د.كامەران: ملكەچنامە ئیمزاكراوە نەك رێككەوتنی نەوت
کوردستان 04:18 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
د.كامەران مەنتك
د.كامەران مەنتك مامۆستایەكی زانكۆ رایدەگەیەنێت:"لەكاتی تەسلیمكردنەوەی نەوت بە بەغدا كە رێككەوتن نەبوو، ملكەچكردننامە بوو، ئاماژەی سەركەوتنی لە روخساری سەرۆكوەزیرانی عیراق و ئاماژەی شكست و دڵەڕاوكێیەكی قوڵی لە روخساری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەخوێندرایەوە،سەرۆكوەزیرانی هەرێم هەشتجار سوپاسی ئەملاو ئەولای كرد، بەڵام سەرۆكوەزیرانی عیراق دیپلۆماسیانە قسەی خۆی كرد،" وتیشی:" كەچی هەمدیس دەیانەوێت ئەو شكستە بە سەركەوتن بە هاووڵاتیانی بفرۆشنەوە، بۆیە ئەو ملكەچكردنەی ئەمڕۆی هەرێم، سەرەتای زنجیرە ملكەچكردنێكی ترە".
سەرۆكی هەرێم شكستیخوارد
د.كامەران مەنتك مامۆستای زانكۆ لە وتارێكیدا رایدەگەیەنێت: "ئەوەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق و سەرۆكوەزیرانی هەرێم دیبێت، دەربارەی تەسلیمكردنەوەی نەوت بە بەغدا، بەئاسانی ئاماژەی سەركەوتنی لە روخساری سەرۆكوەزیرانی عیراق و ئاماژەی شكست و دڵەڕاوكێیەكی قوڵی لە روخساری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەخوێنێتەوە، تەنها لە ماوەی دوو خولەك و پەنجا چركەدا، سەرۆكوەزیرانی هەرێم هەشتجار سوپاسی ئەملاو ئەولای كرد، لەوانە سێ سوپاسیان بۆ جەنابی سەرۆكوەزیرانی عیراق بوو، بەپێچەوانەی ئەمە سەرۆكوەزیرانی عیراق زۆر دیپلۆماسیانە قسەی خۆی كرد و راستەوخۆ كەركوكی لە هەرێمی كوردستان جیاكردەوە".
سەرۆكوەزیرانی هەرێم پەرداخە ژەهرەكەی خواردەوە
"ئەو دڵەڕاوكێیەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم نیشانەی ئەو شكستە گەورەیە بوو، كە دوچاری هات، ئەو پەرداخە ژەهر بوو، كە لەژێر فشاری گرتنەوەی بۆرییە نەوتەكانی هەرێم بۆ توركیا خواردییەوە، وەك هەموو جارێكیش هەمدیس ئەو شكستەیان بە سەركەوتن فرۆشتەوە خەڵكی كوردستان، ئەو هەنگاوە پڕ شەرمەزارییەی ئەو رێككەوتنامەیە، كە لەڕاستیدا رێككەوتنامە نەبوو ملكەچكردننامە بوو بۆ فشارەكانی بەغدا، وەك دەستكەوتێكی نیشتمانی و نەتەوەیی لەقەڵەم دا، كە لەڕاستیدا سەرەتای قۆناغێكی نوێیەو حكومەتی عیراق بەوەندە ناوەستێت و بەردەوام دەبێت لە زیادكردنی فشارەكانی بۆسەر هەرێم، هەرێمیش لە دۆخێكدایە جگە لە تەنازولكردن هیچ رێگەیەكی تری لەبەردەمدا نەماوەتەوە" د.كامەران مەنتك وادەڵێت.
ملكەچكردنەی ئەمڕۆی هەرێم، سەرەتای زنجیرە ملكەچكردنێكی ترە
ئەو مامۆستایەی زانكۆ راشیدەگەیەنێت: "سەرباری ئەو ملكەچكردننامەیە دەرفەتی جێبەجێكردنی ئەو ئەو بەناو رێككەوتنامەیە زۆر لاوازە، شەڕی راستەقینە رۆژی پێنج شەممە، كە بڕیارە یەكەم خوێندەوە بۆ پرۆژەیاسای بوجەی عیراق بخوێنرێتەوە، دەستپێدەكات، لەوێوە هێزە ناسیونالیستەكانی عیراق، لەپەنای ئازادی و سەربەخۆیی پەرلەمانتارەكانیانەوە شەڕی كورد دەكەن، ئەوان دڵیان بەو ملكەچبوونەی هەولێر ئاو ناخواتەوە دەیانەوێت چەقۆكە تا سەر ئێسقانی شۆڕ بكەنەوە، زۆر بابەتی تر ماوە، كە حكومەتی بەغدا شەڕی لەسەر بكات، بۆیە دەستپێكردنەوەی هەناردەكرنەوەی نەوتیش رەنگ بێت بەو ئاسانییە نەبێت وەك ئاماژەی بۆ دەكەن، بەڵكو ئەو بابەتە ماوەیەكی درێژتر دەخایەنێت، لەبەرئەوەی دەیانەوێت هەرێم ناچار بكەن تەنازولاتی گەورەتر پێشكەش بكات، بۆیە ئەو ملكەچكردنەی ئەمڕۆی هەرێم، سەرەتای زنجیرە ملكەچكردنێكی ترە، كە هەموویشی لەسەر حیسابی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و بنەڕەتییەكانی كوردە".
بە شانازییەوە بۆ باوەشی بەغدا دەگەڕێنەوە
دەشڵێت: "دوای نزیكەی سەد ساڵ لەشەڕی بەغدا ئێستا بە شانازییەوە، بەرەو باوەشی بەغدا دەگەڕێنەوە، چۆن شەڕكردن لەگەڵ بەغدایان بە كوردایەتی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردی پێناسە دەكرد، بەهەمان شێوە خۆهاویشتنەوە بۆ باوەشی بەغداش، بە قۆناغێكی تر لە سەركەوتنی نیشتمانی و سەرەتایەكی نوێ بۆ كوردایەتی لە قەڵەم دەدەن، لە هەمووش ناخۆشتر، وایان لە خەڵكی كوردستان كردووە، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بەغدا بكات و بە فریادڕەسی لەقەڵەم بدات، ئەو بەغدایەی بە سەدان هەزار رۆڵەی كورد لەشەڕی ئەودا كرایە قوربانی!".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

