریاكه‌وتنه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌شی مۆنیته‌رینگی PUKMEDIA رایده‌گه‌یه‌نێت:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خه‌باتی بۆ سه‌رتاسه‌ریی كوردستانه و هێزێكی كوردستانییه، خۆئه‌گه‌ر تیرۆریستانی داعش مه‌ترسییه‌كه‌ی سه‌ر كورد و كوردستان بێت، ئه‌وا یه‌كێتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئاماده‌یه به فریای پاراستنیه‌وه بچێت، وه‌كچۆن فریای هه‌ولێر كه‌وت، فریای كۆبانێ له‌كه‌وتن كه‌وت، ئه‌وا بۆ ئێستا و ئاینده‌ش ئاماده‌یه فریای جێگا‌و پارچه‌كانی دیكه‌ش بكه‌وێت و مه‌ترسی تیرۆریستانیان لێ دووربخاته‌وه، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت كوردایه‌تی راسته‌قینه، نه‌ك دروشمی كوردایه‌تی موزه‌یه‌ف و وه‌ك هێزی دیكه پێچه‌وانه‌ی كوردایه‌تی بكات و پێشره‌و بێت بۆ په‌لاماری كورد و كوردایه‌تی".
PUKMEDIA / سه‌رچاوه، ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

