لوقمان وەردی: حكومەتی هەرێم بڕیاری دادگا جێبەجێ دەكات نەك رێككەوتن
کوردستان 02:36 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "ھەڕاجكردنی نەوتی ھەرێم دەسكەوتەكەی بڕینی مووچە و دروستكردنی قەیرانی جۆراوجۆر و برسی كردنی خەڵك و خستنی هەرێم بوو بۆ ژێر قەرزێكی 30 ملیار دۆلاری، بۆیە پێویستە رێككەوتنەكە سەرەتای وازھێنانبێت لە كەلەرەقی و عینادی سیاسی و حوكمرانی لە ھەرێمی كوردستان".
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەوەی دوێنێ روویدا لە راستیدا رێككەوتن نەبوو بەڵكو جێبەجێكردنی بڕیاری یەكلاكەرەوەی دادگای ناوبژیوانی پاریس بوو، ساڵانێكی زۆریشە یەكێتی فشار و پێداگری دەكات لە پێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و كۆتایی ھێنان بەناشەفافیەتی نەوت و تاڵانكردنی سامانی ژێر زەوی ھەرێم رێگای دروست ئەوەیە لەگەڵ بەغداد رێكەوتن بكرێت" .
ھێشتا زۆر لەبەرژەوەندی ھەرێمە؟
"چونكە پێش راگەیاندنی بەناو ئابوری سەربەخۆی كوردستان، پشكی ھەرێم 17% بوو لە بودجەی گشتی عیراق بەبێ ئەوەی یەك دڵۆپ نەوت دەربھێندرێت، كەچی دوای رێككەوتنی ناچاری رادەستكردنی تەواوی مەلەفی نەوتی ھەرێم بە كۆمپانیای نیشتیمانی سۆمۆ پشكی ھەرێم تەنھا 12.6% ە لە بودجەی عیراق كەچی ھێشتا زۆر لەبەرژەوەندی ھەرێمە؟" لوقمان وەردی وادەڵێت.
حكومەت داوای لێبوردن بكات
راشیگەیاند: "پێویستە حكومەت سوپاسی خەڵكی كوردستانە بەگشتی و مووچە خۆران بەتایبەتی بكات، چونكە لەماوەی 10 ساڵی ھەراج و سەركێشی كردن بە نەوتی ھەرێم دەسكەوتەكەی بریتی بوو لە بڕینی مووچە و دروستكردنی قەیرانی جۆراوجۆر و برسی كردنی خەڵكی كوردستان سەرەڕای ئەوەی كوردستان خراوەتە ژێر قەرزێكی 30 ملیار دۆلاری بۆیە دەبێت حكومەتی ھەرێم بەفەرمی داوای لێبوردن لە خەڵكی كوردستان بكات و قەرەبووشیان بكاتەوە".
كۆتایی عینادی سیاسی بێت
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەشڵێت: "ھیوادارین ئەوەی دوێنێ روویدا سەرەتای وازھێنانبێت لە كەلەرەقی و عینادی سیاسی و حوكمرانی لە ھەرێمی كوردستان، بڕیاری رادەستكردنی دۆسێی نەوت ھەنگاوێك بێت بەقازانجی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بشكێتەوە ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و بوژانەوەی ئابوری كوردستان و كۆتایی ھێنان بەنادادپەروەری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم شارەكان بەبێ جیاوازی".
دوێنێ 4-4-2023، لەژێر فشاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای كرد و بڕیارەكەی دادگای پاریسی لەبارەی هەناردەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

